دانیشتووانی ئێزدیی گوندی بۆرکێ هێرشەکانی سەرگارێ-یان ئیدانە کرد

دانیشتووانی ئێزدیی گوندی بۆرکێ لە بەردەم بینای مەجلسی گەلی گوندی بۆرکێ کۆبوونەوە و بە ڕاگەیەنراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پەدەکەی هاوکاری- یان بۆسەر هەرێمی گارێ ئیدانەکرد.

لە دژی پلانی قڕکەری دەوڵەتی تورک و پەدەکەی هاوکاری لە سەرهەرێمی گارێ، دانیشتووانی گوندی بۆرکێ لە بەردەم بینای مەجلسی گەلی بۆرکێ کۆبوونەوە، بە ڕاگەیەنراوێک هێرشەکانیان ئیدانەکرد.

ڕاگەیەنراوەکە لە لایەن قاسم خوێدێ خوێندرایەوە. لە دەسپێکی ڕاگەیەنراوەکەدا بەڕێزداریەوە هەموو شەهیدانی رێگە ڕزگاری کوردستان یادکرایەوە و وترا: " ئێمە ئەمڕۆ بۆ ئیدانەکردنی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی لێرەدا کۆبووینەتەوە. هەموو هێزە دەسەڵاتدارەکان بۆ لە ناوبردنی تەڤگەری ئازادی کوردستان کاردەکەن. بۆیە دەزانن کە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و شەڕڤانەکانی بەدیلی ژیانی ئازادە، بە نیازن لە ناوی بەرن. ئێمەش وەک گەلی شەنگال لەکاتی فەرماندا تەنیا شەڕڤانانی ئازادی ئێمەیان پاراست و هاتن بەهانامانەوە، ئێمە دەلێین چۆن ئەوان هاتن بە هاوارمانەوە ئێمەش وەک گەلی ئێزدی هەتاکوو ئازادی رێبەر ئاپۆ و دامەزراندنی کوردستانی ئازاد و هەمەڕەنگ هەموو ئەرکەکانی خۆمان بەجێگە بگەێنین."

ک-ش