دایکیک ٣٤ ساڵە بۆ تەرمی کوڕەکە دەگەڕێت: دیارییەکی زۆر مەزن ئێسکی کوڕەکەمە
سیدرا توتماز ئاماژەی بەوەدا کوڕەکەی سەیفەدین توتماز پێش ٣٤ ساڵ شەهید بوو، بۆ ئەو ئێسکەکانی دیارییەکی زۆر مەزنی ڕۆژی دایکان دەبێت و گوتی: "دەمەوێت ئاشتی و گۆڕی کوڕەکەم ببینم."
سیدرا توتماز ئاماژەی بەوەدا کوڕەکەی سەیفەدین توتماز پێش ٣٤ ساڵ شەهید بوو، بۆ ئەو ئێسکەکانی دیارییەکی زۆر مەزنی ڕۆژی دایکان دەبێت و گوتی: "دەمەوێت ئاشتی و گۆڕی کوڕەکەم ببینم."
دایکان لە کوردستان داخوازی ئاشتی و ئازادی دەکەن، وەک هەموو ساڵێک لە ڕۆژی دایکاندا ئەم داخوازییانە دەردەبڕن. دایکان بە ئازارێکی سەختەوە بەرخۆدان دەکەن و بەرخۆدان وەک کەلتوورێک بۆ نەوەکانیان بە جێی دێڵن، پێشەنگایەتی لەم تێکۆشانە دەکەن. سیدرا توتماز ٣٤ ساڵە بە دوای تەرمی کوڕەکەی دەگەڕێت. لە ڕۆژێکی تایبەتدا دەیەوێت لەسەر گۆڕی کوڕەکەی نزا بکات، بەڵام ئەو داخوازییەی ساڵانێکە بە دی نەهاتووە.
سیدرا توتماز لە ناوچەی دێرکی مێردینە. کوڕەکەی سەیفەدین توتماز لە ساڵی ١٩٨٠دا بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە بوو. دوای ئەوەی کوڕەکەی ڕۆشت، پاسەوانەکانی گوندەکە دەستیان کرد بە زۆرداری، فشار، هەربۆیە ناچاری بوو ڕوو لە ناوەندی ئامەد بکات. نەیتوانی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ماڵەکەی لە گوندەکەی و ناچار بوو منداڵەکانی لە ناوەندی شارەکەی گەورە بکات. لە نێو ئەم کاتەدا لە ساڵی ١٩٨٠ کوڕەکەی سەیفەدین گیانی لە دەستدا. سیدرا توتماز لە تەفلزیۆنەوە زانیبووی کوڕەکەی گیانی لە دەستداوە. نە دەیتوانی تەرمی کوڕەکەی، نە کەرەستەکانی وەربگرێت.
گۆڕی کوڕەکەی هەم نەوەکەی دەوێت
سیدرا توتماز بۆ ئەوەی گۆڕی کوڕەکەی ببینێت، یان ئێسکەکانی ببینێت ساڵانێکە تێکۆشان دەکات و گوتی: "دوای ئەوەی ڕووداوەکەمان بیست، ڕاستەوخۆ پۆلیس ماڵەکەمانی گەمارۆدا، هاتن پرسیاری کوڕەکەمیان کرد. ئەو ڕۆژە تەنها ئەشكەنجەی من نا، ئەشكەنجەی هەمووکەسێکیان لە ماڵەکەدا. پێیان گوتم "سەیفەدین لە کوێ دەبینن". هاواری کوڕەکەم لەو ڕۆژەوە لە گوێیەکانمدایە."
سیدرا توتماز کە ٣٤ ساڵە نەیتوانیووە تەرمی کوڕەکەی و نەوەکەی وەربگرێت، لە نزیکبوونەوەی ڕۆژی دایکان جارێکی دیکە بانگەواز لە دەسەڵاتدران دەکات: "وەک دایکێک داوای ئێسکی کوڕەکەم دەکەم، تەنانەت ئەگەر پارچە ئێسکێکیش بێت. تەنها دەمەوێت بزانم کوڕەکەم لە کوێ نێژراوە."
'نمونەی خوێنیشمان دا بەڵام هیچ زانیارییەکمان وەرنەگرت'
وتیشی: "لە دوای ئەو ڕۆژەوە زانیاریم لەسەر کوڕەکەم وەرنەگرتووە. ڕۆشتین، بەڵام ساڵانێکە کەس وەڵامان ناداتەوە. دوایین جار ٢٠١٧ ڕۆشتم، کاتێک داواکاری گشتی چاوی پێمکەوت گوتی "بۆچی هاتووی"، گوتم "کوڕەکەم بدۆزنەوە". ئەوجا گوتی "خوێند بدە، لە دوای مانگێک وەرەوە کوڕەکەت ببە"، بەڵام چەند ساڵ بەسەر ئەو بەڵێنەدا تێپەڕی هێشتا زانیارییەک نییە."
'ئێسکەکانی ئەو دەبێتە دیارییەکی گەورە بۆم'
سیدرا توتماز دەیەوێت ئەم ئازارە درێژخانە کۆتایی بێت و وتی: "جگە لە کوڕەکەم، تەرمی نەوەکەشم دیار نییە. ڕادەستنەکردنی تەرمەکان ئەشكەنجەدانە. با کۆتایی بەم ئەشکەنجەدانە بێت. ساڵانێکە چاوەڕوانی ئێسکەکانی کوڕەکەمم، ساڵانێکە بە حەسرەتین."
'ئاشتییمان دەوێت'
سیدرا توتماز بانگەوازی لە دەوڵەت کرد، کە پڕۆسەی ئاشتی بە دڵەوە بەڕێوەببات و هەنگاو بنێت، وتی: "ئێستا دیدار هەیە، دەمانەوێت ئاشتی بە دی بێت. بۆ ئاشتی با دڵسۆز بن، با دەوڵەت هەنگاو بنێت. ساڵانێکە بە دوای تەرمی کوڕەکەم دا دەگەڕێم."