پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) دەربارەی هێرشی زایەندیی یوسف ئاجار لە ١٠ ی حوزەیران بۆ سەر منداڵانی شەرناخ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئاماژە بەوە دەکات، پاش هێرشەکە، خەڵکی گەڕەکەکە ڕژانە گۆڕەپانەکان و ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، دەڵێت: "ئەم ناڕەزایەتییە ڕەوایەی کۆمەڵگە، گوزارشتە لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بێدەنگ نەبوون بەرامبەر تاوانەکانی چەوساندنەوەی منداڵان".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە دەبێت سیاسەتێک پەرە پێ بدرێت دژی چەوساندنەوە و پشتگوێخستن و توندوتیژی بەرانبەر بە منداڵان، جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتە پێویستییەکی دانەبڕاوی زیهنەیەتی کۆمەڵگەی ئەخلاقییە، هەروەها ڕایدەگەیەنێت سیاسەتی سزانەدانی تاوانباران لەلایەن دەوڵەتەوە بوێریی دەدات بە پیاوانی تاوانبار، دەڵێت: "لە شەرناخ، ئەو مامۆستایەی دەستدرێژیی کردووەتە سەر نزیکەی ٤٠ خوێندکار هێشتا لەسەر کارەکەیەتی و سزا نەدراوە، ئەمە نموونەیەکی ڕوونی ئەم سیاسەتەی دەوڵەتە. ئەم دەستدرێژییە کە بەهاکانی کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسی لە کوردستان دەکاتە ئامانج، هەوڵدەدات داڕمانی کۆمەڵایەتی قووڵتر بکاتەوە. ئێمە بە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک ئەم سیاسەتانە تێکدەشکێنین. دژی دەستدرێژیی سیستەمی پیاوسالار بەرانبەر منداڵان، ئێمە ژیانێک بنیات دەنێین کە منداڵان تێیدا سەلامەت و ئازاد بژین".