دەبێت كوردان پەدەكە لەو رەوشە رزگار بكەن

دەوڵەتی تورك سەرلەنوێ دەستی بە هێرشە داگیركەرییەکانی کردەوە، كە لەساڵی ٢٠٢١دا شكستی گەورەی لەو هێرشانەدا هێنا.  دەوڵەتی تورك لەشۆباتی ٢٠٢١دا هەوڵیدا بكەوێتە گارە.

هاوپەیمانیی فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە دەیوویست لە گارە چیرۆكێكی سەركەوتن بخۆڵقێنێ و بەوشێوەیە بەرەو هەڵبژاردن بڕوات. خۆی لەخۆیدا تەیب ئەردۆغان وتبووی، من لە ناو چەند رۆژی داهاتوودا مزگێنییەکتان پێ دەدەم، بەڵام بەرخۆدان بەپێشەنگایەتی فەرماندە شۆڕش بەیتوشەباب لەو شەوەدا وەهای كرد، بەبێ ئەوەی تەماشای دوای خۆیان بكەن هەڵبێن.

 كاتێك لە گارە هیچ ئەنجامێكیان بەدەست نەهێنا، ئەو كاتە ویستیان زێ، مەتینا و ئاڤاشین داگیر بكەن و بەو شێوەیە بەرەو هەڵبژاردن بڕوات، بەڵام بەسواری هاتن و بەپێ خاوسی چوونەوە.

دەسەڵاتدارێتیی فاشیستیی ئاكەپە ـ مەهەپە، بەراستی پێویستی بەداستانێكی سەركەوتنە. لەبەر ئەوەش، ئەم دەسەڵاتە دەرفەت و سەرچاوەكانی توركیا بۆ ئەوەی لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە، لەشەڕدا خەرج دەكات. بێگۆمان ئامانجی ئەوان لەناوبردنی بزوتنەوەی ئازادیی گەلی كوردستانە. كاتێك هەر دوو ئامانجەكە دەبنە یەك، هاوپەیمانیی فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە هەموو سیاسەتی خۆیان بەگوێرەی شەڕ و داگیركاری لەدژی كوردستان دەستنیشان دەكەن.

پەدەكەش هەم بەهۆی دۆژمنایەتی لەبەرامبەر بەپەكەكە و هەمیش بنكەوتن و شكستی ئاكەپە وەكو شكستی خۆی دەبینێت، بەشێوەیەكی ئاشكرا پشتیوانی هێرشی داگیركەری دەوڵەتی تورك دەكات.

دەوڵەتی تورك لەدۆژمنایەتی لەبەرامبەر بەكوردان پێشەنگە. كوردستان لەناو سنوری"میساقی میللی"خۆی دا دەبینێ و بانگەشەی ئەوە دەكات مافی ئەو بەسەرییەوە هەیە. ئەو دەیەوێت لەزەوی ئێمپراتۆریەتی عۆسمانی، هیچ نەبێت كوردستان بكاتە گۆڕەپانێك بۆ گەشەپێدان و بڵاوبوونەوەی نەتەوەی تورك. ستراتیژ و سیاسەتی سەرەكی و نەتەوەیی دەوڵەتی تورك ئەوەیە. لەبەر ئەوەش مرۆڤ تێدەگات بۆچی دەوڵەتی تورك هێرش دەكات، بەڵام هەرچی سیاسەتی پەدەكەیە، بەدەر لە دۆستایەتیەكی كەم و زێدە، زۆرینەی كوردان ئەو سیاسەتە قەبوڵ ناكەن.

لەگەڵ ئەوەی پەدەكە دەسەڵاتدارە، هەموو ئامرازەكانی زەخت و گۆشار و ئابوری بەكاردەبات، ناتوانێت لەسەدا بیستی خەڵكی باشوری كوردستان بەخۆیەوە گرێ بدا. لەبەر ئەوەش سیاسەتی پەدەكە لەدژی بەرژەوەندی كوردان و كوردستانە. پەدەكە بۆ ئەوەی لەدوو سێ شاردا ببێتە دەسەڵات و ببێتە خاوەن دەرفەت و دەوڵەمەندی ئەو شوێنانە، لە سەدا ٨٥ی كوردان فیدا دەكات. لەبەر ئەوەش ئەو هەم لەبەر لەناوچوونی كوردان لەباكوری كوردستان ناڕەزایەتی نیشان نادا و هەمیش دەبێتە هاوبەشی ئەو سیاسەتەی لەناوبردن و توانەوەیە.

دەوڵەتی تورك لەبەر ئەوەی پەدەكە پشتیوانی دەدات و هاوبەشە لەگەڵیدا، خۆی لەو داگیركاریانەوە دەدات. ئەگەر وەها نەبووبا، بەهیچ شێوەیەك نەیدەتوانی هێرشێكی وەها بكات. لەبەر ئەوەش هەر هێرشێك كە پەدەكە هاوكاری نەكات، ئەوا بێگۆمان بنكەوتووە و شكستی هێناوە. دەوڵەتی تورك لەئێستا بەپشتبەستن بەهەرێمی پەدەكە ئەو هێرشانە پێكدێنێت. دەوڵەتی تورك بەمشێوەیە دەیەوێت لەباكور و باشور گەریلا گەمارۆ بدات. خۆی لەخۆیدا لەزۆر شوێندا پەدەكە گەریلای گەمارۆ داوە. لەبەر ئەوەش هاوپەیمان و راگەیاندنی پەدەكە چی دەڵێن با بڵێن، پەدەكە هاوكار و پشتیوانی ئەم هێرشە داگیركەرییەیە. چی دەكات با بیكات، ئەوا ناتوانێـت ئەو هاوكارییەی بۆ داگیركەری تورك بشارێتەوە.

گەلی كورد لەبەر حیزبەكەی ئەو بەدەیان ساڵە، هاوكاری پەدەكەی لەگەڵ دۆژمنی كوردان بەباشی دەناسن و ئاگادارن. لەدژی تێكۆشانی ئازادی گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان، لەگەڵ ئێران جمۆجوڵی كردووە و لەپاڵ ئێراندا راوەستاوە. لەرۆژئاوای كوردستان هاوكاریی دەوڵەتی تورك و چەتەكانی ئەوی كردووە. لەباكوریش ئێدی كەڕ و كوێریش هاوكاری پەدەكە لەگەڵ دەوڵەتی توركی داگیركەر و قڕكەر باش دەبینێ. گەلەكەمان لەباشوری كوردستان بەنزیكبوون و هاوسۆزی پەدەكە لەگەڵ نەیارانی كورددا زۆر ئاگادارە. ئێمە لەو هەولێرەی كە پەدەكە ئەمڕۆكە تێدا باڵادەستە تەماشا بكەین، پەدەكە بەهاوكاری سەدام زۆڵم و ستەمی لەكوردان كرد و بەهاوكاری سەددام هەولێری خستووەتە ژێر چنگی خۆی. هەموو مێژووی پڕە لەهاوكاری و دۆژمنایەتیی گەل. پەدەكە گوێ لەكوردان ناگرێت، ئەو گوێ لەهێزەكانی دەرەوە دەگرێت، لەشوێنی ئەوەی پشتی بەگەلەكەی ببەستێت و هەبوونی خۆی بپارێزێت، پەدەكە بۆ مانەوەی هەبوونی پشت بەهێزی دەرەكی دەبەستێت.

پەدەكە لەم قۆناخەدا رۆڵی هەرە پیس و خراپ بەرێوە دەبات. ئەو لەرەوشی خیانەتكاریدایە، ئەوەتا بەوشێوەیە هەموو مێژووی كوردان رەش دەكا و بەلەناوبردنی كوردان بەئەنجام دەگەینێت. ئەگەر پێش بە سیاسەتی نەرێنی"سلبی"پەدەكە نەگیردرێت، زیانێكی گەورەی چاوەڕواننەكراو لەباشوری كوردستان و بەشەكانی تری كوردستان بدات.  تەنانەت دەبێتە هەندێ دەرئەنجامی لێبكەوێتەوە كە مرۆڤ نەتوانێت ئێدی قەرەبوویان بكاتەوە و پێشبكەوێت.

 لەبەر ئەوەش پێویستە مرۆڤ پەدەكە لەو رەوشەی كە ناتوانێت هیچ ئەنجامێك بەدەستبخاتە دوور بخاتەوە. كاتێك كە پەدەكە هەڵدەستێت بەپێشەنگی نەیارێكی وەكو دەوڵەتی داگیركەری تورك لەدژی كوردان، ئەوا گەلی كورد بەرەو هەڵدێرێك دەبات، بەڵام پەدەكە بەو سیاسەتەی خۆی، خۆشی لەناو دەبات. هەلومەرجی لەناو چوونی خۆشی دەرەخسێنێت. لەبەر ئەوەش دەبێت گەلی كورد و دۆستانی ناڕەزایەتی نیشان بدەن و لەدژی ئەو هاوكارییە راوەستن، ئەو هاوكارییەی رۆژانە دەبێت ببێتە هۆ و دەرئەنجامی لەناوچوونی گەلی كورد.

لەو باوەڕەدام هێرشی دەوڵەتی تورك ببێتە هۆی ئەوەی وڵاتپارێزی كوردان بەهێزتر ببێت و ببێتە هۆی ئەوەی كە ئێدی هاوكاری كردن لەگەڵ دۆژمناندا بەكۆتا بێت.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا