دۆغان: لەپێناو ئایندەیەکی ئازاد، دەنگ بدەن بە پارتی چەپی سەوز
کاندیدی پارتی چەپی سەوز، ئایشەگوڵ دۆغان، گوتی: «با دەنگ بدەین بە پارتی چەپی سەوز، لەپێناو ئازادی ژنان، دژی ئەو کێشانەی بەهۆی ئابووریی شەڕ و بێکارییەوە پەیدابوون».
کاندیدی پارتی چەپی سەوز، ئایشەگوڵ دۆغان، گوتی: «با دەنگ بدەین بە پارتی چەپی سەوز، لەپێناو ئازادی ژنان، دژی ئەو کێشانەی بەهۆی ئابووریی شەڕ و بێکارییەوە پەیدابوون».
کاندیدی پەرلەمانی پارتی چەپی سەوز لە شەرناخ، ئایشەگوڵ دۆغان، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد، ئاماژەی بەوە کرد، ئەمە یەکەمجارە لە وڵات ڕێککەوتنێکی کۆمەڵایەتی هەیە سەبارەت بە بنیاتنانی سیستەمێکی نوێ.
ئایشەگوڵ دۆغان گوتی: «بەهیوام هیچ دەنگدەرێک لە شەرناخ نەمابێتەوە بڕیاری نەدابێت، بۆچی دەنگ نادەن بە پارتی چەپی سەوز؟ پێویستە دەنگ بدەن بە شەرناخێکی سەوز، هەموو شت لێرە لەژێر پێشەنگایەتی ژناندایە، کەچی هێشتا ژنان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن سیاسەتی شەڕی تایبەتەوە دەکرێنە ئامانج. تاوەکو دایکان و کچان ئازادتر بن و قوربانی زیاتر نەدەن، پێویستە دەنگ بدەین. بەداخەوە، بێکاری کێشەیەکی گەورەیە لێرەدا. ناتوانین کێشە ئابوورییەکان جیابکەینەوە لە ئابووریی شەڕ. لەپێناو لەناوبردنی ئەم کێشەیە، پێویستە دەنگ بدەین بە پارتی چەپی سەوز. لەپێناو تورکیایەکی دیموکراتیک و ئایندەیەکی ئازاد، پێویستە دەنگ بە ئێمە بدەن».
ف.ق