ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په زینداییه‌كی دیكه‌ی كوشت!
زیندانیه‌كی ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ به ناوی عه‌بدوڵا بۆرا كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌بوو و ماوه‌ی ٢٦ ساڵ بوو به دیل گیرابوو، به‌ڵام ئازاد نه‌ده‌كرا، گیانی له‌ده‌ستدا.
زیندانیه‌كی ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ به ناوی عه‌بدوڵا بۆرا كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌بوو و ماوه‌ی ٢٦ ساڵ بوو به دیل گیرابوو، به‌ڵام ئازاد نه‌ده‌كرا، گیانی له‌ده‌ستدا.
تووشبووی شێرپه‌نجه عه‌بدوڵا بۆرای ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ له گرتووخانه‌ی جۆری دی له ئامه‌د به دیل گیرابوو، ئێواره‌ی دوێنێ له نه‌خۆشخانه‌ی توێژینه‌وه و په‌روه‌رده‌ی غازی یاشارغیل ژیانی له‌ده‌ستدا.
دوای ئه‌وه‌ی زانیاری به بنه‌مالچه‌كه‌یدرا، كه‌سوكاره‌كه‌ی ته‌رمی بۆرایان له نه‌خۆشخانه وه‌رگرته‌وه و بردیان بۆ بسمل. ته‌رمه‌كه له گۆڕستانی گه‌ڕه‌كی ئارالكی ناوچه‌كه به‌خاكسپێردرا.
وێڕای به‌ڕێوه‌به‌رانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان (ده‌به‌په) زۆر كه‌سی تر به‌شدارییان له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمه‌كه‌دا كرد.
بۆرا كه نزیكه‌ی ٢٦ ساڵ بوو له زینداندابوو، به‌ر له دوو ساڵ تووشی شێرپه‌نجه ببوو و ماوه‌ی ٧ مانگیش بوو كه به شێوه‌ی كه‌له‌پچه‌كراوی چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرا.
هـ . ب