ده‌وڵه‌تی تورك ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ سلێمانی درێژكرده‌وه
وار بڕیار بوو ئه‌مڕۆ ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له نێوان توركیا بۆ سلێمانی كۆتایی پێبێت، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی سلێمانی ڕایانگه‌یاند، بڕیاره‌كه درێژكراوه‌ته‌وه.
وار بڕیار بوو ئه‌مڕۆ ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له نێوان توركیا بۆ سلێمانی كۆتایی پێبێت، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی سلێمانی ڕایانگه‌یاند، بڕیاره‌كه درێژكراوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، "توركیا جارێكی دیکە ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی ئەو فڕۆكانەدا داخست، كە لە فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە گەشت بۆ ئەو وڵاتە دەكەن .
پارێزگاری سلێمانی وتیشی: "تورکیا بڕیاریداوە تا ڕۆژی ٣ی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ ڕاگرتنی گەشتەكانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژبكاتەوە".
جێی باسه، دەوڵەتی تورک لە ڕۆژی ٣ی نیسانی ئەمساڵ گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاگرت و لە ئێستاشدا وادەكەی هەتا ٣ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٤ درێژكردووەتەوە.
ژ.ن