دڵێکی لێوانلێو لە عەشقی نیشتمان؛ عادڵ ئامەد

عادڵ ئامەد لە ماوەی ١٦ ساڵی تێکۆشانی ئاپۆییدا لە باشووری کوردستان هەتا باکووری کوردستان ئەرکی رێکخستنی پێکهێنا. هەڤاڵ عادڵ لە ساڵی ٢٠٢١دا لە بەشداریی لە هەڵمەتی جەنگی خابووردا کرد و لە هێرشی دەوڵەتی تورک دا لە وان شەهید بوو.

شەهرام خوسرەوی ناسراو بە عادڵ ئامەد لە ساڵی ١٣٨٤ بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. عادڵ ئامەد لە ماوەی ١٦ ساڵی تێکۆشانی ئاپۆییدا لە باشووری کوردستان هەتا باکووری کوردستان ئەرکی رێکخستنی پێکهێنا. هەڤاڵ عادڵ لە ساڵی ٢٠٢١دا لە هەڵمەتی جەنگی خابووردا جێی خۆی دەگرێت و بەرامبەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا وەک فەرماندارێکی پێشەنگ شەڕ دەکات. هەڤاڵ عادڵ لە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ (٢١ی ئەیلولی ٢٠٢١) لە ئاکامی ئۆپراسیۆنی دەوڵتی فاشیستی تورکیا لە ئەیالەتی وان پەیوەستی کاروانی نەمران دەبێت.

بیر و رامانی ئاپۆیی بوو بە هیوا و سەمەرەیەکی نوێی تێکۆشانی گەلی کورد

بیر و رامانی ئاپۆیی لە دوای هەموو بێ هیوایی و داگیرکارییەک، کە دوژمنانی گەلی کورد لەسەر کوردستان بەڕێوەی دەبەن، لە دڵی گەلەکەمان لە هەر چوار بەشی کوردستان بوو بە هیوا و سەمەرەیەکی نوێی تێکۆشانی گەلی کورد. بزوتنەوەی ئاپۆیی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لەدوای شکەستی سەرهەڵدانەکانی رابردوو داری ژیانەوەی سەرلەنوێ شین کردەوە. ئەو دارە لە ٣ی رەشەمێ (٢٢ی شوبات)‌دا زیاتر چرۆی کرد و هەتا رۆژگاری ئەمڕۆمان بووەتە دارێکی بەهێز و بەبەرهەم کە سیاسەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران هەرگیز ناتوانێت دەمارەکانی ئەو دارە ببڕێت. ساڵ بە ساڵ کە تێدەپەڕێت داری هیوای گەلی کورد زیاتر بەرهەم دەدات و ئەمە لە دڵی هەموو گەلی نیشتمان پەروەر و ئازادی‌خوازی رۆژهەڵاتی کوردستان هیوای ئازادی زیاتر و ئاستی تێکۆشان لە دژی نەیاران بەرزتر دەکات.

دەمار و ڕەگەکانی ئەو دارە نوێیە هێندە ئەستوورە کە هیچ تەور و داسێک ناتوانێت بیبڕێت

پارادایمی رێبەر ئاپۆ ژیانێکی نوێی بە هەموو جیهان و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشان دا و لە کوردستان ئەو ژیانە نوێیە هێدی هێدی مسۆگەر دەبێت. پێکهاتنی ئەو پارادایمە لە رۆژئاوای کوردستان وای لە هێزە سەرمایەدارەکان کرد کە هێرشی پارادایمی ژیاری دیموکراتیک بکەن و ئەم پارادایمە لەناو ببەن بەڵام بێ ئاگا لەوە بوون کە دەمارەکانی ئەو دارە نوێیە هێندە ئەستوورە کە هیچ تەور و داسێک ناتوانێت بیبڕێت. شەڕ لە دژی ئەو زیهنییەتە داگیرکارە بوو بە داخوازی هەموو گەلی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان و بە یەکێتییەک کە گەلی کورد لە دژی ئەو دوژمنە ئاوای کرد نەیاران لەبەرامبەر بە هێزی ئەو پارادایمە و یەکێتی گەلی کورد تێکشکاند. گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بۆ بەهێز بوونی ئەو دارە پەیوەستی ئەم تێکۆشانە بوون و بە خوێنی خۆیان ئەم دارەیان ئاو دا و ئاواتی دایک و باوکانیان پێک هێنا. گەلی رۆژهەڵات لە هەموو شۆڕشەکانی کوردستان‌دا بە رۆحێکی فیداییەوە لە دژی داگیرکاری سەر خاکی کوردستان شەڕی کردووە و ئێستاکەش دەیهەوێت لە بزوتنەوەی ئاپۆیی‌دا تێکۆشانی خۆی لە دژی داگیرکەران درێژە پێدەدات و بۆئەمە لەو پێناوەدا حازرن گیانیان بکەنە فیدا و لەو رێگەیەدا بەسەدان گیانی پیرۆزیان فیدا کردووە.

شەهرام بە گشتی گیان و دڵی بۆ ئەم عەشقە تەرخان کرد

شەهرام خوسرەوەی کە لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی (٢٠١٠) لە شاری سەقز چاو بە دونیا هەڵدێنێت هەر لە تەمەنێکی منداڵی دا نیشتمان‌پەروەری بنەماڵەکەی و سەردانەنەواندن لە بەرامبەر بە دوژمنانی کوردستان سەرنجی رادەکێشێت و وای لێدەکات کە ئەویش هەر لە منداڵی‌دا عەشقی نیشتمان لە دڵی‌دا گەورە بکات و بەم عەشقەوە خۆی پێبگەیێنێت هەتا کاتێک کە گەورە بوو لە پێناو ئەم عەشقەدا گیانی دانێت. شەهرام لە تەمەنێکی گەنج‌دا لەگەڵ بزوتنەوەی ئاپۆیی ئاشنا دەبێت و بیر و رامانی ئاپۆیی سەرنجی ئەو گەنجە نیشتمان‌پەروەرە رادەکێشێت. لە دوای ٣ی رەشەمێی ١٣٧٧ (٢٢ی شوباتی ١٩٩٩) هەموو جیهان خۆشەویستی گەلی رۆژهەڵات بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەی ئازای‌خوازی کوردستانی دیت. ئەم سەرهەڵدانانە لە دڵی لاوانی رۆژهەڵاتیش‌دا هیوای بە ئازادی زیاتر دەکرد و گەنجانی ئەم نیشتمانە زیاتر خۆیان ئاوێتەی ئەم عەشقە دەکرد. شەهرام ئەم عەشقەی لە دڵی‌دا ئەوەندە گەورەکرد کە ئیتر پێوستی بەوە دیت کە بەگشتی گیان و دڵی بۆ ئەم عەشقە تەرخان بکات. بۆ ئەمە لە ساڵی ٢٠٠٥دا بڕیاری خۆی دا و بەشداری ریزەکانی تێکۆشانی ئاپۆیی بوو.

سەرەتا هاوڕێیەتی بێگەردی پەکەکە سەرنجی رادەکێشێت

شەهرام لەو رێگەیەدا بۆ ئەوەی لەسەر خاکی کوردستان عەداڵەت و دادپەروەری ئاوا بکات و هەموو زوڵمدارانی سەر گەلی کورد بە سزای تاوانەکانیان بگەیێنێت ناوی خۆی کرد بە عادڵ ئامەد. هاوڕێ عادڵ بە پەیوەست بوونی لەگەڵ بزوتنەوەی ئاپۆیی زیاتر لە فەلسەفەی ژیانی نوێی‌دا قووڵ بووە و زیاتر هەستی بە هێزی ئەم بزوتنەوەیە کرد و تێکۆشانی لە پێناو ئامانجی ئەم بزوتنەوەیە کە ئازادی کوردستانە بەرز تر کرد. بە وێنەی هەموو گەنجێک کە کاتێ پەیوەستی پارتی کرێکارانی کوردستان دەبێت سەرەتا هاوڕێیەتی بێگەردی پەکەکە سەرنجی رادەکێشێت و وای لێدەکات کە ئەویش خۆی بکات بە بەشێک لەو هاوڕێیەتییە و لەبەرامبەر بە هاوڕێیانی هاوڕێیەتییەکی راستەقینە بەڕێوە ببات.

بە پەیوەست بوون بە بزوتنەوەی ئاپۆیی زیاتر پەی بە حەقیقەتی ئەم فەلسەفەیە برد

فکر و رامانی رێبەر ئاپۆ کە هەر لە سەرەتای ئاشنابوونی لەگەڵ ئەم بزوتنەوەیە، سەرنجی راکێشا و بوو بە هۆی ئەوەی کە هەر ئەو کاتە و پێش ئەوەی پەیوەستی ئەم بزوتنەوەیە بێت لێکۆڵین بکات و بە خوێندنەوەی مانیفێستۆی رێبەر ئاپۆ مانیفێستێکی نوێی بۆ ژیانی خۆی پەیدا بکات. بە پەیوەست بوونی بە بزوتنەوەی ئاپۆیی توانی زیاتر پەی بە حەقیقەتی ئەم فەلسەفەیە ببات و زیاتر پەیوەستی ئەم رێگەیە بێت کە پێی تێیا ناوە و بڕیاری ئەوەی دا کە هەتا ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و ئازادی کوردستان تێکۆشانی بەرز و بەهێزتر بکات لەدژی دوژمنانی گەلی کورد و بەتایبەت دەوڵەتی فاشیستی تورکیا. هەڤاڵ عادڵ بە پێکهاتنی پارادایمی رێبەر ئاپۆ لە رۆژئاوای کوردستان بە خۆی وت پێویستە لە هەر چوار بەشی کوردستان ئەم پارادایمە ئاوا بکەین و دەستی داگیرکاری سەر خاکەکەمان کورت کەین. بۆ ئەمە زیاتر پەرەی بە تێکۆشانی دا و زیاتر خۆی ئاوێتەی عەشقی ئازادی وڵاتی کرد.

بە هەڵمەتەکانی بازێن زاگرۆس و جەنگی خابوور ئەرکی مێژوویی خۆی بەرامبەر بە دوژمن پێکهێنا

هەڤاڵ عادڵ بە هەستی بەرپرسیارتی لەبەرامبەر بە ئازادی کوردستان ئەرک و رۆڵی سەرشانی راپەڕاند و لە زۆر هەرێمان ئەرکی فەرماندارتی بەجێ گەیاند و سەرەڕای ئەوەش هەرگیز خۆی تێرکەر نەدیت و هەمیشە تینووی فێر بوون و فێر کردن کرد بوو. بە رق و قینێکەوە کە بەرامبەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەیبوو بەشداری زۆر چالاکییان بوو و زۆر چالاکی بەڕێوە برد. بە بەشدار بوون لە هەڵمەتەکانی بازێن زاگڕۆس و جەنگی خابوور ئەرکی مێژوویی خۆی بەرامبەر بە دوژمن پێکهێنا و بە جۆش و هەیەجانێکی زۆر و بەهەستی تۆڵەسەندنەوە و مسۆگەر کردنی سەرکەوتن بەشداری چالاکییان دەبوو.

عەشقێکی هاوبەش لە نێو هەموو هاوڕێیان

هەڤاڵ عادڵ لە قەندیل دەستی بە گەریلایەتی کرد و لە درێژەی رێگای‌دا لە هەرێمەکانی ئاڤاشین، مەتینا و حەفتانین ئەرکی شۆڕشگێڕی راپەڕاند و هەرە دوایی بە پێشنیازی خۆی تێپەڕی ئەیالەتی بۆتان بوو. لە باکووری کوردستان بە هەستی نزیکی زیاتر لە دوژمنی خوێنخوار زیاتر تێکۆشانی بەرز کرد و لە ئاستێکی فیدایی‌دا پێشەنگایەتی و فەرماندارێتی بۆ هاوڕێیانی دەکرد. لە چالاکییان پێشەنگایەتی کرد و بە رقی چەندین ساڵەی گورزی لە دوژمن دەدا. هەڤاڵ عادڵ لە هەرێمی وان لە ئۆپراسیۆنێک کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەستی پێکردبوو بە قارەمانانە شەڕی کرد و هەتا دوایین دڵۆپی خوێنی گرێدراوی عەشقی ناو دڵی بوو و لە پێناو عەشقی ئازادی‌دا گیانی بەخت کرد و پەیوەستی کاروانی نەمرانی کوردستان بوو. هەڵبەتە عەشقێک کە لە دڵی هەڤاڵ عادڵ‌دا بوو عەشقێکی هاوبەش لە نێو هەموو هاوڕێیانی دایە و ئەم عەشقە تا گەیشتن بە ئامانجی بزوتنەوەی ئازادی لە دڵی هەموو شۆڕشگێڕانی ئاپۆییدا مایەندەیە. پەکەکە هەرگیز خوێنی شەهیدانی لەسەر عەرز نەهێشتووە و بۆ گەیشتن بە خولیای شەهیدان هەریەک لە هاوڕێیانی هەڤاڵ عادڵ بە گیان و دڵ درێژە بە تێکۆشانیان لە دژی دوژمنانی گەلی کورد دەدەن.

ژ.ت