دروشمی نەورۆزی ٢٠٢٥ ڕاگەیەندرا

دروشمی نەورۆزی ئەمساڵ ئاشکرا بوو؛ 'ڕێبەرێتی ئازاد کۆمەڵگەی دیموکراتیک'.

جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لە ٨٤ ناوەندی جیهان پیرۆز دەکرێت. لە ١١ی ئادار لە ئامەد و ئەستەنبوڵ بە ڕاگەیاندنی پەیامێک نەورۆز دەست پێ دەکات. پاشان لە ١٢ی ئادار لە ناوچەی لجەی ئامەد ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە.

دروشمی ئاهەنگی نەورۆز ئەمساڵ ئاشکرا بوو. کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز ئاماژەی بەوەدا نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی "ڕێبەرێتی ئازادی کۆمەڵگەی دیموکراتیک" پیرۆز دەکرێت. دروشمەکە بە پێی بانگەوازی "ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر کە لە ٢٧ی شوباتدا ڕاگەیاندرا، ئامادە کرا.