دوران کاڵکان: هێرش بۆ سەر پەدەکە ئامادەکاری بوو بۆ کۆبوونەوەى ناتۆ -نوێکرایەوە-

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، هێرشکردنە سەر ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکەى پەدەکە لە مەتینا وەک بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی عەفرین، ئامادەکاری بوو بۆ کۆبوونەوەى ناتۆ.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەشداری بەرنامەى تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤی بوو و شیکاریی بۆ گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، رەفتارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و هەڵوێستی پەکەکە کرد.

- دەمەوێت بە گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستپێبکەم. ماوەیەکی زۆرە هەواڵ و زانیاری لەسەر رێبەری گەلی کورد نییە. دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانیش بێدەنگن.

بەڵێ، پێش هەموو شتێک بە رێزەوە سڵاو لە بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی، رێبەر ئاپۆ دەکەم. ئێمە لە هەموو بەرنامەکاندا دەیخەینە رۆژەڤە و شیکاریی بۆ دەکەین. رۆژەڤی کۆمەڵگەیە، رۆژەڤی بزووتنەوەکەمانە، رۆژەڤی مرۆڤایەتییە. تاوەکو دەرگا بە رووی رێبەر ئاپۆدا نەکرێتەوە هەموو شتێک لە جیهاندا بەو رادەیە لە قەیراندا دەبێت و لە بنبەستیدا دەمێنێتەوە. ئێمە ئەوە لە کوردستان و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا دەبینین. لە جیهاندا دەیبینین. لە راستیدا هەمووان لە دۆخێکی بە بنبەست گەیشتودان. پێویستی بە هێزی چارەسەری هەیە. هەندێکیش باسی لێوە دەکەن. هێزی چارەسەری دیلکراوە. دەڵێن، 'بۆ ئەوەى کێشە دروست ببێت، بۆ ئەوەى قەیران بخوڵقێێت، لە دۆخێکی وەهادا گوشار و داگیرکەری ئەنجام دەدرێت و ئێمە بەردەوامی بە دەسەڵاتی خۆمان دەدەین'. کارەکان لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوەدەبەن. پێویستە رێ لەوە بگیرێت. بێگومان بەو شێوەیە نابێت. ئێمە زۆر جار ئەوەمان باسکردووە. نابێت کاردانەوەکانی کۆمەڵگە تاقی بکرێنەوە، چونکە ئێمە بزووتنەوەیەک و گەلێکین، کە بۆ ئازادی لەسەر هێڵی فیدایی تێدەکۆشین. رەنگە ئەوە ئەنجامەکەى و قوربانییەکەى زۆر قورس بێت، بەڵام ئەوە راستییەکە.

بۆیە، ئێمە چەند دوژمنیش بین، چەند شەڕی یەکترمان کردبێت، قسەتان کرد، ئێمەش وتمان، قسەکانی خۆتان جێبەجێ بکەن. یانی هەر چەند ئێمە بڕوامان پێ نەکردن، ئێمە چاوەڕێ بووین جێبەجێی بکەن، چونکە رێبەر ئاپۆ دەستبەکار بوو بوو. زیاتر لە ٢٠٠ رۆژ چالاکیی مانگرتن بەڕێوەچوو بوو، مرۆڤەکان دەستیان بە چالاکیی مانگرتن تا مردن کردبوو. دەبوو دەیان و سەدان کەس گیانیان لە دەست بدایە. دۆخەکە بۆ ئەوە ئامادە بوو، بەڵام ئەوەى بەڵێنی دا، بەڵێنەکەى خۆی جێبەجێ نەکرد. رێکخراوە نێونەتەوەییەکان، ئەوانەى ئەو دۆخەیان دروستکرد، ئەوانەى پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان ئەنجامداوە بێدەنگن. دیارە زۆر لە دۆخەکە رازین. ئەوانەى بەڵێنیانداوە بێدەنگن. یانی ئێمە نازانین لە ئیمراڵی چی روودەدات. دۆخی ژیان و تەندروستیی رێبەر ئاپۆ چییە؟ هەواڵمان لێی نییە. وەک بزووتنەوە، وەک گەل هەواڵمان نییە.

دەکرێت گوشار هەبێت، زوڵم هەبێت، بەڵام لە شوێنەکانی تر مرۆڤ لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەشدا هەواڵ و زانیاری لەسەر دۆخیان وەردەگرێت. کاتێک دەڕوات بۆ نەخۆشخانە هەواڵی لێ وەردەگیرێت، بەڵام لە ئیمراڵی هەواڵ نییە. بۆیە نیگەرانییەکی گەورە هەیە. بەو شێوەیە نابێت. لەلایەکی ترەوە کۆمەڵگە لە نیگەرانییەکی گەورەدایە. گوشارێکی قورسمان لەسەر هەیە. داوای هەواڵ و زانیاری دەکرێت. دەبێت پارێزەرەکان زۆر زیاتر ئاگادار بکرێنەوە، یانی چی دەبێت با ببێت، دەبێت کۆمەڵگە زانیاریی پێ بدرێت و ئاگادار بکرێتەوە. لەبەر ئەوەش گوشارێکی زۆر و قورسمان لەسەر هەیە. رێکخراوە نێونەتەوەییەکان و رێکخراوە نەتەوەییەکان، ئەوانەی بەرپرسیارن چی دەڵێن؟ هەر زانیارییەک هەیە دەبێت ئاشکرا بکرێت و بڵاوبکرێتەوە. کۆمەڵگە دەیەوێت هەواڵ و زانیاری وەربگرێت. ئەوە خواست و داوایەکی زۆر سروشتییە، بەڵام هەواڵ نییە. نازانرێت کە لە چ ئاستێکدا گوشار دەکرێت، بۆیە ئەگەری روودانی هەموو شتێک هەیە.

لەو چوارچێوەیەدا هەڵمەتى ئێمە بە ناوی "کات کاتی ئازادییە" بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە و دەبێت زۆر زیاتر لەوەی هەیە بە بەهێزتر بەڕێوەبچێت. لە هەموو گۆڕەپان و ئاستەکاندا جێبەجێ دەکرێت. یانی دەبێت دۆخێک، کە ئیدی مرۆڤ نەتوانێت خۆی لە بەرامبەریدا رابگرێت، روو بدات. لەو بابەتەدا دەبێت هەموو کەس خۆی بە بەرپرسیار بزانێت. دوایی نەڵێت، ئەوە بۆ وابوو. ئیرادەی کۆمەڵگەیەک، یانی هێزێک، کە چارەسەری بۆ کێشەکان دەدۆزێتەوە، بە بەر چاوی هەموانەوە لە ناو دەبرێت. هەموو شتێک بەبێ چارەسەکردن دەهێڵرێتەوە. بێگومان بەو شێوەیە ناڕوات. دەبێت هەموو کەس ئەوە ببینێت.

- تێکۆشان لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ماوەی ٢ مانگە بەردەوامە، دۆخی شەڕ لەو شوێنانە چۆنە؟

شەڕێک لەسەر هێڵی فیدایەتیی زیلان بەڕێوەدەچێت. لە هەمان کاتدا شەهیدان لەسەر هێڵی شەهیدان بەرخودانێکی گەورە بەڕێوەدەبەن و شەڕ دەکەن. ئێستا لە مانگی فیدایەتیدان لەسەر هێڵی زیلان بە راستی شەڕێکی قارەمانانە بەڕێوەدەچێت. راستییەکی شەڕی ئێمەی زیلانبوون هەیە. راستییەکی بزووتنەوەکەمان هەیە. رۆح، ئیرادە و هۆشمەندییی فیدایەتی لە بەرزترین ئاستدایە. تێکۆشانێکی بەو شێوەیە بەڕێوەدەچێت. پێش هەموو شتێک سڵاو لە بەرخودانە گەورەیە دەکەم. شەڕڤانان و فەرماندە قارەمانەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور و هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس و هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی عەگیدەکانی بۆتان پیرۆز دەکەم. بە رێز و منەتەوە یادی شەهیدان دەکەمەوە. هەموویان درێژەپێدەری رێگای زیلانبوونن. لەسەر هێڵی زیلان تێدەگەن و خۆیان بە رێکخستن دەکەن و شەڕ دەکەن. لە کەسایەتیی هاوڕێ زیلان دا بە رێز و منەتەوە یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکان دەکەمەوە. بەڵێ شەڕ نزیکەى دوو مانگە بەردەوامە. لە سێ رۆژی یەکەم و لە هەفتەى یەکەمدا، لە رۆژی ٢٠مدا و لە مانگی یەکەمدا فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل راگەیاندراوی لەبارەی شەڕەکە و زیانەکان بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە. ئاماری شەڕەکە رۆژانە بڵاودەکرێتەوە. تاوەکو رای گشتی ئاگادار بێت. پێویست ناکات جارێکیتر من ئامارەکان دووبارە بکەمەوە. بێگومان ئاماری دوو مانگ بڵاودەکرێتەوە، ئەنجامەکەى لەو کاتەدا زۆر باشتر بۆ رای گشتی روون دەبێتەوە. دەبێت مرۆڤ ئەو شەڕە بە شەڕێکی ئاسایی نەزانێت. بەڕاستی دۆخێک و شەڕێکی بێ هاوتا روودەدات. دەبێت مرۆڤ بە باشی لە راستیی ئەو شەڕە تێبگات. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە راگەیاندراو لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە و رۆژانە ئامارەکان ئاشکرا دەکات و وەڵامەکان لێکدەدرێنەوە. فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندیمان لێکدانەوەى بۆ دەکات. ئەوە دەبینرێت. ئێمە پیشتریش وتبومان، ئەو هەموو تەکنیک و تەکنەلۆژیایە لە بەردەستتاندایە، هێزێکی ناتۆ هەیە، کۆبوونەوەتان رێکخست، پشتیوانییان لێکردن، لەو چوارچێوەیەدا پڕۆپاگەندە دەکەن. یانی هێزێکی لەو جۆرە دەتوانێت خۆی بگەیەنێتە هەموو شوێنێک، دەتوانێت لەسەر گردێک، یان شاخێک خۆی جێگیر بکات، بەڵام لە راستیدا ناتوانێت بە ئاسانی ئەوە بکات، بەڵام ئێمە هەرگیز نەمان وتوە، کە ناتوانێت ئەوە بکات، بەڵام ئەوەمان وتوە، دەتوانێت، بەڵام ئایا دەتوانێت بگەڕێتەوە؟ ئەوە چۆن دەبێت. بابەتی دووەم ئەوەیە، خۆی گەیاندووەتە شوێنێک، لەوێ چی دەکات و چۆن رادەوەستێت؟ بێگومان ئەوە جێگای مشتومڕە. ئێستا هەموو کەس لەسەر ئەوە گفتوگۆ دەکات. ئەوە ئاشکرا دەبێت. بەڵێ سوپای تورک هات، بەڵام دۆخی چۆنە؟ چۆن دەتوانێت بمێنێتەوە؟ دەتوانێت لێ دەرچێت؟ ئەوانە بوونەتە بابەتی گفتوگۆ و مشتومڕ. فەرماندەیمان لە بڕیارگەى ناوەندی وتی بە بنبەست گەیشتوون. وەهای لێهاتووە، کە ناتوانێت هەنگاوێک بنێت. زۆر جاریش ناتوانێت خۆی بکشێنێتەوە. دەوترێت لە هەندێک شوێندا کشاوەتەوە، بەڵام ناتوانێت بکشێتەوە. لە دۆخی بنبەستدایە و لەو دۆخەدا بێگومان فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە پێبەند نابن بە هیچ پێوەرێکی حقوقی و یاسایی و ئەخلاقییەوە. لە شەڕیشدا پێبەند نابێت بە هیچ یەک لەو پێوەرانە. بە هەموو شێوەیەک ژەهر (کیمیایی) بەکار دەهێنێت. چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت. ئەوە زۆر جار سەلمێنراوە و ئاشکرا کراوە. لە بەردەم رای گشتیدا دەڵێن، وایان کردووە و ئەوەیان کردووە. یانی دۆخێکی فەرمی هەیە و لە تاقیگەکان سەلمێنراوە. تاوان ئەنجام دەدەن و بە ئاشکرا تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن.

ئەو پشتیوانییەى لە هێزە جۆراوجۆرەکانەوە وەریگرتووە هەوڵ دەدات ئەوە بکات. لێرەدا دوو شت گرنگن. یانی دەبێت بەباشی لە ئامانجەکانی دوژمن تێبگەین. بزووتنەوەکەمان، بڕیارگەی ناوەندیمان زۆر جار باسی ئەوەیکردووە، روونیکردووەتەوە و ئاشکرای کردووە. دەبێت هەموو کەس لەوە تێبگات و ئەوە بزانێت. دووەم ئەوەیە، دەبێت بەباشی ئەو بەرخودانە ببینرێت و تێگەیشتنی لەسەر دروست ببێت.  بەڕاستی بەرخودانێکی چۆنە؟ چۆن شەڕ دەکرێت؟ ئەو کارە ئاسان نییە. کام قوربانییە و چەند قوربانی دەدرێت؟ بە ئازایەتی و فیداکارییەکی چۆن، بە رۆح و ورەیەکی چۆن ئەو تێکۆشانە بەڕێوەدەچێت؟ ئەوە شتێکی ئاسان نییە. یانی ئەوە لە هەموو کەس نایەت. دەڵێ، هەلومەرجی نا یەکسانە وەک شەڕی مێرولە و فیلە. دۆخێکی وەها لە گۆڕێدایە. یانی دۆخێک لە گۆڕێ نییە، کە لەگەڵ یەکتر بەراورد بکرێت، بەڵام مێرولەکانی ئێستا فیل تێکدەشکێنن و کۆتایی پێدەهێنن. فیلەکە وەهای لێهاتووە، کە ناتوانێت خۆی بجوڵێنێت، ناتوانێت خۆی بپارێزێت. ئەوە زۆر گرنگە. ئەوە بە چی دەکرێت؟ بە ئازایەتی و بە فیداکاری دەکرێت. بە روە و ئیرادەی فیداییانە دەکرێت. یانی ئەوە ئاستێکی بەرز و بڵندە.

لە رووی ئامانجی دوژمنەوە ئەوەمان وتبوو و یانی بە راستی نابێت بە بچووک سەیر بکرێت. ئاکەپە، مەهەپە، باڵادەستیی تورکیا کار بۆ فریودانی گەلان دەکەن. پێشتر زۆر هەوڵیاندا کوردان فریو بدەن، ئێستا هەوڵ دەدەن جیهان فریو بدەن، مرۆڤایەتی فریو بدەن. دەبێت ئەوە بە باشی ببینرێت. تەیب ئەردۆغان لە کورسیی نەتەوە یەکگرتووەکان نەخشە رێگای پیشاندا و رایگەیاند، من ئەو ناوچانە دەخەمە دەستی خۆم. هیچ کەس هیچی نەوت. یانی دەیەوێت دەستی بەسەردا بگرێت. دەیەوێت بەشێکی گرینگ لە باشوروی کوردستان، دەیەوێت جۆلەمێرگ و شرنەخ چۆڵ بکات و لە برییی خەڵەکەکەى سەروەریی چەتەکان لەو شوێنانەدا دروست بکات. یانی چەتەکان لە ئیدلب و شوێنەکانی تر، چەتەکانی داعش، چەتەکانی قاعیدە و ئەوانی تر بەکار دەهێنێت. هەروەها بۆمبی کیمیایی بەکار دەهێنێت. تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. ئەو چەتەکانی برد بۆ لیبیا و ئازەربایجان. چەتەکانی لە عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی جێگیرکردوون. ئەوەی بە بەس نەزانی و ئیستا هێناونی بۆ حەفتانین، ئاڤاشین و مەتینا و دەیەوێت بەشێک لە باشووری کوردستان و هەروەها لە جۆلەمێرگ و شرنەخ لە باکووری کوردستان ئەو چەتانە جێگیر بکات، دەیەوێت دەوڵەتێکی چەتەکان لەو شوێنانەدا دروست بکات. یانی دەیەوێت هەرێمێک بۆ چەتەکان دروست بکات. بۆ ئەوەش دەیەوێت کوردان پاکتاو بکات و لە بریی کوردان ئەوان لە ناوەندی کوردستاندا جێگیر بکات، کۆمەڵگەى کورد لەو شوێنانە دەر بکات، دووریان بخاتەوە و پاکتاویان بکات. هەروەها دەیەوێت لەو رێگەیەوە هەڕەشە لە هەموو مرۆڤایەتی بکات و هێزێکی مەترسیداری لەو جۆرەیە.

دیارە ئێستا هەندێک هێز، کە لە ژێر کۆنترۆڵیدان ئەوە بە مەترسی نازانن. لەم جیهانەدا لەکاتی خۆیدا هیتلەریش بە مەترسی نەدەزانرا و نەدەبینرا، بەڵام کاتێک بووە دەسەڵاتدار ئەو کاتە هەموویان دونیایان بەسەردا رووخا و وتیان چۆن لێی رزگار ببین. ئەو هەڵوێستەى ئێستا نیشانی تورکیا دەدرێت هەڵوێستێکی لەو شێوەیەیە. سەرباری ئەوەى ئەو هەموو شتە زەق و بەرچاوە لەگۆڕێدایە، بەڵام زۆرێک لە هێزەکانی پشتیوانیی لێدەکەن و ئەو شتانە بە نەبوو دەزانن.

هاوکات دەڵێن، بۆ لێرە شەڕ روودەدات؟ بۆ پەکەکە لەسەر سنوور شەڕ دەکات؟ لەراستیدا ئەو سنوورە، کە بە سنووری عێراق و تورکیا دەناسرێت بۆ شەڕ زۆر گونجاو نییە. ئێمە هەرگیز لێرە شەڕمان نەرکدووە، ئێمە لە بۆتان شەڕمان کردووە. لە زاگرۆس، لە دیوەکەى تری جۆلەمێرگ دا شەڕمان کردووە. هەرگیز شەڕی ئێمە لە نزیک سنوور نەبووە.  ئەوە شەڕە ئێستا لەسەر سنوور نییە، بەڵکو لە باشوورە. پەکەکە نەڕۆیشتووە بۆ شوێنێک. چەتەکانی ئاکەپە – مەهەپە هاتوون بۆ باشووری کوردستان. هاتوون بۆ ناوچەکان و شوێنەکانی گەریلا. شەڕ لەوێ روودەدات. پەدەکەش لەلایەکەوە هەوڵ دەدات بێتە ناوچەکانی گەریلا. یانی دۆخێکی وەها دروست دەکەن وەک ئەوەى پەکەکە شەڕ لە دژی هەموو کەس دەکات. دەڵێن، پەکەکە هێرشی کردە سەر فڵان شوێن. بەو شێوەیە نییە. هێرش دەکرێتە سەر پەکەکە، لەو شوێنەدا کە پەکەکەى تیادایە هێرش دەکرێتە سەری. ئەوانەى هێرش دەکەن هەم تاوانبارن و هەم خۆشیان بە مافدار نیشان دەدەن. دەڵێن، پەکەکە بۆ لێرەیە؟ تۆ هاتوویت بۆ ئێرە. سوپای تورک بۆ لێرەیە؟ کێ هێناوێتی؟ یانی ئەوانەى هێناویانە با هەستن و باسی بکەن و ئاشکرای بکەن و رایبگەیەنن. با بڵێن، 'ئێمە داوامان لە سوپای تورک کردووە، دۆستی منە، باشە' بۆ ناڵێن؟ لە ترسی چی ئەوە ناڵێن؟ دەیانەوێت بە تاوانبارکردنی پەکەکە ئەوەی خۆیان کردوویانە بیشارنەوە. ئاخۆ ئەوانە رای گشتی بە نەزان و گەمژە دەزانن، وا دەزانن، کە دەتوانن رای گشتی فریو بدەن؟ هەموو کەس دەزانێت، کە رێککەوتوون و لەبەر ئەوەشە هاتوون.

بۆیە دۆخێکی داگیرکەری هەیە، هەڕەشەیەکی گەورە هەیە، هێرش ئەنجام دەدرێت. ئەوە لە دژی کوردستانە، لە دژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتییە. هەندێک لە رۆشنبیرانی عەرەب لەوە تێگەیشتوون. زۆر گرنگە کە لە دژی دەوەستنەوە. لە عێراقیشەوە ناڕەزایەتی هەیە. ئەوەش گرنگە. دەڵێن، عوسمانیی نوێ. لە راستیدا زۆر زیاتر چەتە هەیە. دەبێت هێزە دیموکراتیەکەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان و مرۆڤایەتی بە تەواوی ئەوە ببینن.

چۆن لە رێگەى داعشەوە هەڕەشەیان دەکرد؟ لە فەرەنسا تاوەکو ئەمریکا. با لەو شوێنانە جێگیر ببن و ئەو کاتە ئەوە دەردەکەوێت، کە ئەو عەقڵییەتە فاشیستە چی بەسەر جیهاندا دەهێنێت، بەڵام ئەو کاتە ئیدی درەنگ دەبێت. بۆیە ئێمە دووبارەی دەکەینەوە: با هەموو کەس هۆشی خۆی بهێنێتەوە سەری خۆی. با واتەواتەى "هێرشی تیرۆری پەکەکە" و ئەو واتە واتانە بخەنە لایەک و راستییەکان ببینن. بە رۆژی رووناک داگیرکەری هەیە، پاکتاوکاری هەیە. رووداوێکی وەها هەیە، کە بووەتە بەڵا بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جیهان و مرۆڤایەتییەوە. دەبێت بەبێ ئەوەى دەرفەت بەوە بدرێت ئەوە رابوەستێنرێت. کاری گرنگ ئەوەیە. ئێمە بۆئەوە بانگەوازمان بۆ هەموان کرد و هەموانەمان بانگھێشت کرد، چونکە ئێمە هەر خۆی تێکۆشان لە دژی ئەوە بەڕێوە دەبەین.

- ئەوە جێگا سەرنجەکە، کە لە دۆخێکی وەهادا لە دژی گەریلا و لە دژی ناوچەکانی گەریلا هەوڵی تێکدەرانەی پەدەکە هەیە. ئەوە دۆخێکی مەترسیدار دەئافرێنێت. لەو رووەوە ئێوە چی دەڵێن؟

بەڵێ، هەنگاوی گرنگ نراون. ئێمە لە بەرنامەى پێشوودا وتمان، ناڕەزایەتی کەمە. دەبێت ناڕەزایەتیەکان زۆر زیاتر بکرێن. دۆخەکە جدی و مەترسیدارە. یانی لەو ماوەیەدا کە تێپەڕیوە، لەو رووەوە هەنگاوی گرنگ هەڵگیراوە. جدیەت بینرا، ناڕەزایەتیی گرنگ بەڕێوەچوو. لە بەرامبەر ئەوەشدا بەراستی هەوڵێکی جدی هەیە. لە ئەوروپا، رۆژئاوا، باشوور و لە هەر چوارپارچەى کوردستان. لە ناو مرۆڤەکاندا هەستیارییەک و هۆشیاریەک هەیە. ناڕەزایەتیی گەورەیان نیشاندا. لە ئەوروپا، لە باشوور، هونەرمەندان ناڕەزایەتییان نیشاندا، هەڵوێستییان نیشاندا. هێزە جیاجیا دیموکراتیکەکان، شۆڕشگێڕەکان، رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ ناڕەزایەتیان نیشاندا. هاتن تاوەکو هەولێر و خواستیان دەست لەو دۆخە وەربدەن. بە ناوی دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان خۆیان رێکخستبوو. هەموو ئەوانە هەنگاوی زۆر هێژان. لە ئەوروپا، لە باشوور، لە رۆژئاوا گەلەکەمان دۆستانمان لەسەر پێن. لە دژی ئەو مەترسییە مرۆڤایەتی هەستاوەتە سەر پێ. پێش هەموو شتێک سڵاو لەوانە دەکەم. بە ناوی حیزبەکەمانەوە سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. دەمەوێت بڵێم، ئەوە زۆر بە واتادار دەزانم. هەر خۆی بەڕێوەبەریمان سڵاوی لەو کار و چالاکییانە کرد. بە ناوی پەکەکەوە دەمەوێت سڵاوتان لێ بکەم. هەم دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان، هەم هونەرمەندان، هەم گەلەکەمان لە باشووری و ئەوروپا هەڵوێستیان نیشاندا و تێکۆشان. بەدڵنیاییەوە سەردەکەون. بڕوامان بەوە هەیە. یانی بە دڵنیاییەوە سەردەکەون. پێش هەموو شتێک دەبێت ئەوە بوترێت. لایەنێکی تریش ئەوەیە، کە راگەیاندراو بڵاوکرانەوە و بەڕێوەبەریمان راگەیاندراوی بڵاوکردەوە. فەرماندەیی ناوەندیمان دۆخەکەی بە روونی و جوانی خستەڕوو. هەڵوێستێکی ئاشکرای دەستنیشان کرد. دوای وتەکانی هەڤاڵ جەمال، مرۆڤ دەتوانێت چی بڵێت؟ ئەوەى پێویست بوو بووترێت، وترا. ئەو هەڵوێستەى پێویست بوو نیشان بدرێت، نیشاندرا. گرنگ ئەوەیە تێگەیشتن بۆ ئەوانە دروست بێت و وەڵامیان بدرێتەوە. ئیمە دەتوانین ئەوە بڵێن. سەرباری ئەوەش مرۆڤ دەیەوێت ئەوە بڵێت. دووبارەکردنەوە بۆ هەندێک شت باش نییە. ئێمە نامانەوێت هەندێک لەو شتانە، کە پێشتر روویانداوەو باسیان بکەینەوە. باش نییە، بەڵام ئەوەندە جدییە، کە پەیوەندیی بە هەموانەوە هەیە، بۆیە دەبێت باس بکرێن. لەبەر ئەوەی هەموان گفتوگۆی لەبارەووە دەکەن. بۆ ئەوەى راست شیکاریی بۆ بکرێت، بۆ ئەوەى کارێکی راست ئەنجام بدرێت، دەبێت لەئاستی پێویست و تێرکەر و راستدا تێگەیشتن بۆ ئەو دۆخە دروست بکرێت. ئەوەش گرنگە. بۆیە دەبێت باس لە هەندێک شت بکرێن. یانی شتێکی نوێ نییە، پێش هەموو شتێک ئەوە دەڵێم، رووداوەکانى ٥ی حوزەیران، ١٥ی حوزەیرانی رابردوو مەخمور و شەنگال بۆردومانکران، ١٦ی حوزەیران هێرشکرایە سەر حەفتانین. ئێستا بابەتی ٥ی حوزەیرانیش گرنگە. جارێکیتر هێرشکرایەوە سەر مەخمور. دوای ئەوەش رووداوەکەى مەتیان روویدا. لەباری گیانلەدەستدانی ئەو پێشمەرگانەوە فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندیمان داوایکرد، لێکۆڵینەوەى لەسەر بکرێت و راستییەکە ئاشکرا بکرێت. یانی وتی، ئێمە بەرپرسیار نین. داوایکرد، کە لێکۆڵینەوەى هاوبەش ئەنجام بدرێت. ئەوە زۆر گرنگ بوو. لەوەش گرنگتر ئەوەیە، ئەو پێشمەرگانە کاریان لەوێ چی بوو بۆ هاتبوون بۆ ئەوێ؟ ٥ کەس نەبوو، بە ٤٠ زرێپۆش هاتبوون. یانی هاتوون لە ناوچەکانی لە ناوچەکانی گەریلادا خۆیان جێگیر بکەن، ئەوە مانای چییە؟ لە رووی سەربازییەوە ئەوە لۆژیکی هەیە گەلۆ؟ بۆ ئەوانە روویاندا؟ هەروەها بۆ ٥ی حوزەیران؟ ئێمە سەرمان سوڕماوە، چونکە چاوپێکەوتن هەبوون. ئێمە چاوەڕێی چاوپێکەوتنی نوێ بووین. ئێمە بیرمان لەوە دەکردەوە، تیایدا قوڵ دەبوینەوە، لە ناکاو دۆخێکی وەهامان رووبەڕووکرایەوە. چی بوو؟ ئێمە هیچ لەوە تێنگەیشتین؟

لە ١٤ی حوزەیرندا ناتۆ کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا. ئەمریکا و دەوڵەتی تورک چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا. تەیب ئەردۆغان هەستا و لە کۆبونەوەکەدا قسەی کرد. کاتێک قسەکانمان بیست، ئەوکاتە لە رووداوەکە تێگەیشتین. وتی، 'یەپەگە لە نەخۆشخانەی عەفرینی داوە، خەڵکی مەدەنی کوشتوو، رێکخراوێکی تیرۆریستیە و بەم شێوەیە قسەی کرد'. دیارە ئەگەر بیتوانیایە دەیگۆت 'پەکەکە هێرشەکەی ئەنجامداوە؛، لە مەتینا هێرش دەکات، هێرش دەکاتە سەر دۆستمان، هێرش دەکاتە سەر پەدەکە. ئێمە بۆیە لەوێین. ' ئەگەری هەیە بە شاراوەیی ئەوەشی وتبێت. واتە بۆ شەڕی دژی پەکەکە ویستی سەرلەنوی پشتگیری ناتۆ بەدەست بهێنێت. ئامادەکاری بۆ کۆبونەوەی باڵا بوو. ویستی بڵێت، "سەیرکەن پەکەکە هێرش دەکات، تورکیا رووبەرووی هێرش بووەتەوە، یان پەدەکە رووبەرووی هێرش بووەتەوە، تورکیا بۆ پشتگیریکردن لە پەدەکە لێرەیە، ئەو کاتەش ناتۆ پشتگیری لە دەوڵەتی تورک بکات، پێویستە هەموو کەسێک لەبەرانبەر پەکەکە بوەستێتەوە." بەڵام ئەوە رووینەدا. ئاشکرا بوو. بە هەستیاری رای گشتی، بە راگەیەنراوی تەڤگەرەکەمان، بە هەڵوێستی راستی وڵاتپارێزی باشوری کوردستان، پێشمەرگە و بریندارەکان، یاریەکە ئاشکرا بوو. رووپووشەکەیان کەوتە خوارەوە. ئاشکرا بوو یاریەکە و بۆ ئەوەی ئامادەکراوە کە ناتۆ پشتگیری لە دەوڵەتی تورک بکات. ئێمە دەزانین دەوڵەتی تورک یاری بەم شێوەیە دەکات. دەزانرێت یاری لەنێو عوسمانیدا کۆتایی نایەت. ئێمە ئەم دۆخە دەزانین. باشە بۆچی پەدەکە بووە ئامێرێکی یاریەکە، ئێمە ئەوەمان زانی. واتاکەی چییە؟ باشە بەم ئەندازەیە؟ نەمانزانی بەم ئەندازەیە دەبێت. ئەو شتانەی کە پەدەکە دەیکات، ئێمە نازانین چییە. دەڵێت پەکەکە دەست لە پەدەکە هەڵناگرێت. ئێمە شتێکمان نەکردووە. پەدەکە خۆی دەیکات. ئێمە بۆیە نیگەرانین. واتە پێویست ناکات ئەم شتانە بکات.

ئێستا هەندێک شت دەڵێن، وەک ئەوەی پەکەکە لە خواکور و لە حەفتانین نوێیە، وەک ئەوەی پەکەکە تازە دروست بووە، وەک ئەوەی هیچ پەیوەندیەکی لەگەڵ پەدەکە نەبووە، وەک ئەوەی هیچ کاتێک رێکنەکەوتوون، وەک ئەوەی لەناکاودا هوشیار بوون و دەڵێن، پەکەکە کاری لیرە چییە؟ دەڵێن کە رێکخراوێکی کوردی نییە. بەرلە ٤٠ ساڵ لەگەڵ پەدەکە رێککەوتنمان مۆر کرد. لەژێر ئەو رێککەوتنە ئیمزای رێبەر ئاپۆ و مەسعود بارزانی هەیە. لە ساڵی ١٩٨٢دا. کاتێک رێککەوتنەکە ئیمزاکرا، لەژێریدا پارتی کرێکارانی باکوری کوردستان نەبوو، بەڵکو پارتی کرێکارانی کوردستان هەیە. ئەمە زۆر ئاشکرایە.

لە ١٢ی کانونی یەکەمی ١٩٨٢دا من و ئازاد بەرواری هاتین. من لەنێو بەڕێوەبەری پەکەکەدا بووم. ئازاد بەرواریش ئەندامی مەکتەبی سیاسی پەدەکە بوو. ئێمە یەک ئەرکمان هەبوو. ئەرکمان هەرچیەک بووبێت، یەک شت بوو. ئێمە لە گوندێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ هەڤاڵ کاراسونگور دوو جار لەگەڵ ئیدریس بارزانی و مەسعود بارزانی کۆبوینەوە. وەک سەرۆکایەتی پەدەکە، وەک سەرۆکیگشتی و یاریدەدەری سەرۆکی گشتی. نەک من هاتم، بە سەدانمان هاتین بۆ باشوری کوردستان. لە دووەمین کۆنگرەدا بریاردرا و هاتین. ئێمە بۆ شەڕی پەدەکە نەهاتین. ئێمە بۆ شەڕی ئازادی کوردستان هاتین.

لەم چیایانە، لە خواکورک تاوەکو حەفتانین شوێنپێی هەزاران، بە دەیان هەزار شەهید هەیە. هاتین، ژیان، شەڕمان کرد، شەڕ دەکەین. ٤٠ ساڵە، واتە شتێکی ئێستا نییە. وەک ئەوەی ٤٠ ساڵە ئەم رێکخستنە نەناسرابێت دەڵێن، هاتوون بۆ ئێرە، خەڵکی ئێرە نین، پێویستە بچن. با باسی دوورتر بکەم. بۆ نمونە دوای ساڵی ١٩٨٠ هەڤاڵ عەگید یەکەم کەمپی لە حەفتانین دروست کرد. ئەوانەی بارەگاکانی دەوری حەفتانین، بارەگاکانی سەدامیان لەناو برد، حەفتانینیان رزگار کرد، شەری هاوبەشی گەریلاکانی پەکەکە و پێشمەرگەکانی پەدەکە بوو. لە تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ١٩٨٣دا، فەرماندەی پەکەکە هەڤاڵ عەگید بوو. فەرماندەی پەدەکەش مولازم عەلی بوو. ئەگەر لە ژیاندا مابێت، پێویستە راستیەکان ئاشکرا بکات. واتە حەفتانین بەم شێوەیە ئازادکرا. پەدەکە لەسایەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ پەکەکەدا توانی شکستی ١٩٧٥ بشارێتەوە و بتوانێت جارێکی تر ئەکتیف ببێتەوە. پەیوەندیەکانی پەدەکە لەگەڵ پەکەکە زۆر سوودی بە پەدەکە گەیاند. پێویستە ئەمە بزانرێت و ببینرێت. لەبەرئەوەی لەئێستادا وەک ئەوەی هیچ پەیوەندیەک نەبێت پیشانی دەدەن. بەڵام لە ساڵەکانی ١٩٨٠دا پەیوەندیەکە سوودی زۆری پێگەیاند.

لە ساڵەکانی ١٩٩٠دا شەڕ روویدا، سەرنەکەوت. دوای ساڵەکانی ٢٠٠٠ پەیوەندیەکە راست بووەوە، پێشکەوتن دروست بوو. کۆنگرەی نەتەوەیی پێکهێنرا. رێبەر ئاپۆ، تەڤگەرەکەمان پێشنیازی کرد کە مەسعود بارزانی و لەیلا زانا ببنە هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی. دەڵێن، 'پەکەکە نامانناسێت، دەیەوێت لەناومان ببات'. پەکەکە ویستی تۆ بکاتە سەرۆکی نەتەوەیی. بەڵام خۆی کشاندەوە. ئەوە نییە کە ئەمە نازانن، ئەمە لەبەرچاوی هەموو کەسێکە. ئەگەر من راگەیەنکارێک بم، ئەم وێنانە لەسەر تەلەڤزیۆن بڵاو دەکەمەوە. لە تەنیشت مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی هەڤاڵ رۆناهیش دانیشتووە. چۆن لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە دانیشتن؟ ناتوانن بڵێن شتی وا نەبووە. ئێستا چی بوو؟ دەمەوێت بڵێم. بێگۆمان بەو هۆیەوە هەستان. لە ئابی ١٩٨٥دا رێککەوتن تێکچوو. رێککەوتنیان لەگەڵ تورکیا کرد. لەدژی پەکەکە شەڕیان کرد. لە چ شێوەیەک دژی پەکەکە وەستانەوە؟ لە ساڵی ١٩٨٥دا تێکچوو، ساڵی ١٩٨٨ تاوەک ١٩٩٠ بەردەوام بوو. لە ساڵەکانی ١٩٩٠دا لەدژی پەکەکە شەڕیان کرد. چی بوو؟ هەر شەڕ بوو. ساڵەکانی ١٩٩٠ شەڕی پەدەکە – یەنەکە، شەڕی پەدەکە – پەدەکە هەبوو. دوای ساڵەکانی ٢٠٠٠ پەیوەندیەکان باش بوون. پەکەکەش پێشکەوت. پەدەکەش پێشکەوت. هەبوونی پەکەکە لەم جێگەیانەی کە دەڵێن 'داگیرکەری' هەموو کاتێک لە بەرژەوەندی گەلی کورددا بووە. پەدەکە دەیهێنێتە ئەم ئاستە. ئێمە ئەوەمان پیشنیاز کرد. باسی پێوانەی سوود و هەوڵی سووددان بدە دەکرێت. واتە بە پەیوەندی و یەکێتی ئێمە سەردەکەوین. هەڤاڵانمان وتیان، هیچ شتێکی دیکەمان گۆتوبێژ نەکردووە. ئێستا هەستاون و لەسەر ئەوە و لە ئاستێکیدا کە لەگەڵ دوژمن رێککەوتوون، رێککەوتن لەگەڵ هێزێک کە دەیانەوێت کورد قڕ بکات، مەترسیدارە. بەم شێوەیە نابێت، پێویستە دەست لەم هەڵوێستە هەڵگرێت.

ئایا هەندێک کەس هانی دەدات؟ پێویستە هەڵنەخەڵەتێن. ئەگەری ئەمەش هەیە. دەتوانم چەند شتێکی دیکەش بڵێم. دوای شەڕی ١٩٩٥ لە کانونی دووەی ١٩٩٦دا شاندی پەکەکە و پەدەکە یەکیان بینی. لەوێ رێککەوتنێک ئیمزاکرا. لە کانونی دووەمی ١٩٩٦دا یان مانگی شوبات بوو. ئیمەش ئیمزامان کرد. بەڵام لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا شاندی ئێمە وتی، نێچێرڤان بارزانی ئەم شتانەی وتووە، "بۆچی هێرش دەکەنە سەرمان، ئێمە تێنەگەیشتین. ئێوە هەموومان لەناوببەن و پەدەکە لەناو ببەن، ئەمریکا دێت و پەدەکەیەکی دیکە دروست دەکات.

ئێمە ئەوەمان زانی. لەئێستادا لەنێوان پەیەدە و ئەنەکەسەدا چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێن، لە رۆژئاوا زانیاری بڵاودەبنەوە لە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکا دەکرێن. دەڵێن، ئەنەکەسە لەدژی داعش شەڕی نەکردووە، ئێستاش داوای مافی خۆی دەکات. ئەمریکا لەوێ نێوەندگیری دەکات و دەڵێت، "بۆچی ئێمە شەڕمان نەکردووە؟ ئێمە شەڕمان کرد. واتە دەلێت، ئەنەکەسە ئێمە بۆخۆمانین. ئێمە ئەمە دەزانین، ئێمە بیستومانە، ئێمە بەباشی لەوە تێگەیشتین. ئێمە بە هەستیاری جووڵاینەوە. لە رووی سەربازیشەوە دەتوانم بۆ نێچیرڤان بارزانی ئەمە بڵێم، ئەوانیش با کەمێک هەستیار بن. پەکەکە خاوەن هێزێکی چەکداری دەیان هەزار کەسیە. ئەگەر بیەوێت دەتوانێت بە سەدان هەزار گەنج چەکدار بکات. ئەم تواناییەی هەیە. پەدەکە لە دوو ویلایەت رێکخستنکراوە، بەڵام پەکەکە لە ٢٢ ویلایەت رێکخستنی هەیە. باشە بە هێرشی سەر پەکەکە، چۆن دەتوانن پەکەکە لەناو ببەن؟ لە راستیشدا بڕوایان بەوە ههەیە؟ ئاکەپە و مەهەپە سوێندی خواردووە، بڕوایان بەمە هێناوە. ئەوە بابەتێکی جیاوازە. باشە پەدەکە بە راستی بڕوای بەمە هەیە؟ شتی وا نابێت. واتە ئێمە قسەکانیان بە جددی وەردەگرین، هەڵوێستەی لەسەر دەکەین. بەڵام بەڕێوەبەری پەدەکە لەسەر هەندێک راستی پێداگیری بکات باشە. شتێکی باش نییە کە زۆر پشتی خۆی بە دەرەوە ببەستێت، باش نییە. بێگۆمان پێویستە بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە. دەرفەت و هەلی باش هەیە کە بەڕێوەبەرایەتی ئێمە وەک ئەوەی تکاش بکات، بانگەوازی کرد. باسی قۆناغەکەی کرد. دەرفەتی دیاری کرد، رایگەیاند کە دەرفەتەکان بەکارنەهێنرێن، مەترسی گەورە روودەدەن. پێویستە ئەمانە شیبکرێنەوە و یەکێتی دروست بکرێت. پێویستە یەکگرتنەکە دروست بکەین. بەرپرسیاری مێژوویی جێبەجێ بکەین کە سودی بۆ هەموومان هەبێت. وەک ئەوانەی پێش خۆمان شتی نەرێنی نەکەین و دواتر بارەخنەباران نەکرێین. ئەمانە قسەی بێمانا نین، نا. ئێمە بڕوامان بەم قسانە هەیە و دواتر دەیکەین. ئێمە تاوەکو ئێستاش بڕوام بەمە هەیە. بەڕێوەبەری ئێمە، پەکەکە پێی باوەڕە، بروای بە راستی ئەم قسانە هەیە. لەسەر ئەم بناغەیە دەژی، شەڕ دەکات. تێدەکۆشێت. ئایا هیچ نرخێکی نییە؟ بەم ئەندازەیە دەرفەت و کات تێدەپەڕن. دەڵێن، 'سەختیمان هەیە، کێشەمان هەیە، تورکیا قۆتمان دەدات، دەرفەتمان نییە'. دەڵێن کە پێویستیان بە تورکیا هەیە. ئەمە جێگەی متمانە نییە. بۆچی پێویستیان بە تورکە؟ بایەکبگرین. بە پشتگیری وڵامی پێویست بدەینەوە. ئایا پیویست ئەوان بە پارە هەیە، بە شەڕڤان هەیە، هێز هەیە هەڕەشەیان لیدەکەن؟ ئێمە ئامادەین کە لە ئاستی هێزدا وڵامیان بدەینەوە، هێزمان زۆرە. لە جێگەی ئەوەی داوای هێز لە خەڵک بکەن، با داوای هێز لە پەکەکە بکەن، با بڵێن ئێمە دەرفەتی پەکەکە بەکاردەهێنین. ئەگەر پەکەکە ئەو کاتە وتی نا! ئەو کاتە دەتوانن پەکەکە رەخنە بکەن. ئێمە قەت و قەت ئەوە ناکەین. کاریگەری هیزە دەرەکیەکان باش نییە، راست نییە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. بریارگەی ئێمە ئاشکرا کرد وتی، 'ئێمە لەدژی سیاسەت و عەقڵیەتی فاشیست، قڕکەر و داگیرکەری شەڕی مان و نەمان دەکەین. شەڕێکی مێژووییە. بە هەموو شێوەیەک سەرنجمان لەسەر ئەم شەڕەیە. هیچ کارمان بە هێزێکی دیکە نییە؟ زۆر جار وتمان: وەرن بەشداری بکەن، با پێکەوە بیپارێزین. ئەگەر ئەوەش ناکەن، رێگری مەکەن. ئەوەمان وت. ئەمانە تایبەتمەندی ئێمەن. زۆر درێژمان کرد. لە راستیدا ئێدی پێویست بەم قسانە نییە. بەڕێوەبەرایەتی ئێمە ئاشکرا کرد. ئێمە لەم بڕوایەداین و هیوامان هێشتا هەیە. ئێمە تاوەکو ئێستاش چاوەڕێین کە راستیەکان ببینین. یاری زۆر هەیە، پێویستە پشت بە راستیەکان ببەستن. پەیوەندی پەدەکە لەگەڵ پەکەکە هەموو کاتێک لە بەرژەوەندی پەدەکەیە. کەس ناتوانێت بڵێت وانیە و بەپێچەوانەوەیە. بۆیەش دوای شەڕی ساڵی ١٩٩٦ رێبەر ئاپۆ بانگەوازی کرد. وتبوی، تاوەکو کۆتایی ئێوە دەتوانن متمانەتان هەبێت. پەیوەندی پەکەکە لەگەڵ هەر کەسێک کە راست بێت، سوودی پێدەگەیەنێت. ئەمە راستیەکەیە. بۆیەش پێویستە لەسەر ئەم بناغەیە، دەست لە هەڵە و زیان هەڵگرن. ئێمە بۆ ئەمە بە هەموو شێوەیەک ئامادەین. بۆ یەکەمجار دەستپێشخەری پاراستنی کوردستان دروست بوو. زۆر گرنگە. هەرچیەکیان دەوێت وەک تەڤگەر ئێمە ئامادەین جێبەجێ بکەین. بەڵام تاوەکو ئێستا هەموو کاتێک ئەمەمان پیدەگۆترێت، 'لەناوتان دەبەین، پێویستە خۆتان رادەست بکەن... رێگەی سێیەمینمان بۆ دیاری ناکەن. دەڵێن پێویستە خۆتان تەسلیم بکەن. واتە بۆ تەسلیمبوون، بۆ لەناوبردن ئێمە دەستمان بەم خەباتە نەکردووە. ئێمە خاوەنی دۆزێکین، خاوەن تێکۆشانێکین. بەم ئەندازەیە شەهیدمان داوە، ئێمە بۆ سەرکەوتن دەستمان پێکردووە. هیچ شتێکمان بۆ خۆمان نییە کە سودی شەخسیمان هەبێت.

ئێمە دەڵێین، پێویستە گەل سەربکەوێت، ئازادی سەربکەوێت. گەل سەربکەوێت، مرۆڤایەتی سەربکەوێت. گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست سەربکەون. هەموومان پێکەوە. پێکەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەینەوە باخی گۆڵەکان. لە هەموو کتێبە پیرۆزەکاندا بەم وڵاتە بەهەشت دەگۆترێت. خاکی بەهەشتی. باپێکەوە بەهەشت دروست بکەین. داوای پەکەکە ئەمەیە. بانگەوازیمان ئەمەیە. پەکەکە نایەوێت لەسەر هیچ کەسێک دەسەڵاتدار بێت. پەدەکەش ئەمە دەزانێت. پەکەکە لەگەڵ پەدەکە لە ساڵەکانی ١٩٨٠دا لە باشور، لە ساڵەکانی ١٩٨٠، ٨١، ٨٢دا لە باکور شەڕیان پێکەوە کرد. پەکەکە بە هەزاران شەهیدیدا. ئایا پەکەکە هیچ بۆ خۆی داوا کرد؟ نا. بە تەنها تێکۆشانی کرد. واتە سوودبەخشە. داواکاری دەکاتە سوود. تەڤگەرێکی فیدایییە، شتێک کە لێی بترسن نییە. ئێمە لەم بڕوایەداین کە راستیەکان باشتر دەبینرێن، هەڵوێستێکی راست پیشان دەدرێت. بانگەوازی بەڕێوەبەرایەتی ئێمە بەم شێوەیەیە. بەناوی پەکەکەوە ئەم بانگەوازیە دووبارە دەکەمەوە.

لەسەر ئەم بناغەیە بانگ لە گەلەکەمان، رۆشنبیران، هونەرمەندان، سیاسەتمەداران، ژن و گەنجان دەکەین کە لە چوار پارچەی کوردستان بە تایبەتی لە باشوری کوردستان بۆ خوڵقاندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی تێکۆشانی بێوەستان ئەنجام بدەن، بە‌هێز بکەن و بگەنە ئەنجام. بە تەنها ئەمە دەتوانێت بەرەو سەرکەوتنمان ببات."

ژ . ت / ف.ق