دورماز: ئاکەپە لە رێگەی گۆشەگیرییەوە کۆمەڵگا بەگژیەکدا دەکات

سیاسەتمەداری کورد شەریف دورماز رایگەیاند، کە ئاکەپە لە رووی ترس و دوژمنایەتیەوە گۆشەگیری لە ئیمراڵی دژوارتر دەکات و وتی، "ئاکەپە لە رێگەی گۆشەگیرییەوە دەیەوێت کۆمەڵگەیەکی بەو جۆرە بخوڵقێنێت، کە سەری پێدابنەوێنێت".

ئەندامی ئەنجومەنی پارتی چەپی سەوز سیاسەتمەداری کورد شەریف دورماز لەبارەی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد (ANF) کرد.

دورماز رایگەیاند کە حکومەت لە رێگەی گۆشەگیریی نایاسایی، ەندەڵی، نادادی، شکست، برسێتی و هەژارییەوە لە وڵاتەکە، کێشە و بێکاری زیاد کردووە و وتی، "مافی ناڕەزایەتی دەربڕین کە سەرەتاییترین مافە لە دەستوری هەمیشەییدا پێشێل دەکرێت. بۆ ئەوەی مرۆڤەکان نەتوانن بە ئازادانە رای خۆیان دەرببڕن، بۆ ئەوەی ژنان داوای یەکسانی نەکەن، بۆ ئەوەی ترس و دوژمنایەتی و دووبەرەکی بخاتە ناو وڵاتەوە، بۆ ئەوەی ناسنامەکان لەیەکتر داببڕێت، بۆ ئەوەی سەر بۆ دەسەڵات شۆڕ بکرێت، بۆ ئەوەی کەس لێپرسینەوە لە دەسەڵات نەکات، بۆ ئەوەی هەموو ئەو تاوانانە پەردەپۆش بکات سیاسەتی گۆشەگیر پەیڕەو دەکات".

دورماز بەئاماژەدان بەوەی گۆشەگیری تاوانێکە لە دژی مرۆڤایەتی و ماوەی سێ ساڵە لە ئیمراڵی بەردەوامە و سێ ساڵیشە رێگە نادرێت بنەماڵە و پارێزەران دیدار لە گەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەن وتی، "لە رێگەی بەڕێز ئۆجالانەوە هیوای ئاشتی لە وڵاتەکە گەشایەوە، بەتایبەتی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥ دەرکەوت کە دەتوانرێت لەم وڵاتە چی بکرێت و ئەو کێشەی دەتوانرێت بە دیالۆگ چارەسەر بکرێ. لەبەر ئەوە پێویستە گۆشەگیر لەسەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکەی دیدار ئەنجام بدات. بە گوێرەی دەستوری هەمیشەیی ئەوە مافی هەموو زیندانیکراوێکە و دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵە هیچ رێگرییەکی نییە".

دورماز ئەوەشی راگەیاند، کە گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تەواوی وڵاتەکەیە و ئیتر ناتوانن بە هیواوە لە داهاتوو بڕوانن و وتی، "لەبەر ئەوە ئێمە وەک بزوتنەوەی سیاسی کورد، وەک هەموو هێضەکانی دیموکراسی دەبێت وەک رەنجدەران، ژنان و گەنجان لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیریدا تێبکۆشین. گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان لە هەموو زیندانەکاندا بەڕێوەدەبرێت. بە دەیان هەزار هەڤاڵمان وەک بارمتەی سیاسی راگیراون، گۆشەگیری رەها وەک سیاسەتێک لە دژی دەستکەوتەکانی کوردان لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێمە بەکاردەهێندرێت. دەبێت ئێمە بە هەموو هێزی خۆمانەوە داواکارییە دیموکراتیکەکانمان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری بخەینەڕوو. لەبەر ئەوە من داوا لە هێزە دیموکراتیەکەکان دەکەم بۆ ئەوەی ئەو قۆناغە بەرەو ئاشتی و دیموکراسی بچێت، دەبێت ئێمە تێبکۆشین".

هـ . ب