دەوروبەری گوندی بلبێس-ی سەر بە ئەلکێ بۆردومان کرا

دەوروبەری گوندی بلبێسی سەر بە ناوچەی ئەلکێ کە دەوڵەتی تورک، تێیدا قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندبوو، بە فڕۆکەی شەڕ و هەلیکۆپتەر بۆردومان کران.

لە گوندی بلبێس سەر بە ناوچەی ئەلکێ-ی شڕنەخ، لە ٢٩ی تەمووزەوە بە بڕیاری پارێزگار قەدەغەی ھاتوچۆ ڕاگەیەندرابوو. هەرچەندە قەدەغەکردنەکە بە فەرمی لە ڕۆژی ٤ی ئاب کۆتایی هات، بەڵام هێشتا بە کردەوە بەردەوامە.

لەو ناوچەیە، کە تێیدا گەمارۆی سەربازی بەردەوامە، دەوروبەری گوندەکە دوو جار بە فڕۆکەی شەڕی جۆری ئێف ١٦ بۆردومان کراوە.

دوای ئەو ھێرشە بە هەلیکۆپتەر بۆردومانی ناوچەکە کراوە. لە داوێنی چیاکانیش دەنگی تەقە دەبیسترێت. بەپێی زانیارییەکان، لە ناوچەکە شەڕ ھاتووەتە ئاراوە.

گوندنشینان ڕایانگەیاندووە، ڕێگەی چوونە دەرەوەیان پێنادرێت و داوا لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و سیاسەتمەداران دەکەن، شاندێک بۆ ناوچەکە بنێرن.

ژ.ن