دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوو گوند لە دهۆک بۆردوومان دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەوروبەری هەردوو گوندی گوهەرز و بلاڤەیان لە شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کرد.

سەرچاوەیەکی ناوچەکە بە ئاژانسی ڕۆژ نیوزی ڕاگەیاند: «ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەوروبەری هەردوو گوندی گوهەرز و بلاڤەیان لە شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کرد».

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کرد، بۆردوومانەکە زیانی مادیی بە ماڵ و موڵکی خەڵکی سڤیل گەیاندووە.

ساڵانێکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەشێوەی ڕۆژانە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات، سەرەڕای بانگەوازی پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار و دانیشتووان لەپێناو دانانی سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانی داگیرکەری تورک، کەچی هەردوو حکومەتی بەغداد و هەولێر بێدەنگن لەم بارەیەوە.

ژ.ت