دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر کەمپی مەخمور، بریندار هەیە - نوێکراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستە، کەمپی پەنابەرانی مەخمور بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومان کرا.
کەمێک پێش ئێستە، کەمپی پەنابەرانی مەخمور بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومان کرا.
کەمێک پێش ئێستە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بۆردوومان کرد.
بەپێی زانیارییەکان، مزگەوت و ماڵی هاوڵاتییەک بۆردوومانکراوە، لە ئەنجامدا دایکێک و دوو مناڵ کە لەبەر دەرگا یاریان دەکرد برینداربوون و زیانێکی زۆر بە مزگەوتەکە گەیشتووە. هەروەها گەلی نیشتەجێی کەمپەکە لە شوێنی بۆردوومانەکە گردبوونەتەوە و توڕەیی و ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
ناو بریندارەکان: زەینەب چیویک (زەینەب ئیبراهیم) و عەگید کانێت (عەگید تەکین عوسمان) و ئۆزگور کایا (ئازاد شەفیق محەمەد).
بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
چاوەڕوان دەکرێت گەل و دامەزراوەکانی نێو کەمپەکە لەم بارەیەوە لێدوانیان هەبێت...