دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە پێنجوێن ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج

لە شارۆچکەی پێنجوێن، لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە باشوری کوردستان، فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی کردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

لە ناوچەی پلەی ناڵمە لە سنووری شاردەێی ناڵپارێز سەر بە شارۆچکەی پێنجوێن، فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی کردە ئامانج، ئۆتۆمبیلەکە بە تەواوەتی سوتا، بەهۆیەوە هەر سێ سەرنشینەکەی گیانیان لەدەستدا.