دەوڵەتی تورک ١٦ جار بۆردوومانی شەنگالی کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی پێنج شەممە بە لایەنی کەمەوە ١٦ جار بۆردوومانی ١٠ ناوچەی شەنگالی کرد.

بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان فڕۆکەی جەنگی و درۆنەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی شەنگال دەکەن.

ڕاگەیاندرا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نیوەشەودا بەلایەنی کەمەوە ١٦ جار بۆردوومانی ١٠ ناوچەی شەنگالی کردووە. پەیوەست بە دەرنجام و زیانەکانی بۆردوومانەکان زانیاری زۆر بەدەستنەهێنراوە.

ئەو ناوچانەی کە بەر بۆردوومانەکە کەوتوون بەم شێوەیەن:

- چل مێرا و ئامۆد ٤ جار

- ناوەندی شەنگال ٢ جار

- سکێنی جارێک

- شاخی شەهید سیپان جارێک

- گەڕەکی حەی نەسر جارێک

- سیبا شێخ خدر ٢ جار

- هێڵی عەرەبان ٤ جار

- دۆڵی شلۆ جارێک