بەرین ساری زیندانی سیاسی لە زیندانی سینجان کە سزاکەی کۆتایی هاتووە و بڕیار بوو ئەمڕۆ ئازاد بکرێت، بە ئەنقەست ئازاد نەکراوە.
بەرین ساری بە تەلەفۆن لەگەڵ خانەوادەکەیدا قسەی کرد و رایگەیاند، بەڕێوەبەری زیندانەکە پێی راگەیاندووە کە ئازاد ناکرێت و وتی، "هیچ بەڵگەیەکیان لەبارەی کۆتاییهێنان بە سزاکەی رادەست نەکراوە."
لە زیندانی ژنانی سینجان ٤ زیندانی ژن بە ناوەکانی رۆژدان ئەرەز، خانم بینیجی و ژیان ئاتەش کە سزاکانیان تەواو بووە، بە شێوەیەکی ئەنقەست ئازاد نەکراون.
تاوەکو ئێستا ٤ ژن کە سزاکەیان کۆتایی هاتووە، بە شێوەیەکی ئەنقەست ئازاد ناکرێن و هۆکارەکەشی ئاشکرا ناکرێت.
ف.ق