دەوڵەتی تورک ٩ کۆچبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕادەستی بەرەی نوسرە کردووە

٩ کۆچبەرى خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستان، لە مانگی ئابی ئەمساڵ لەلایەن دەوڵەتى داگیرکەرى تورکەوە دەستگیرکران و ڕادەستى چەتەکانى بەرەى نوسرە کراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

لە ڕۆژى ٢٢ى مانگى ئابی ئەمساڵ، ٩ کۆچبەرى کورد، کە خەڵکى شارەکانى سەردەشت و پاوەی ڕۆژهەڵاتى کوردستانن لەلایەن پولیسى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکەوە دەستگیرکراون و دواتر ڕادەستى گروپى چەتەکانی بەرەى نوسرە کراون لە سوریا.

ناسنامەی هەشت کەس لەو کۆچبەرانە بەم جۆرەیە: دەماوەند پاک سرشت، موبین وەلەد بەیگی، ئەفشار روستەمی، بەهمەن شادرەوان، مەسعود حەیدەری، سەعید ئەحمەدی، فەردین دەرویش پور و هەدایت روخزادیە.

لە درێژەى ئەو چوار مانگەى، کە ئەو ٩ کۆچبەرە ڕادەستى چەتەکانى بەرەى نوسرە کراون، هیچ زانیارییەک لەبارەى تەندروستى و ژیانیان بە خانەوادەکانیان نەگەشتووە.

هەر لە مانگى ئابی ئەمساڵدا ٥٧ کۆچبەرى کورد، کە خەڵکى باشوورى کوردستان بوون، لەلایەن دەوڵەتى داگیرکەرى تورکەوە دەستگیرکران و دواتر ڕادەستى چەتەکانى بەرەى نوسرە لە سوریا کران و دواتر گەڕێندرانەوە هەرێمى کوردستان.

ف.ق