دەوڵەتی تورک گوندێکی دهۆکی بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ئاگر کەوتەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گوهەرزی سەر بە دهۆکی بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ئاگر کەوتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، لە دەوروبەری کاتژمێر ١٥:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گوهەرزی ناوچەی ئامێدی سەر بە دهۆکیان بۆردوومان کردووە.

پاش بۆردوومانەکە لە نزیک گوندەکە ئاگرێکی مەزن کەوتووەتەوە و تا دێت تەشەنە دەکات.

سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند ئاگرەکە تەنها ٥٠٠ مەتر لە ماڵەکانەوە دوورە، بەهۆی بۆردوومانەوە، گوندنشینان ناوێرن بچنەوە ماڵەکانیان.