دەوڵەتی تورک گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیلی بۆردومانکرد: ژنێک شەهید بوو
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیلی بۆردومان کرد، راگەیەندرا کە لەئەنجامی ئەو هێرشەدا ژنێک شەهید بووە و پیاوێکیش برینداربووە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیلی بۆردومان کرد، راگەیەندرا کە لەئەنجامی ئەو هێرشەدا ژنێک شەهید بووە و پیاوێکیش برینداربووە.
فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نیوەڕۆی ئەمڕۆ گوندی بۆکریسکانی سەر بە بناری قەندیلی دوو جار بۆردومان کردووە. هێرشەکە ناوەڕاستی گوندەکەی کردووەتە ئامانج و بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ژنێک بە ناوی ئەستی محەمەد و پیاوێکیش بە ناوی میرزا ئیبراهیم برینداربوون.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژ نیوز لە کاتی گواستنەوەیدا بۆ نەخۆشخانە ئەستی محەمەد بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە ژیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی گەیەنرایە پزیشکی دادی رانیە.
بریندارەکەی دیکەی ئەو هێرشە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێریدایە. بەهۆی هێرشەکەوە زیانی ماددی زۆریش بەر گوندەکە کەوتووە.
هـ . ب