دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر مەخمور
کەمپی پەنابەرانی مەخمور جارێکی دیکە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کرایەوە.
کەمپی پەنابەرانی مەخمور جارێکی دیکە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کرایەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان کاتژمێر ١٠:٠٠ فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، باخچەی دانیشتوویەکی کەمپەکەی بە ناو مەلەک مژینی بۆردومان کردووە.
لەکاتی هێرشەکەدا شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان و عێراق لەناو کەمپەکەدا بوون و کاری سەرژمێرییان ئەنجام دەدا.
رۆژی ١٠ی ئەیلولیش دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ماڵێکی پەنابەرانی کەمپی مەخموری بۆردومان کرد ولەو هێرشەدا ٣ ژن برینداربوون.