ئێرش باهۆز سەبارەت بە بەرخۆدانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وتی: "دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکی بەو جۆرە نییە، کە بتوانێ دەستەویەخە و رووبەڕوو لەگەڵ هەڤاڵان شەڕ بکات، ئەو کات دەتوانم بڵێم دۆخی دەوڵەتی تورک لە ئێستادا خراپتر دەبێت. ئێمە هەموو ئەو هەڤاڵانەی کە لەسەنگەرداین بەو بڕوایەوە شەڕدەکەین".
هەروەها گەریلا باهۆز سەرنجی بۆ سەر ئامانجەکانی داگیرکاری لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ڕاکێشا و وتی: وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورک ماوەیەکی زۆرە هەوڵی داگیرکردنی هەرێمەکانی گەریلا دەدات. ئەم جموجۆڵە داگیرکاریانەی سوپای تورک لە هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین، خاکورک، مەتینا و هەفتانین لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بەردەوامە. لە زستانی ساڵی ٢٠٢١ یشدا هێرشیان کردە سەر هەرێمی گارێ. لە گارێیش هێرشەکانی سوپای تورک بە پێشەنگایەتیی هەڤاڵ شۆڕش لەئاستێکی بەرزدا تێکشکێندرا و ئامانجەکانی لەناوبران. شەڕی هەرێمی گارێ، لە سیان بەڕێوەچوو، گۆڕانکاری نوێی لە شەڕی گەریلادا دروستکرد. شێوازێکی نوێی شەڕی گەریلا هاتە ئاراوە. دوژمن ئێستا بە تەکنیکەکانیان هێرش دەکەنە سەر گەریلا. بەمەبەستی بێ کاریگەرکردنی تەکنیکی دوژمن و دروستکردنی هاوسەنگی هێز، هەڤاڵان شێوازی شەڕی تونێلەکانیان پەرەپێدا. ئەوانەی کە بەقارەمانییەتێکی گەورە شەڕی تونێلەکانی کرد هەڤاڵی شۆڕش بەیتوشباب بوو.
دوای زستانی ساڵی ٢٠٢١، لە بەهاری ساڵی ٢٠٢١ لە هەرێمی ئاڤاشین و زاپ و مەتینا ئەم شەڕە قورستر و فەراوانتر بوو. شەڕی گەریلا لە شاخی مام رەشۆ و شاخی سۆر و شاخی زەندورا قورستر بوو و تا ئێستاش ئەم شەڕە بەردەوامە. لە ٣ ساڵی ڕابردوودا دوژمن ناچار بوو تەکنیکی جیاواز بەکاربهێنێت. ئەو تەکنیکەی کە سوپای تورک بەکاری دەهێنێت ناسراوە. کاتێک دوژمن نەیتوانی بە فڕۆکەی شەڕکەر و سیخوڕی شەڕی گەریلا بکات، پەنای بۆ شێوازی ناڕەوای شەڕ برد. بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و چەکی ئەتۆمی تاکتیکی هێرش دەکاتە سەر گەریلا و بەم شێوە دەیانەوێت سەنگەری گەریلاکان لەدەستیان دەربێنن. لەڕاستیدا دوژمن خۆی لە هەندێک شوێنی ئاڤاشین و زاپ و مەتینا جێگیر کردووە. بەڵام نەیانتوانی سەنگەرە بەهێزەکانمان لەدەستمان دەربێنن، ئەم شەڕە هێشتا بەردەوامە. لە ساڵی ٢٠٢٢ ئەم شەڕە گەیشتە لوتکە. هەر جار دوژمن لە شوێنێکدا گیریخوارد، لە شوێنێکی ترەوە هێرشی هێناوە سەر گەریلاکان. بەو شێوە دەیانویست گەریلا لەو شوێنە سەرقاڵ بکەن کە دەیانەوێت داگیری بکەن. بەم ئامانجە لە ساڵی ٢٠٢٢ هێرشەکانی فراوانتر کرد. هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٣ هێرشیان هێنا، بەڵام وەک ساڵانی پێشوو هێرشێکی بەربڵاو نەبوو. دەیانویست بە هێرشی بچووک هەندێک ناوچە داگیر بکەن”.
"گەریلا بۆ ئەوەی زیان بە هێزەکوردیەکان نەگات چالاکی ئەنجام نەداوە"
لە درێژەی هەڵسەنگاندنەکانیدا، گەریلا باهۆز باسی لە هاوکاریی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک کرد:"لەم دواییەدا بە هاوکاریی پەدەکە لە هەرێمی مەتینا و لە هەرێمی شەهید دەلیل زاگرۆس هێرشێکی نوێیان دەستپێکرد. سوپای تورک دەستبەجێ سەربازەکانی خۆی لە ناوچەیەک جێگیر نەکردووە و بەڵام سەربازەکانی لە تەنیشت بنکەکانی پەدەکە جێگیر دەکات. بەم شێوەیە تا ڕادەیەک هێزەکانی لە هێرشی گەریلا پاراستووە. گەریلا بە هەستێکی نەتەوەیی نزیک دەبێتەوە و نایەوێت زیان بە هێزە کوردییەکان بگەیەنێت. هەر بۆیە هەڤاڵان هیچ چالاکییەکی گەورە و کاریگەریان لەسەر ئەو سەربازانەی لە نزیک بارەگاکانی پەدەکە جێگیر کراون ئەنجام نەداوە. بەڵام سوپای تورک هێزەکانی پەدەکە وەک قەڵغانێک بۆ خۆی بەکاردەهێنێت و بەم شێوەیە دەیەوێت لە هەندێک ناوچە بە نهێنی یان بە بۆردومانی قورس بێتە پێش و سەنگەرەکان بگرێت".
گەریلا باهۆز بەرخۆدانی شاخی جودی و ئامانجی هێرشەکانی بەمشێوەیە باسکرد؛" لە مانگی تەمموزدا لە شاخی ئۆرتێ و شاخی جودی لەسەر ئەو بنەمایە هەوڵدانێکی داگیرکەری دەستپێکرد. ئێستا هەڤاڵان لە سەنگەرەکاندا شەڕ دەکەن و بەرگری لە پێگەکانیان دەکەن. لەم دواییانەدا دوژمن لە شاخی ئامێدی و دەڤەری چارچلی هەرێمی مەتینا دوژمن جموجۆڵێکی نوێی دەستپێکردووە. دیسان بەهەمان شێوەی پێشوو بە هاوکاری هێزەکانی پەدەکە هاتنە پێشەوە. چونکە ناتوانن ڕاستەوخۆ بچنە سەر سەنگەرەکانی گەریلا. لەهەمان کاتدا تەکنیکی پێشکەوتویان بەکارهێنا. ئەڵبەت تا ئێستا دوژمن هیچ قازانجێکی لەو هێرشەدا بەدەست نەهێناوە. سەربازانی تورک لەسەر چەند شاخێک لە نێوان هەڤاڵان و هێزەکانی پەدەکە خۆیان جێگیر کردووە. هەڤاڵانمان بەهەست و سۆزەوە مامەڵە دەکەن و هەر بۆیە زۆر بە توندی هێرش ناکەنە سەریان. بەڵام کاتێک دوژمن دەیەوێت هێرش بکاتە سەر سەنگەرە گرنگەکانی گەریلا، هەڤاڵانمان وەڵامیان دەدەنەوە”.
'هێزی دەوڵەتی تورک توانای شەڕی دەستەویەخە و رووبەڕووی نەماوە'
گەریلا باهۆز لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لە شەڕ و دۆخی سوپای تورکی کرد: "دەوڵەتی تورک دەوڵەتێک نییە کە بتوانێت دەستەویەخە و رووبەڕوولەگەڵ هەڤاڵاندا شەڕ بکات". تەنها لە ڕێگەی تەکنیکەوە شەڕ دەکات. ئەگەر کەس لە وشکانییەوە نەمێنێ ئەوکات لە وشکانیەوە دەیانەوێ پێشڕەویی بکەن. ئیتر بارودۆخی زستان دەست پێدەکات، ئەو تەکنەلۆژیایە کە هێندە متمانەیان پێی هەیە لە زستاندا کاریگەری نامێنێت. ئەوکات دەتوانم بڵێم دۆخی دەوڵەتی تورک لە دۆخی ئێستای خراپتر دەبێت. ئێمە و هەموو هەڤاڵانمان کە ئێستا لە سەنگەرەکانداین بەو باوەڕەوە شەڕ دەکەین. ئاستی شەڕی گەریلا لەم هەلومەرجەدا دەگاتە لوتکە. وەک ساڵی پار هەڤاڵان هێرشیان کردە سەر شاخی هەکاری و شاخی جودی و لە هەرێمی زاپ، بەسەر گەلێک تەرمی دوژمندا ڕۆیشتن و گەلێک سەنگەریان لەناو برد، تەنانەت لە هەندێک شوێن هەڤاڵان شاخەکەیان لە دەستی دوژمن دەرهێنا و دوژمن ناچار بوو هەڵبێت. ئێستا ئێمە سەرقاڵی ئامادەکارییەکانین بۆ وەڵامدانەوەی ئەو جموجوڵیانە و تێکشکانی دوژمن لەو هەرێمانە و ڕێگریکردن لە هەرجۆرە پێشڕەویکردنیان.