دوو دایکی ئاشتی گیانیان لەدەستدا

دایکانی ئاشتی بۆ وتە لێ وەرگرتن لە دادگا، لە گەڤەرەوە چوونە جولەمێرگ، لەکاتی گەڕانەوە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون، دایکانی ئاشتی عەدالەت سافالی و پەرێشان ئەکچەلیک و کوڕی ئەکچەلیک، جیهان ئەکچەلیک گیانیان لەدەستدا.

لە ١٥ ی ئاب، لە ناوەندی جولەمێرگ و ناوچەکانی دەوروبەری، ٢٣ کەس دەستگیرکران و لەنێویاندا دایکانی ئاشتی هەبوون. بە پاساوی ئەوەی لەکاتی چوونە سەر ماڵەکان لە ماڵدا نەبوون، دایکانی ئاشتی، عەدالەت سافالی و پەرێشان ئەکچەلیک و جیهان ئەکچەلیک کوڕی پەرێشان ئەکچەلیک و پارێزەر ئەردال سافالی بۆ وتە لێ وەرگرتن چوونە دادگا، بەڵام بەو هۆیەی داواکاری گشتی لەوێ نەبوو، بەڕێ کەوتن بەرەو گەڤەر. لەکاتی گەڕانەوە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.

دایکانی ئاشتی، عەدالەت سافالی و پەرێشان ئەکچەلیک لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدا، جیهان ئەکچەلیک و ئەردال سافالی بە سەختی برینداربوون، ڕەوانەی نەخۆشخانەی حکومی جولەمێرگ کران.

لەنێو بریندارەکان جیهان ئەکچەلیک نەگەیشتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، پارێزەر ئەردال سافالی خرایە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی حکومی جولەمێرگ.

تەرمی عەدالەت سافالی کە لە ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا، لە گوندی مەم کایا بەخاک سپێردرا. تەرمی پەرێشان ئەکچەلیک و کوڕەکەی جیهان ئەکچەلیک، سبەی کاتژمێر 9:00 لە گوندی یارینشا بەخاک دەسپێردرێت.