'دووژمنی هەرە گەورەی تورک، خودی تورک-پەرستییە'

گەریلا حەقی پیر دەربارەی ڕەوشی وڵاتی تورکیا و کۆمەڵگەی تورک وتی: "دووژمنی هەرە گەورەی تورک، بریتییە لە دابڕان لە جەوهەری خۆی، کە حەقیقەتییان تێکشکێنراوە و ئەو تورک-پەرستییە کە لەسەر مێزەکان داهێنراوە."

لە چیا ئازادەکانی کوردستاندا لەگەڵ گەریلایەکی بە ڕەچەڵەک تورکدا لەسەر سەربازیگەرایی کە سیستەمی دەوڵەتی تورک دایهێناوە و دەرنجامەکانی ئەو سیستەمە لەسەر گەلی تورک گفتوگۆمان کرد. لەو گفتوگۆیەی لەگەڵ گەریلای ئازادی کوردستان؛ حەقی پیردا ئەنجامماندا گەیشتین بە دەرەنجامی گرنگ و هەرەوەها گەیشتین بە ئەنجامەکانی گۆرانکارییەکانی شۆڕش کە مرۆڤ لە خۆیدا ئافراندوویەتی. بەتایبەت ئەو قسەیەی گەریلای ئازادی کوردستان حەقی پیر کە وتی: "دووژمنی هەرە گەورەی تورک، بڕاندنیەتی لە جەوهەری خۆی، حەقیقەتەکەی شێوێندراوە و تورکپەرستی کە لەسەر مێزەکانی گفتوگۆ داهێنراوە." ئەم ڕاستییە لە تورکیادا تیشک دەخاتە سەرئەوەی چۆن هەستی سەربازیگەرای (میلیتالیزیستی) و فاشیستی لە کۆمەڵگەی تورکیادا دروستبووە. لە بارەی هەڵسەنگاندن و ڕوونکردنەوەی زیاتری بابەتەکە گەریلا حەقی پیر وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسمانی دایەوە.

تۆ بە ئەسڵ خەڵکی کوێ و لە کام ناچەدا گەورەبووی؟

من لە نیغدەی لە دایک بوومە و لە ناو ژینگەیەکی هەژارینشینی کۆنەپەرست، ناسیۆنالیستی و کرێکاریدا گەورەبووم. لە شاردابووین بەڵام لەبەرئەوەی پەیوەندیمان لەگەڵ گونددا هەبوو کولتوری شاری و گوندی کاریگەری لەسەر ژیانم جێهێشت. یەکەم ناکۆکی لە ژیانمدا لە نێوان گوند و شاردا بینی. ژیانی هاوبەشی و کاری کۆلێکتیڤی و خۆشەویستی بۆ خاک و سروشتی گوندیانە هەموو کاتێک سەرەنجی ڕادەکێشام، هەربۆیە لەبەرامبەردا ژیانی شارنیشینی کاریگەری نەرێنی لەسەرم دروستەکرد و زەحمەتی زۆری توشدەکردم. پەیوەندییەکانی ژیانی شار ژیانی لاوازکردبووم، بەڵام ناچار ئەبوایە درێژەی پێبدەم. ئێستاش باش نازانم کە باوەڕ و کولتورە کۆمەڵایەتییەکانمان، بنەماڵە و دەوروبەرەکەم بخەمە کام کاتیگۆرییەوە و پێناسەیان بکەم.

لە ژیانی ناو ئەو سیستەمەی تێیدا دەژیای هەستت چۆن بوو لەبارەی گەلی کوردەوە؟

لە منداڵیدا ئەو وشەیەیی زۆر لێی دەترسام "چینغینی" بوو. چینغینیەکان کێن، چۆن سەفەر دەکەن، چۆ منداڵان دەدزن و دەیڕفێنن؟ وەک کۆمەڵگە پێویستە بەشێوەیەکی ڕێکخستنی ڕەتییان بکەینەوە. قسەی گاڵتەئامێزی زۆرمان هەبوو کە بە"کورد و ئەرمەنیەکان" دەستیپێدەکرد. هەموویشی قسەی ڕەق و سوکایەتی بوو. حەزمان بە بوونی چینغینیەکان نەدەکرد لە گەڕەکەکەماندا و هەموو کات مانەوەیانمان ڕەتدەکردەوە. کورد و ئەرمەنیمان نەبینیبوو بەڵام لە چینغینیەکان بە خراپتر تێگەشبوویین لێیان. لە تەمەنی ٧ ساڵیدا بۆ جاری یەکەم بنەماڵەیەکی کوردیم ناسی، کە دەگوترا لەبەر دووژمنداری کۆچبەربوون هاتونەتە گەڕەکەی ئێمە، هەموو خەڵکەکە بە هاتنیان نیگەران بوون. هەموو کاتێک توشی دەردەسەرییان دەکردن. بیرمە وشەی "بکوژ، جوداخواز، خاین، نەوەی کافر" بەهەموو کوردێک دەوترا. بێگومان پێشەنگە پلەدارەکان ئەم شتانەیان ڕێکدەخست. شتە تراژیدیکە ئەوەبوو هەموو ئەو پێشەنگانە بە ئەسڵ کۆچبەر و ئەلبانی بوون، پەیوەندی ئێمە لەگەڵ کۆچبەران و ئەلبانییەکان زۆر بەهێز بوو چونکە دڵسۆز و ڕاستگۆ و بەرپرسیاربوون. بەڵام بەداخەوە 'نەخۆشی تورکپەرستنی' وایکردبوو دەستبەرداری ئەو کولتورەی خۆیان ببن و ناچاربوون وەک تورکەکان ڕەفتاربکەن و بەگوێرەی جەوهەری کولتوری تورکەکان بجوڵێنەوە. دووژمنی هەرە گەورەی تورک، بریتییە لە دابڕان لە جەوهەری خۆی، کە حەقیقەتییان تێکشکێنراوە و ئەو تورک-پەرستییە کە لەسەر مێزەکان داهێنراوە."

گەلی کورد لە بناغەی سۆسۆلۆژیکی گەلی تورکدا چۆن هەڵدەسەنگێنرا؟

دوای هەموو ئەمانە، کاتێک لەوە تێگەشتین کە ئەوان گەلن و لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات دەژین، ڕوانینی ئێمە ئەوەبوو کە گەلی کورد پاشڤەڕۆ، دڕندە و بەربەرییە. چونکە نازانن، دەتوانن بە ئاسانی لە لایەن دوژمنانمانەوە فریودەدرێن. بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەت کاردەکەن و هەربۆیە هیچ کاتێک باوەڕمان پێنەدەکردن. هەبوونی ئەتنیکی و کولتوری گەلی کورد وەک بۆمبێکی ئامادەی تەقینەوە بوو لە ڕوانگەی ئێمەوە. مەترسی لەسەر یەکپارچەیی ئایینی و نەتەوەییمان هەبوو. وەک گرێیەک لەسەر پشتی تورکیا سەیر دەکران. هەندێک کەس دەیانگوت "کورد مارە لە باوەشماندا". نەریت و عەشیرەتگەرایی ئەوان وەک کێشەیەک سەیر دەکرا کە دەبێ تێپەڕێنرێت. هۆکاری تەحەمولکردنی گەلی کورد ئەوە بوو کە هێزی کاری هەرزانیان دۆزییەوە و کاری باشیان دەکرد. ئەم دۆخە کێبڕکێیەکی بەردەوامی لە نێوان کرێکارانی تورک و کرێکارانی کورددا دروستکرد، کە ڕێگەی پێدا لە چینی کرێکار دووربخرێنەوە و لەلایەن سەرۆکەکانەوە هەراسان بکرێن. ئەمڕۆش هەمان کێشە بەسەر گەلی عەرەب و ئەفغانستاندا سەپێنراوە. لەلایەک گەل لەژێر چەوساندنەوە و ئاسمیلەکردندایە و لەلایەکی تریش دەوڵەت کە پرسی ئەمنی دەکاتە کەرەستەیەکی سیاسی و  بەکاری دەهێنێت.

کاتێک سەربازی تورک بووی ڕوانینی تۆ لەسەر گەلی کورد و تەڤگەری پەکەکە چۆن بوو وە هۆکاری هاتنە ئێرە و بڕیاری بەشداربوونت بۆ ناو پەکەکە چی بوو؟

ئێمە بە دەبڕینی 'من تورکی سەرفرازم'ەوە هاتینە دونیاوە. هەر منداڵێک بۆ دەوڵەت تۆوێکە. دەوڵەت لە ٤-٥ ساڵیدا ئەم تۆوە لە باخچەی ساوایان دەچێنێ.  بە خشکەیی هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی بە باشی گەشە بکات. تا میوەی دەبێت، بەردەوام ئاو و هەنگوین دابین دەکات. یەکێک لەو میوەیانە خزمەتی سەربازییە. هەر لە منداڵییەوە تا دەستم بە خزمەتکردن کرد لە سوپادا، هەرگیز لەدەستی دەوڵەت دەرنەدەچووم. دوژمنایەتیم بەرامبەر گەلی کورد و پەکەکە لە تەمەنی منداڵیەوە دەستی پێکرد و زیاتر و زیاتر پەرەی سەند. سەربازی لوتکەی ڕق و کینەم بوو بەرامبەر گەلی کورد. هەمیشە پێم وابوو کە چانسی ئەوەم دەبێت کە ڕووبەڕووی دوژمنەکانم ببمەوە کە ساڵانێکە ڕقم لێیانە و تۆڵەی خۆم بکەمەوە.

یەکەم هاوڕێی کوردم لە کاتی خزمەتی سەربازیم ناسی. لە ماوەیەکی کورتدا بووین بە هاوڕێ. گەشتەکەم بۆ بەڕاستی ناسینی گەلی کورد لە ئەوانەوە دەستی پێکرد و تا ساڵی ٢٠١٤ بەردەوام بوو. لەگەڵ هەموو کوردێک تێگەیشتم کە دەزانم ئەوەی پێشتر پێیان گوتین درۆیە. وێنای "کوردی خراپ" کە لە مێشکمدا دانرابوو گۆڕا و ئاشنابوونم لەگەڵ گەلی کورد بۆ ماوەی ٦-٧ ساڵ بەردەوام بوو.

کاتێک لە سەربازی بووم، نە لە سەمسور و نە لە دێرسیم بە خەونەکانم نەگەیشتم. جگە لەوەش نەمتوانی خۆم لەگەڵ سیستەمی پلەبەندی ناوەندیی دەوڵەتدا بگونجێنم. ململانێکانم لەناو سوپادا زیاتر بوون. هەم ئەو نادادپەروەرییەی لە ناوەوە کرا و هەم ئەو نا دادپەروەرییەی لە کۆمەڵگادا کرا، گەیشتە ئاستێک کە نەمتوانی پشتگوێی بخەم. لە ڕووی ویژدانەوە پەیوەندیم لەگەڵ ئەو ئەرکەی کە ئەنجامی دەدام بە تەواوی پچڕا. ماوەیەک بەرەنگاری بوومەوە و دواتر بڕیارمدا لە ڕووی جەستەییەوە لێی جیاببمەوە. سزای ئەم فەرمانەی جیابوونەوە ساڵێک زیندانی بوو "بەپێی پێشێلکردنی گرێبەست". زیندان بۆ من سەرەتای ڕۆشنگەری بوو و ڕاستییەکانم باشتر دەبینی. لە منداڵیدا نایەکسانیم دەزانی، لە کاتی خزمەتی سەربازیمدا شاهیدی نادادپەروەری بووم، لە ئەنجامی بێدەنگیم بەرامبەریان بێ ئازادی تێگەیشتم. بە داوای یەکسانی، ئازادی و دادپەروەری زیندانم بەجێهێشت. بەڵام بۆ ماوەی ٥ ساڵ نەمدەزانی چۆن ئەو بەها کۆمەڵایەتیانە بپارێزم کە باوەڕم پێیانە. لە کاتی گەڕانێکی وەها لاوازدا لە شوێنێکدا ژیام کە خەڵکی زۆری کورد چەوساوە بوون. لەگەڵ ئەوان دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا کە گەلی کورد و کولتوری کوردستان و بزووتنەوەی ئازادیی پەکەکە بناسم. کاتێک لە ساڵی ٢٠١٣ گوێم لە پەیامی سەری ساڵی ڕێبەر ئاپۆ بوو، خەونم بە تورکیایەکی هێندە جوانەوە بینی. پەیامی دیموکراسی، یەکسانی و ئاشتی زۆر بەهێز و دڵسۆزانە بوو. بەم ڕووداوە چاوم کرایەوە و دەستم کرد بە گەڕان. لەو کاتەوە بەرەو ئەو ئاسۆیە ڕۆیشتم کە باوەڕم بە ڕاستییەکەی هەبوو. ئێستا ئەم دۆخەم کە من لە بەرەیەکەوە بۆ بەرەیەکی دیکە تێپەڕیم، لە جەوهەری خۆیدا پەیوەستە بە ڕەگەز و ئامانجەوە.

چی بووە هۆکاری ئەوەی کە تۆ بەرەو فکر و پراکتیکێکی ئاوا شۆڕشگێڕی ببات؟

چەندین دڵۆپە ئاو کەتنە ناو شوشەکەوە، بەڵام دڵۆپە ئاوی پەکەکە لە دژی داعش و داعشبوون شوشەکەی پڕکرد. هەموو ئەو شۆڕشگێڕانەی لە شەڕی ڕزگارکردنی ڕۆژئاوادا شەهیدبوون بە ڕێز و حورمەتەوە یاد دەکەمەوە، بەڵێن دەدەم هەموو کاتێک تێکۆشانی مرۆڤایەتییان زیندوڕاگرم. شەڕێک کە جیهان بووە لایەنگیری و هەموو کەسێک لە نزیکەوە ناسی. ناڕەزایی و بەرەنگاری من لەبەرامبەر فاشیستانە کە لەم شەڕەدا هاوکاری دەدەنە داعش و ئەوانەی کە دەیانگوت ئێمە پشتگیری دەدەینە گەلی کورد و پەکەکە، بەڵام پاڵپشتییەکی زۆری دیموکراسییان نەکرد، هەر بۆیە بۆ ژیانێکی ڕاست بڕیارمدا بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە بم.

ڕوانینی تۆ دەربارەی ژیانی سیستەم و دەربارەی ژیانی ناو پەکەکە چۆنە؟

ساڵانێک لەمەوبەر، زنجیرەیەک لە زنجیرەی "دۆڵی گورگەکان"دا هەبوو؛ "مەرگ، مەبەستت لە مردن چییە ئازیزم، ژیانم لە چاوەکانمدا بۆ تۆ داناوە." ڕەنگە وەک گاڵتەجاڕییەک دەربکەوێت، بەڵام ئەم وتەیە واقیعی کۆمەڵایەتی ئێمە بوو لەو سەردەمەدا. مەیلێک هەبوو بۆ پشتگوێخستنی مردن و خۆی بە ئازا و چاونەترس ببینێت و ژیانێکی پڕ لە ئازار و ناخۆشی بوو. هەردووکیان بە مانای نەبوونی خۆشەویستی و نەبوونی دێت. لە ڕابردوودا دەمانگوت هیچ بەهایەکی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و مرۆیی تێدا نییە، بەڵام بەهۆیەوە ڕێزمان لێدەگیرا و هێشتا زۆر کەس هەن کە ڕێزی لێدەگن.

لە ناو پەکەکەدا ئاشنای کەمال پیر و تێکۆشانەکەی بووم. هەموو ئەوانەی بۆ ژیان و تێکۆشانی کرد بوون بە ڕەگەزمان.  بە وتەی "ئێمە ژیانمان ئەوەندە خۆشدەوێت کە بۆی دەمرین"، کەسێک کە هەندێک بەهای ئەخلاقی و ویژدانی هەبێت دەزانێت چۆن بژی. ژیانێک کە ئەڤین، تامەزراوی، هیوا، غەمگینی و ئاشتی تێدا نەبێت، نە یەکسانە و نە ئازادیشە. ژیانێک لەسەر بناغەی ئاشتی و بۆ ئاشتی بەو مانایە دێت هەموو شەڕەکان خراونەتە بەرچاوت.

گەریلاکانی پەکەکە دەستبەرداری پارە، ماڵ، کار، خێزان، خۆشی، بەرژەوەندی، خۆپەرستی بوون، لەپێناو ژیانێکی وا مانادار و بە کەرامەت. بە کورتی ئەو سیستەمەی کە کۆمەڵگەی گەیاندە ئاستێک کە نەتوانن بژین، ڕەتکردەوە و دەستبەرداری هەموو شتێک بوون. بەم دەسبەرداربوونە تێگەشتن لەوەی کە دەستبەرداری چی شتێک نابیت؛ وازنەهێنانە لە ئازادی خۆت، لە کەرامەتی خۆت، لە کولتوورەکەتە، لە کۆمەڵگەکەتە و لە مرۆڤایەتیت...

لە بەرامبەر شەڕی لکاندن و داگیرکاری کە زیاتر لە ٤ ساڵە دەوڵەتی تورک بەڕێوەی دەبات، ئێوە وەک گەریلایەکەی پەکەکە بە ناسنامەی تورکییەوە دەتانەوێ چی بڵێن؟

شەڕێکی بەرفراوان و ماوەدرێژ کە ناوەندەکەی سیستەمی ئیمراڵییە، بە هێرشەکانی لکاندن و داگیرکاری بەردەوامە، کە نەک بە تەنها لە تورکیادا بەڵکو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهانیشدا بووە بە نیشانەی وێرانکارییەکی گەورە. دیسانەوە بینیمانەوە کە پەیمانە نێونەتەوەییەکان و رێکخستنە نێونەتەوەییەکان ئەوەی دەیکەن بۆ پاراستنی بەرژوەندی خۆیانە نەک بۆ پاراستنی ئیرادەی نەتەوەیی. ئەو شەڕەی بەرامبەر گەلی کورد و عەرەب بەڕێوەدەبرێت شەڕی قڕکردنی ئەتنیکی، سیاسی و کولتورییە. شەڕی پاڵپشتیکردنی شاراوەی کۆمەڵکوژییە، کە هەڵوەشاندنەوەیەکی مادی و مەعنەوەی تووشی گەلانی تورکیا کردووە. پێویستە لەوە تێبگەین ئەم شەڕەی بەناوی تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت بە هەموو شێوەیە خۆهەڵخەڵەتاندێکی سیاسییە.

ئەم هێرشانەی لکاندن و داگیرکارییە هیچ قازانجێک بە گەلانی تورکیا ناگەیەنێت. ئەوان ئەم شەڕە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان و پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان بەڕێوەدەبەن، هەوڵدەدەن بە ئایدۆلۆژیای فاشیستی خۆیان زاڵ بن بەسەر دراوسێکانیاندا. ئەو پلانە گڵاوانەی کە بە داعش نەتوانرا بەدی بهێنرێن، هەوڵ دەدەن بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو دامودەزگا سەربازی و ئیدارییەکانی کۆماری تورکیا، ئەرکی تەواونەکراوی قڕکاری و داگیرکاری جێبەجێ بکەن. تاکە بەربەست لەبەردەم ئەم ئایدۆلۆژیا دژە ئینسانە و خوێنڕشتنەدا گەلی کورد و پەکەکەیە. لێرەدا نەک هەر گەلی کورد و بەهاکانی کورد پارێزراون، بەڵکو تێکۆشانی مرۆڤانەیە دژ بە سیستەمی دەوڵەت، دەوڵەتێک کە دژ بە سروشت، ژن و بەها ئەخلاقییەکان، باوەڕ و هەموو گەلانە.

ئایە ئەم شەڕە کاریگەریی لەسەر پرسەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و دەرونی گەلانی تورکیا هەیە؟ وە چارەسەری ئەو پرسانە چیە، وە وەک جەنگاوەرێکی پەکەکەی دەتوانن هێڵی کەمال پیر وەک مۆدێلی مرۆڤایەتی ئازاد پێشکەشی گەلی تورکیا بکەن؟

هۆکاری هەموو کێشە و قەیرانەکانی ناو سنوری تورکیا، بەردەوامیبوونی شەڕی قڕکارییە. ئەم شەڕە بەدەر لە مەرامی گەورەبوونی ئایدۆلۆژی و بەررژەوەندی سیاسی هیچ هۆکارێکی دیکەی نیە، دەرەنجامی هەموو کێشەکانیش بوونی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە نەک تورکیا. هەموو سەرچاوەکانی تورکیا بۆ ئەم شەڕە تەرخان دەکرێت. ئامانجی ڕژێمی فاشیست دروستکردنی قەیران و ترسە لەناو تورکیادا و بۆ ڕەوایەتیدان بەخۆی. سیاسەتی ئەمنیش جگە لە درۆیەک بۆ درێژەدان بە ئامانجەکانی خۆیان هیچی دیکە نیە. هەموو لێکۆڵینەوەکان دەرخەری ئەوەن هەموو ئەو قەیرانانەی لە تورکیادا هەیە دەرنجامی بەردەامبوونی شەڕە. بێگومان چارەسەری هەموو ئەمانەش دامەزارندنی سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیکە کە بە پارادایمەکانی ژیانی ئازادی و کۆمەڵگەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەرکەوت. تاکە چارەسەری هەمیشەییە. جگە لەوە هەر جۆرە لێگەرنێکی دیکە دەبێتە هۆی قوڵکردنەوەی قەیرانەکان لە تورکیادا.

ئەم گەلە بۆ ژیانی ئازادی خاوەنی ڕۆڵەی هێژا بووە. لەم ڕووەوە کەمال پیریش یەکێکە لەو کەسانە کە هەموو کاتێک مەشخەڵەکەی دەگەشێتەوە. کەمال پیر بۆ خەباتی پەکەکە و تێکۆشان ڕەنجێکی گەورەی دا. خاوەنی پراکتیکێک بوو کە ڕێبەر ئاپۆ لێی تێدەگەشت. بە کەسایەتی سۆسیالیستی و شۆڕشگێڕی خۆیەوە نەتەوەپەرستی تورکی رەتکردەوە، خاوەنی تێکۆشانێکە کە بەدڵنیاییەوە پێویستە هەموو گەنجانی تورکیا بیناسن. سەرچاوەی ئیلهام بەخشە بۆ هەموو کەسێک کە خەون بە تورکیایەکی ئازاد و دیموکراسیەوە دەبینێت."