دوزخورماتوو، هیزەکانی عیراق و پێشمەرگە ئۆپراسۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عێراق و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ ئه‌منی‌ هاوبه‌شیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ دوزخورماتوو ده‌ستپێكرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌منی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ ئه‌منی‌ هاوبه‌شی‌ ده‌زگای‌ دژه‌تیرۆری‌ عێراق و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ به‌ پشتیوانی‌ فڕۆكه‌ی‌ f16 له‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین راگه‌یاند.

شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌منی‌ ده‌ڵێت: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ كاتژمێر 5ی‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ده‌ستی‌ پێكرد و پێشتریش ‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژهەڵاتی دوزخورماتو بە فڕۆکەى جەنگیی‌ اف١٦ بۆردوومان كران".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ هێزه‌كانی‌ ده‌زگای‌ دژه‌تیرۆری‌ عێراق و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ كێوماڵی‌ ناوچه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد.

ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عیراقییه‌كان له‌ نێوان خورماتوو و كفری و به‌دیاریكراوری ناوچه‌ی به‌له‌گه‌ به‌ره‌و قۆری چای بۆ پاككردنه‌وه‌ و راوه‌دونانی تیرۆریستانی داعشه‌ له‌ ناوچه‌كانی باشوری كه‌ركوك.

ژ.ت