دەیان خێزان لە کامپی بێرسڤەوە گەڕاونەوە بۆ شەنگال

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ٢٣١ کۆچبەر لە کامپی بێرسڤ-ی ١ لە زاخۆ گەڕاونەوە شەنگال.

ئیڤان فایق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ٣٩ خێزانی کۆچبەر لە کامپی بێرسڤ-ی ١ لە زاخۆ گەڕاونەوە شەنگال.

ئیڤان فایق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕاشیگەیاند، خێزانەکان لە دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی گواستنەوە و ئاسایش، بەهاوکاریی ناوەندی قەیران لەهەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کۆچبەران گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال.

هاوکات بەپێی زانیاریەکان، پارتی (پەدەکە) ڕێگە نادات کۆچبەران لە کامپەکانی هەولێر و دهۆک بگەڕێنەوە بۆ شەنگال. کۆچبەران لەو رێگری و ئاستەنگیانەی پارتی (پەدەکە) نیگەرانن.

ژ.ت