دەیان کەسایەتیی باشوری کوردستان سەركۆنەی ئۆپەراسیۆنی توركیا دەکەن

دەیان کەسایەتیی باشوری کوردستان لە بەیاننامەیەدا، سەركۆنەی ئۆپەراسیۆنی توركیا دژی باشوری کوردستان دەکەن و ڕایانگەیاندوە: دەبێت حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکرنەوە لەوبارەوە بدات.

لە باشوری کوردستان لە درێژەی کاردانەوە و ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە هێرشە داگیرکارییەکانی ڕژێمی تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان، دەیان کەسایەتیی لە توێژە جیاجیاکان بە بەیاننامەیەک سەركۆنەی ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییەی توركیایان دژی باشوری کوردستان کرد.

هاوکات پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنەکە داوای ڕوونکردنەوە لە حكومەتی هەرێمی کوردستان  دەکەن.

دەقی بەیاننامەکە:

سەركۆنەی ئۆپراسیۆنی توركیا و داوای روونكردنەوە لە حكومەتی هەرێم دەكەین

بەیانێك بۆ رای گشتیی..

چەندرۆژێكە سوپای توركیا لەچەند ناوچەیەكی بادینان جارێكی دیكە دەستیان بەئۆپراسیۆنی سەربازیی لەدژی هێزەكانی پەكەكە كردووەو دەستدرێژیان كردۆتە سەر چەند ناوچەیەك و پێدەچێت پیلانێكی گەورەو مەترسیدار لەپشتی ئەو سنوربەزاندن و پەلاماردانانەوە هەبێت.

ئەم ئۆپراسیۆنەی توركیا جگە لەوەی پێشێلكردنێكی روونی سەروەری خاكی كوردستان و عیراق و بێبەهاكردنی یاسای نێودەوڵەتییە، هاوكات گوماندەكرێت لەئۆپراسیۆن واوەتر بێت و لێكەوتەو ئەجێندای پشت ئەو هێرشە درێژتر ببێتەوە. 

ئێمە وەك ژمارەیەك لە كەسایەتی و نوسەرو رۆژنامەنوس و ئەكادیمیی كوردستان، جگە لەوەی سەركۆنەو ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەر ئەو پەلامارەو دەستوەردانی داگیركاریی توركیا دەردەبڕین، هاوكات هیوادارین خەڵكی كوردستان بەگشتیی و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان هەست بە مەترسیەكانی پشتی هەنگاوەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بکەن و هاوهەڵوێست و هاوگوتاری نیشتمانی و نەتەوەیی بن. هەروەك مافی خۆمانە پرسیار لە سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدار لەوەزارەتی پێشمەرگەو بڕیاربەدەستانی بكەین و بزانین چ پاساوێك بۆ ئەو دەستوەردانە هەیەو بۆچی حكومەتی هەرێم لەئاست ئەو دەستوەردانانە بێدەنگە؟

ئێمە پێمانوایە پەلاماری سەربازیی و بەكارهێنانی چەك بۆ دامركاندنەوەی بزوتنەوەی نەتەوەیی هیچ لەراستیی ستەم و مافخوراویی گەلی كورد لەباكور ناگۆڕێت كە ئێستا لەبارودۆخێكی سەختی چەوساندنەوەی نەتەوەییدان. وەك دەگوترێت، ئینكاریكردنی حەقیقەت، هیچ لەحەقیقەت ناگۆڕێت. هەروەك پێمانوایە جگە لەرێگاچارەی دیموكراسی و دانوستان و گفتوگۆ، تاگەیشتن بە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە ناوچەكە بەگشتیی.

ناوەكان:

1. ئاڵا تاڵەبانیی- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق

2. خالد دوسكی- وەزیری پێشووی حكومەتی هەرێم

3. مامۆستا چەتۆ حەوێزیی- ئەندامی پێشووی پەرلەمان

4. كەریم بەحری برادۆستی- ئەندامی پێشووی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانتاران

5. قادر جاف- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان

6. سەرتیپ جەوهەر – نوسەرو رۆژنامەنوس

7. شێخ فەزڵ هیرانی-

8. ئاوێزان نادر

9. شوان داودی- نوسەرو رۆژنامەنوس- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق

10. شادمان مەلا حەسەن- نوسەر

11. سەردار محەمەد- سەرنوسەری ئاوێنە

12. كەمال رەوف- سەرنوسەری شارپرێس

13. د. مەغدید سەپان – مامۆستای زانكۆ

14. د. سەربەست نەبی- مامۆستای زانكۆ

15. مەسعود عەبدولخالق- نوسەر و سیاسی

16. ئازاد وەرتی

17. شیلان جەلال بەگ دەرگەڵەیی- نوسەر

18. صدیق حەسەن- نوسەرو رۆژنامەنوس

19. مەكی ئامێدی

20. لادێ حەسەن

21. عەبدورەزاق شەریف – نوسەر

22. برزۆ ئیسماعیل مەنسور - نوسەر

23. سیروان حەبیب

24. د. عەباس مستەفا- مامۆستای زانكۆ

25. سالار بازیانیی- نوسەر

26. د. هاشم زێباریی – مامۆستای زانكۆ

27. بەرزان هەورامی

28. بەختیار مەحمود

29. عەلی ئۆرەماریی

30. هاوڕێ شاكار

31. ئەلوەند بەکر حەوێزیی سوید

32. قادر ئەحمەد ئیسماعیل جاف

هـ.هـ