دیمەنە سەرەتاییەکانی ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکەی کوڕەژارۆ بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی دیمەنێکی کورتی ئەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەی بڵاوکردەوە کە هێزەکانی گەریلا لە ٢٠ ی شوبات لە کوڕەژارۆ ئەنجامیاندا.
گەریلا تیڤی دیمەنێکی کورتی ئەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەی بڵاوکردەوە کە هێزەکانی گەریلا لە ٢٠ ی شوبات لە کوڕەژارۆ ئەنجامیاندا.
گەریلا تیڤی دیمەنێکی بڵاوکردەوە کە نزیکەی ٢ خولەکە و ڕایگەیاند لە ئایندەدا دیمەنی بەرفراوانتر بڵاودەکەنەوە.
لە دیمەنەکەدا ئەو ساتانە دەردەکەوێت کە چۆن گەریلا لە هەلومەرجی دژواردا بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکە هەنگاودەنێن، هەروەها ساتەکانی ئەنجامدانی چالاکییەکە دەبینرێت.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ٢٢ ی شوبات ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە کوڕەژارۆ "لەماوەی کەمتر لە ٢٠ خولەکدا تەواوی چیاکەیان لە داگیرکەران پاککردەوە".
هەروەها دەربارەی چالاکییەکە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە: " هەموو پێگە و خێمە سەر چیاکەیان بە نارنجۆک و چەکی تاکەکەسی و نیمچە ئۆتۆماتیکی لە مەودایەکی نزیکەوە کردە ئامانج و لەناویان برد. کۆگای تەقەمەنی داگیرکەران لە چیاکە و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران، هەروەها سیستەمی تەلەفریکی سەر چیاکە لەناوبرا. پێنج خێمە سووتێندران و لەناو بران. هەروەها هێزەکانمان گەیشتنە خێمەکانی تر و لە خێمەکانی دیکەدا دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆری چەک و کەرەستەی سەربازیدا گرت. هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی ١٠ داگیرکەر و سزادانی داگیرکەرەکانیان پشتڕاستکردەوە. سوپای داگیرکەری تورک بۆ شاردنەوەی شکستی خۆی، تەنیا دانی بەوەدا ناوە کە مستەفا ئۆسلۆی داگیرکەر لەلایەن گەریلاکانەوە سزا دراوە. بەڵام لەم ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییە سەرکەوتووەدا هێزەکانمان پشتڕاستیان کردووتەوە کە بە گشتی ١٠ داگیرکەر کە لە نێویاندا فەرماندەیەکی پلەداریش هەیە سزا دراون. ناوی داگیرکەرانی سزادراو کە تا ئێستە ڕوون بووەتەوە، بریتین لە: ئیلهان کوکسۆی، حوسێن ئۆزداڵ و ئەیوب ئۆکسۆز".
هەروەها دووپاتکرایەوە کە دەست بەسەر چەندین چەک و کەرەستەی سەربازییدا گیراوە و لیستێک دەربارەی ئەم چەک و کەرەستانە بڵاوکرایەوە.