دیمەنی چالاکی نیشانشکێنی بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی نیشانشکێنی لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودیی بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو بابەتەوە ئەم زانیارییەی راگەیاندبوو:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ:

١٧ی ئەیلول کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە رێبازی نیشانشکێن لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا".