دیمەنی سزادانی ١١ داگیرکەر لە شاخی جودی بڵاوکرایەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی گەریلاکانی لە شاخی جودی بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامیدا ١١ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادرابوون، ٧ ی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا لە ١٠ی ئاب ئەم زانیارییەی بڵاوکردبووەوە:

"٩ی ئاب کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا پێشڕەوی بکەن، چالاکییەکی هێرش ئەنجامدرا. هێزەکانمان بە ئازایەتی چوونە سەر داگیرکەران، بە نارنجۆک و چەکی سوک لە داگیرکەرانیان دا. لە ئەنجامدا ٩ داگیرکەر سزادران و ٧ داگیرکەریش برینداربوون. داگیرکەران کە دواتر کشانەوە، کرانە ئامانجی چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک و چەکی قورسی هێزەکانمان. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەری دیکەش سزادران".

هـ.ب