دیمەنی ئەو چەتانەی دەوڵەتی تورک رەوانەی ئامێدی کردوون!

ئەو چەتانەی کە دەوڵەتی تورک لە سوریاوە بۆ باشوری کوردستانی گواستوونەتەوە، لە گوندەکانی هەرێمی ئامێدی باشوری کوردستان بینران و دیمەنەکەیان تۆمارکرا.

لەبارەی ئەو چەتانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سوریاوە بۆ باشوری کوردستانی گواستوونەتەوە زانیاری و بەڵگەی نوێ بڵاوکرایەوە. هەولێر و بەغدا هێشتاش خۆیان کەڕ و لاڵ کردووە. بە بێدەنگی خۆشیان دەبنە هاوبەشی تاڵان و داگیرکەری.

لەم دواییەدا رۆژنامەوان هونەر ئەحمەد چووە گوندی بەلاڤی ناوچەی ئامێدی لە پاڕێزگای دهۆک و دیمەنی چەتەکانی تۆمار کرد کە دەوڵەتی تورک لەو ناوچەیە جێگیری کردوون.

رۆژنامەوان هونەر ئەحمەد رایگەیاند، کە ئەو چەتانەی جێگیرکراون ریشیان درێژە و پێکەوە بە عەرەبی قسەدەکەن.

هونەر ئەحمەد وتیشی، "ژمارەی چەتەکانی دەوڵەتی تورک کە بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان لە هەرێمەکە جێگیر کراون ٦٠٠ کەسە. چەتەکان سەرجەمیان لە عەفرین و جندرێسەوە هێنراون و ئێستا لە دروستکردنی بارەگای نوێ سەربازیدا بەکاردەهێندرێن".

وتەبێژی یەنەکە سەعدی پیرە لە ٧ی تەمووزی ٢٠٢٤دا لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو، نزیکەی ٣٠٠ چەتەی داعش لە هەڕێمی بەرواری باڵا جێگیرکراون. لەو کاتەوە جێگیرکردنی چەتەکان لە ناوچەکە بەردەوامە.

ناوەندی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریاش لە ٢٣ی تەمووزەوە لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٣٠٠ چەتەی داعشی لە سوریاوە گواستووەتەوە بۆ باشوری کوردستان.