دیمەنی ژمارەیەک ئاژەڵی کێویی نامۆ لە دامێنی چیای جودی تۆمار کرا
لە گوندی حەسەنا لە دامێنی چیای جودی وێنەی ژمارەیەک ئاژەڵی کێویی نامۆ تۆمار کرا، کە لە کەمتیار، ڕێوی و گورگ دەچن.
لە گوندی حەسەنا لە دامێنی چیای جودی وێنەی ژمارەیەک ئاژەڵی کێویی نامۆ تۆمار کرا، کە لە کەمتیار، ڕێوی و گورگ دەچن.
لە گوندی حەسەنا لە دامێنی چیای جودی لە سنووری ناوچەی سلۆپی لە پارێزگای شرنەخ وێنەی ژمارەیەک ئاژەڵی کێویی نامۆ تۆمار کرا، کە هاوشێوەی کەمتیار، ڕێوی و گورگن.
لە دیمەنەکاندا ئەوە دەبنیرێت، ئاژەڵە کێوییەکان سەرقاڵی خواردنی ئەو خواردەمەنیانەن، کە بۆیان دانراوە.
ئاژەڵە کێوییەکان لەم وەرزەدا بەهۆی سەرما و بەفرەوە خواردنیان دەست ناکەوێت و لە چەند ڕۆژی رابردوودا لەلایەن هاووڵاتییانەوە خواردن بۆ ئاژەڵەکان لەو شوێنەدا دانرابوو. ئەو کەسانەى خواردنەکانیان دانابوو کامێراشیان دانابوو بۆ تۆمارکردنی ساتی خواردنی ئەو خواردەمەنییانە لەلایەن ئاژەڵەکانەوە و لەو رێگەیەوە دیمەنی ئەو ئاژەڵە نامۆیانە تۆمار کراوە.
ژ.ت