دەزگای بنەماڵەی شەهیدان: كەمپەكانی باشوری شوێنی ئێزیدیان نییە

دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی شەنگاڵ رایگەیاند، بەهزری رێبەری گەلی كورد، عەبدوڵڵا ئۆجالان لەشەنگاڵ یەكێتی خۆمان بۆنیاد ده‌نێین و راشیانگەیاند؛ كەمپەكانی باشوری كوردستان شوێنی مانەوەی ئێزدییه‌كان نییه‌ و داوای كرد ئێزدییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێن و واری خۆیان.

دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی شەنگاڵ له‌ دۆڵی كه‌رسێ لەشەنگاڵ لەدژی پیلانگێڕی ٩ی تەشرینی یەكەم لەسەر رێبەری گەلی كورد و رێككەوتنی ٩ی تەشرینی یەكەم لەسەر شەنگاڵ لێدوانێكی راگەیاندنیاندا.

لەلێدوانەكەیاندا، وتەبێژی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان، حەمەد بەشار قسه‌ی كرد. لەسەرەتادا شەهیدانی هەرچوار بەشی كوردستان و ئێزیدخانی بەبیرهێنایەوە و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەدژی رێبەر ئۆجالان و رێككەوتنی ٩ی تەشرینی یەكەم لەدژی شەنگاڵ شەمەزار كرا.

حەمەد بەشاری راشیگەیاند؛ بەهزر و فەلسەفەی رێبەری گەلی كورد، عەبدوڵڵا ئۆجالان یەكێتی و چاندی ئێزیدیان لەشەنگاڵ بۆنیادنراوە و لەساڵی ٢٠١٤ەوە لەسەر ئەو بنەمایە بەرخۆدان دەكەین و خۆمان دەپارێزین.

هاوكات لەلێدوانە راگەیاندنیەكەدا، هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك لەسەر شەنگاڵ و هاوكات بێدەنگی حكومەتی عێراق لەبەرامبەر بەو هێرشانە ئاماژەیان پێكرا و راگەیەندرا كە ئامانج لەو هێرشانە لەناوبردنی ئێزیدایەتیە، بەڵام با باش بزانن كە هیچ كاتێك ناگەنە ئامانجەكانیان.

لەبەردەوامی لێدوانە راگەیاندنیەكەی دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی شەنگاڵدا ئاماژە بە كۆچبەركردنی شەنگاڵیان لەدەرەوەی وڵات كرا و راگەیەندرا كە ئەوەش بەشێكی لەو رێككەوتنەی نێوان پەدەكە و ئەردۆغانە بۆ چۆڵكردنی شەنگاڵە و راشیانگەیاند؛ بەسایەی خوا و هزری سەرۆك ئاپۆوە ئێمە لەسەر ئەم خاكەین و خۆڕاگری دەكەین، ئێمە ئەم خاكە بۆ كەس بەجێ ناهێڵین و رادەستی كەسی ناكەین.

بۆ ئەو كۆچبەرە شەنگاڵیانەش كە لەكەمپەكانی باشوری كوردستان نیشتەجێن، لەلێدوانە راگەیاندنیەكەی دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی شەنگاڵدا هاتبوو؛ كەمپەكانی باشوری كوردستان جێگەی گەلی ئێمەی ئێزیدی نییە و بانگەوازی بۆ گەڕانەوەی ئەو كۆچبەرانە كرا.

هـ . ب