فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه‌ په‌یامی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌

فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه‌ به‌ هۆی چالاكی سه‌ركه‌وتووانه‌ی گه‌ریلاكان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، " رۆژی فیداییبوونی ٣٠ حوزه‌یران له‌ سه‌رجه‌م هاوڕێیانی فه‌رمانده‌ و شه‌ڕڤانان پیرۆز ده‌كه‌ین".

فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه‌ له‌به‌ر چالاكی سه‌ركه‌وتووانه‌ی گه‌ریلاكان پیامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كارگێڕی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا كرد. په‌یامی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

"كاتێك مرۆڤ سه‌رنج ده‌داته‌ چالاكییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی ئاڤاشین كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌بینن كه‌ چالاكیه‌ به‌ ئه‌نجامان به‌ رێبازی تاكتیكی سه‌ده‌م ئه‌نجامدراون. به‌ تایبه‌تی ده‌بینرێت كه‌ تاكتیكی چوونه‌ سه‌ر، هێرش، چه‌كی قورس و سابوتاژی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كان به‌ شێوه‌ی ئافرێنه‌رانه‌ ئه‌نجام ده‌درێن. بێ ئه‌وه‌یزیانی گیانی بدرێت، به‌ گیانی فیدایی ئاپۆیی، به‌ بوێریی باڵا ئه‌و چالاكیانه‌ ئه‌نجامدرا:

-١٤ی حوزه‌یران له‌ گۆڕه‌پانی مه‌رڤانۆس له‌ چالاكی گه‌ریلا به‌ هه‌ماهه‌نگی ٥ داگیركه‌ر سزادران و بڕێكی زۆر چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی دوژمن له‌ناوبران.

-١٥ی حوزه‌یران له‌ هه‌رێمی شوكێ ئۆتۆمبێلێكی زریپۆش به‌ ته‌واوه‌تی له‌ناوبرا و ٥ داگیركه‌ر سزادران.

-٢٠،٢١،٢٤، ٢٥ و ٢٦ی حوزه‌یران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ له‌ چالاكییه‌كاندا گورزی قورس له‌ داگیركه‌ران درا.

-٢٧ی حوزه‌یراانن له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ، ٢٨ داگیركه‌ر سزادران كه‌ ده‌یانه‌ویست پێشڕه‌وی بكه‌ن. له‌ گۆرشه‌پانی ئاڤاشین چالاكی كاریگه‌ر ئه‌نجام دران كه‌ وانه‌یه‌كی مێژووییاندا.

به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان ١٧، ٢٠، ٢١، ٢٤ و ٢٥ی حوزه‌یران به‌ شێوازی نیشانشكێن، سابوتاژ، چوونه‌ سه‌ر و چه‌كی قورس چالاكی سه‌ركه‌وتوانه‌یان ئه‌نجامدا. جێبه‌جێكردنی چالاكی به‌ ئه‌نجام به‌ پێی گیان و شێوازی تاكتیكی سه‌رده‌م ده‌ریده‌خات، كه‌ ئاست و پێرفۆرمانسی به‌رز به‌ده‌ستهێنراوه‌.

له‌سه‌ره‌تادا هاوڕێیانمان سه‌رحه‌د، ساریا، بۆتان، زنارین، جومالی و چاڤرێ ئاڵای تێكۆشانی سه‌رجه‌م شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌كانمان لای ئێوه‌یه‌. هه‌ڵوێستی قاره‌مانێتی قاره‌مانه‌كانی زه‌ندورا له‌ شاخی هه‌كاری به‌رده‌وامه‌. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنه‌كه‌ی ئێمه‌یه‌ كه‌ به‌ شه‌هیدانمان داوه‌. بێگومان زۆر به‌نرخه‌ كه‌ تۆڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كرێته‌وه‌، ئامانجه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت. به‌پێی ئه‌وه‌ش به‌ بێ هیچ زیانێكی گیانی گورزی قورس له‌ دوژمن ده‌وه‌شێنرێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ر هێڵی فیدایی ئه‌نجام ده‌درێن.

له‌ كه‌سایه‌تی فه‌رمانده‌یی ئێوه‌دا هه‌موو هه‌ڤاڵانی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كان و تونێله‌كانی شه‌ڕ كه‌ به‌ ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌وه‌ شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له‌ هه‌موو شه‌ڕڤانان و فه‌رمانده‌كان كه‌ ره‌نجی له‌و چالاكییانه‌دا داوه‌ رۆژی فیداییبوونی ٣٠ی حوزه‌یران پیرۆز ده‌كه‌ین. له‌ هه‌مان كاتدا له‌به‌ر جێبه‌جێكردنی تاكتیكی گه‌ریلا و رێبازی لێدانی به‌ ئه‌نجام و به‌ گیانی هێرشبه‌ری باڵا، به‌هۆی شاره‌زایی و چالاكی سه‌ركه‌وتوانه‌ش پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین. ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین كه‌ هه‌ڤاڵانی فه‌رمانده‌ و شه‌ڕڤانمان رێكردنی خۆیان له‌سه‌ر هێڵی گیانبازی و چالاكی سه‌ركه‌وتووانه‌ بێ پسانه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌كه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ سه‌رجه‌م هاوڕێیان به‌ خۆشه‌ویستی و رێزه‌وه‌ سڵاوده‌كه‌ین، سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین".

هـ . ب