فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی ئامێدیان بۆردومان کرد
فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیرکەری تورك سنووری شارۆچكەی ئامێدییان بۆردومان كرد و زەرەر و زیانێكی زۆریان بە ژینگەی ناوچەكە گەیاند.
فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیرکەری تورك سنووری شارۆچكەی ئامێدییان بۆردومان كرد و زەرەر و زیانێكی زۆریان بە ژینگەی ناوچەكە گەیاند.
دەوڵەتی تورك بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەكانی بۆسەر باشووری كوردستان و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، سنوری گوندی زێوکا شێخای سەر بە شارۆچکەی ئامێدییان بۆردومانکرد.
بۆروومانەكە زیانی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاند.
لە ٢٣ی نیسنای ئەمساڵەوە دەوڵەتی داگیركەری تورك، هێرشێكی نوێی داگیركاری بۆسەر باشوری كوردستان دەستپێكردووە و هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی چڕكردووەتەوە، بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی لەوكاتەوە تائێستا چوار كەس شەهیدبوون و زیاتر لە ٢٠ هاوڵاتییش برینداربوون و زیاتر لە ١٢ هەزار ڕەز و باخ و پوش و پاوانی گوندنیشینان سووتاوە.
ف.ق