فێڵێکی دیکەی دەستەی هەڵبژاردن: دەنگەکانی چەپی سەوزی بۆ مەهەپە نوسیوە

ئاشکرا بوو کە لە ناوچەی بسملی ئامەد لە سندوقێکدا ٢٣٣ دەنگی پارتی چەپی سەوز لە سیستمی ئاماری دەستەی هەڵبژاردندا بۆ مەهەپە تۆمار کراوە.

یەک لە فێڵ و ساختەکارییەکانی سیستمی ئاماری دەستەی هەڵبژاردن کاتێک ئاشکرابوو کە تۆماری خام و پسوڵەی مۆرکراوی سندووقی ژمارە ١٢٣٤ لە خوێندنگەی سەرەتایی ئەسما ئۆجاک لە ناوچەی بسملی ئامەد، بەراورد کران.

لەو سندووقە ئاماژەبۆکراوەدا ٢٣٣ دەنگ بۆ پرتی چەپی سەوز چوون، بەڵام لە سیستمی ئاماری دەستەی باڵای هەڵبژاردندا ئەو دەنگانە بۆ پارتی نەژادپەرست مەهەپە نوسراون. مەهەپە لەو سندوقەدا یەک دەنگیشی پێنەدرابوو.

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ئامەد گوڵستان ئاتاسۆی لەو بارەوە وتی، "بەم جۆرە ژمارەیەکی زۆر سندووق بوونیان هەیە کە دەنگ بۆ مەهەپە نوسراون. تۆماری خام و هەموو پسوڵە تۆمارکراوەکان لە سیستمی ئامری دەستەی هەڵبژاردن بەراورد دەکرێن و ئەمرۆ سکاڵا تۆمار دەکەن.

هـ . ب