فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک سەیرانگایەکی لە پێنجوێن بۆردومان کرد

ئەمڕۆ، پاش نیوەڕۆ، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەیرانگای گۆڵێی لە شارۆچکەی پێنجوێن بۆردومان کرد.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٤:٣٠ فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر سەیرانگای گۆڵێ لە ناوچەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باشوری کوردستان، بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتۆتەوە.

جێی ئاماژەپێکردنە، لەماوەی ٦ ڕۆژی ڕابردوو، ٥ هێرشی فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان لە باشوری کوردستان هەبوون، بەهۆیەوە چەند کەسێکی سڤیل کوژراون و برینداربوون.