فلمی ' بۆ ئازادی' لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە سینەماکاندا نمایشکرا، لەسەر ئاستی جیهان پێشوازیەکی گەرمی لێکرا.
فلمی ' بۆ ئازادی' لەنێو ساڵێکدا بەشداری لە ١٢ فیستیڤاڵی هەرێمی و نێودەوڵەتی وەک فیستیڤاڵی فلمی کۆلکاتی هندستان، فیستیڤاڵی فلمی ڕۆتەردامی هۆڵەندا (ئەوروپا)، فیستیڤاڵی فلمی ڕۆژئاوا، فیستیڤاڵی دلمی لێلوون و زۆر فیستیڤاڵی دیکە بوو. جگە لەوەش لە سەرانسەری ڕۆژئاوا بەردەوام بۆ گەل نمایشکرا. لە کەمپەی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) نمایشکرا. لە شاری سلێمانی پلان بۆدانرا لە سینەما سالم نمایش بکرێت، بەڵام ئاسایشی سلێمانی لەسەر داواکاری دەوڵەتی تورک ڕێگری کرد. لەگەڵ ئەوەشدا لە زانکۆی سلێمانی بۆ خوێندکاران نمایشکرا.
ئەرسین چەلیک دەرهێنەری فلمەکەیە و فلمەکە لەلایەن کۆمۆنی فیلمی ڕۆژئاواوە لە کۆبانێ دروستکراوە. فیلمەکە لەبارەی بەرخۆدانی مێژوویی سوور بەرهەمهێنراوە. لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤دا دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەی مێژوویی سووری ئامەدی گەمارۆدا و لەبەرانبەر ئەوەش گەنجانی کورد ١٠٠ رۆژ بەرخۆدانیان کرد. فەرماندەی بەرخۆدانەکە چیاگەر رایگەیاندبوو، " ئەنجامەکەی هەرچیەک بێت، کۆتاییەکەی بێوێنە دەبێت. ئەم قسەیە لە هزر و مێشکی هەموو کوردێکدا جێی خۆی گرت.
ف.ق