فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار سڵاوی لە بەرخودانی ٥٠ رۆژە کرد

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار سڵاوی ئاراستەی چالاکییە سەرکەوتووانەکانی ئەم دواییە و بەرخودانی گەورەی لە ئەیالەتی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ کرد، کە ٥٠ رۆژە بەردەوامە.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار لەبارەی گەریلا و فەرماندەکانی یەژاستار لە ئەیالەتی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

یەژاستار رایگەیاندووە، "رژێمی شەڕی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست کە نزیکەی سێ ساڵە هەوڵ دەدات چوار پارچەی کوردستان بە تایبەتی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا داگیرکەر بکات، لە ٢٠ی تەمووزەوە بۆ ئەوەی هەوڵە داگیرکەرییەکانی درێژە پێبدات جارێکی دیکە هێرشی کردەسەر رۆژئاوای زاپ و بە تایبەتی شاخی جودی و دەستی بە شەپۆلێکی نوێی هێرش کرد. لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی فاشیزم کە لە ئەخلاق و شکۆی مرۆڤایەتی داماڵدراون، بۆ ژیانی ئازاد و شکۆمەندانە، لە پێناو پێداگری لەسەر مرۆڤایەتیدا هاوڕێانی بەنرخ بە قوربانیدانی زۆر بەرخودانێکی گەورەیان کرد و بە شەڕی خۆیان ئامانجەکانی دوژمنیان لەباربرد. بەو جۆش و خرۆشەی ئێوە بە ئێمەتان بەخشی، سڵاوتان لێدەکەین. لە کەسایەتی هەڤاڵان یڵدز، رۆبین و کاوەدا شەهیدانی ئەو بەرخودانە پیرۆزە هەر هەموویان بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە و بەڵێنی دڵسۆزی بە یادی ئەوان دووبارە دەکەینەوە".

'بەرخودانی رێبەرایەتی و گەریلا هێرشەکانی رژێمی فاشیستی شکستدا'

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "پاڕادایگما و فەلسەفەی رێبەرایەتی دەرمانی هەموو نەخۆشیەکانی سەردەمە. فاشیزمی ئاکەپە وەک دەرەنجامی ترس لەو پاڕادیگما و فەلسەفەیەی ئافرێنراوە، بەر لە هەموو شتێک هێرش دەکاتە سەر رێبەرایەتی".

راگەیەندراوەکە بەم جۆرە بەردەوامە: "گۆشەگیرییەکی رەها لە سەر رێبەرایەتی سەپێنراوە کە هیچ مرۆڤێکی دیکە بە ئاسانی بەرگەی ناگرێت، سەرباری ئەوەش دوای پچڕاندنی پەیوەندیی نێوان رێبەرایەتی و گەل و بزوتنەوە ویستیان لە رێگەی هێرشی دژوارەوە کۆتایی بە گەریلا بهێنن، بۆ لەناوبردنی کوردایەتی ئازاد جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر رێبەرایەتی. رژێمی فاشیست بۆ جێبەجێ کردنی ئەو پلانەی، بەتایبەتی لە سێ ساڵی رابردوودا بە هەموو دەرفەت و تواناکانی خۆیەوە دەستی بە هێرشی بێ راوەستان کرد، هەوڵی دا بەرخودانی بێ هاوتای رێبەرایەتی لە ئیمراڵی و بەرخودانی گەریلا تێکبشکێنێت، جۆکیان پێدابدات. ئەو هەوڵانە بە بەرخودانی قارەمانانە لە سەر هێڵی گیانبازیی ئاپۆیی شکستی پێهێنرا، لە سایەی ئەو بەرخودانەدا، ئاکەپە کە وەک پڕۆژەیەک دروستکراوە، نەیتوانی بگاتە ئامانجەکانی. جوگرافیای کوردستان جاڕێکی دیکە بوونە شایەتی قارەمانێتییەک کە لە مێژوودا بە کەمی بینراوە، بوونە شایەتی گیانبازی ئەوانەی تا کۆتا هەناسەیان خۆڕاگرییان کرد و بە پێکەنینەوە بەرەو شەهیدبوون رێیان دەکرد. لەم خاکەدا جارێکی دیکە بە دەیان زیلان، کەمال، خەیری، عەگید، بێریتان و بە دەیان سارا سەریان هەڵدا . ئەو گەریلایانەی کە لە رووی تاکتیک و رێبازەوە خۆیان نوێ کردەوە، نیشانیاندا کە ژیانێکی بە بێ رێبەرایەتی هەرگیز قەبوڵ ناکەن و بە دڵنیاییەوە ئازادی جەستەیی مسۆگەر دەکەن. لە بەرامبەر پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای سەردەمی سوپای تورک، سەرلەنوێ گەریلا خۆی رێکخستەوە، بە جۆرێک بەرپەرچی دایەوە کە تەکنەلۆژیای شکست دا، نیشانیدا کە لە پێناو ئازادی و مافی گەلی کورد، گەلان، ژنان و تەواوی مرۆڤایەتیدا تێدەکۆشن و سەرچاوەی هیوان. لەبەر ئەوەی لە بەرامبەر هەموو توانا تەکنەلۆژیاییەکانی ستەمکاران ئەوە سەلمێنرا کە گەورەترین هێز خودی مرۆڤە و شەڕی ئەوە بەڕێوەدەبرێت".  

٥٠ رۆژە بەرخودانێکی بێ وچان ئەنجام دەدرێت

لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار ئاماژە بەم تایبەتمەندیانە کراوە:

"فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە لە بەرامبەر ئەو ئیرادە، بڕیارداری و هەڵوێستە شکستی هێنا، هەوڵی داگیرکاری کە نەیانتوانی لە ساڵانی رابردوودا سەریبخەن، بۆ ئەوەی بتوانێت جێبەجێی بکات لە ئەیالەتی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپەوە جارێکی دیکە دەستی بە هێرش کرد. ئەو هێرشە کە ٢٠ی تەمووز دەستیپێکرد، تا ئەمڕۆ بێ وەستان و بە شێوەیەکی دژوار بەردەوامە. نزیکەی ٥٠ رۆژەلە کەسایەتی ئێوەدا بەرخودانێکی گەورە نیشان دەدرێت. بەر لە هەموو شتێک سڵاو لەو بەرخودانە گەورەیەتان دەکەین کە بۆ بەشەکاوەیی مانەوەی بەرخودان و شایستەبوون لەبەردەم شەهیدان نیشانتان دا. لەماوەی ٥٠ رۆژی رابردوودا لە رێگەی تیمی گەڕۆک رێبازی هێرشبەری، چوونە سەر، لێدان، نیشانشکێن، سابۆتاژ و چەکی قورس بە تاکتیکی داهێنەرانە جێبەجێ کران، لە بەرخودانی تونێلەکاندا بە تایبەتی نیشانشکێنی، هەموو جۆرە تاکتیکێک بەکارهێنران و هەموو رۆژێک گورز لە دوژمن وەشێنرا. لە هەموو رۆژێکی ئەو قۆناغە ٥٠ رۆژیەدا چالاکییەک ئەنجامدراوە و لە بەردەم ئەو هێزە هێرشبەریی و گورزوەشاندنەدا دوژمن پەشیمان بووەوە کە جارێکی دیکە دەستی بە هێرشی لەو جۆرە کردووەتەوە. لە کەسایتەی ئێوەدا بە ژیری ژن چالاکی بەهێز ئەنجامدران کە لێکدانەوە بۆ تەواوی وردەکارییەکانی کرابوو، بەو چالاکییانە ئیرادە، هونەر و هێزی شەڕی گەریلا نیشاندرا، لە هێزی شەڕدا لە رووی تاکتیکیەوە نوێبوونەوەیەک بەئەنجام گەیشت. لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا کە بە هاوکاری ئاکەپە-پەدەکە کە نوێنەرایەتی قێزەونترین پیاوسالاری دەکەن و بە پشتیوانی نێونەتەوەیی بەردەوامن، بەرخودانتان کە بە هەڵوێستێکی پێداگرانە مسۆگەرکردنی سەرکەوتن نیشان دەدات، بۆ گەلەکەمان، بۆ ئەو ژنانەی تێکۆشانی ئازادی دەکەن، بۆ هەموو هاوڕێیان بووە ورە و جۆش و خرۆشی گەورە، داواکاری تێکۆشانی هێندەیتر گەورە کرد. پێرفۆرمانسی سەرکەوتوانە کە وەک هێزەکانی یەژاستار لەو بەرخودانەدا نیشاندرا، درێژەپێدەری نالین، دەلیل، ئاڤزەم، دیدار، مزگینەکانە، لە هەمان کاتدا دەنگی خۆتان تێکەڵ بە دەنگی لەیلا، هێژار، رۆژبین، ئاردەم، ئەیلەم و ئاسیا کارادەنیزەکان کرد کە لەم ساڵدا رێگەیان بە دوژمن گرت. هەروەها جاڕێکی دیکە نیشاندرا کە سوپای ژن بۆ ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی و سەرکەوتن هیچ شتێک نییە، کە نەتوانێت بیکات.

هەربۆیە وەک فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار ئێمە هەموو شەڕڤان و فەرماندەکان پیرۆز دەکەین کە لە ماوەی ٥٠ رۆژدا بە رێباز و بڕیارداری زیلان پلانیان بۆ چالاکی دانا و جێبەجێیان کرد، بەم جۆرە هەڵوێست و ژیری ژنانی ئازادیان نیشاندا. تێکۆشانی ئێمە تا بەدیهێنانی پاڕادیگمای رێبەرایەی کە تاکە رێگەی ژیانی ژنان و گەلانی چەوساوەیە، بەردەوام دەبێت. لەو تێکۆشانەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".

هـ . ب