فیلمی وەرزی تووتڕک لە ڤیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی پێشوازێکی گەورەی لێکرا

فیلمی وەرزی تووتڕک کە باس لە سەرگوزشتەی بەرخودانی گەریلا دەکات لەبەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە پێنجەمین فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی نمایشکرا و پێشوازێکی گەورەی لێکرا.

لە ڕۆژی دوومدا  پێنجەمین ڤیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوامە لە چوارچێوەی کارەکانی ئەو ڤیستڤاڵە ئەمرۆ کاتژمێر ٣ی دوای نێوەرۆ فیلمی وەرزی تووتڕک  لە هۆڵی ژمارەی ٣ی سیتی سینەما نمایش کرا و  ژمارەیکی زۆر هاوڵاتی ئامادەی بینینی فیلمەکە بوون و پێشوازێکی گەورەی لێکرا.

چیرۆکی ئەو فیلمە ڕاستەقینەیە کە باس لە سەر گوزشتەی گەریلا موراد تورک دەکات لە ساڵی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو و  دواتر لەزیندانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر  سەرگوزەشتەی نووسیوە و لە لاین دەرهێنەر هاشم ئایدەمیر کاری دەر‌هێنانی بۆ کراوە و کراوەتە فیلم.

هاوکات هەر ئەمرۆ کاتژمێر ١٠ شەو لە هەمان شوێن و لە هۆڵی ژمارە پێنج وابریارە فیلمی لە پێناو ئازادی نمایش بکرێت.

ف.ق

https://mobile.twitter.com/dirireskan