گه‌نجانی دێرسیم پۆلیسیان شه‌رمه‌زار كرد
پۆلسه‌كان رێگه‌یان نه‌دا له گه‌ڕه‌كی گازكێ نه‌ورۆز پیرۆز بكرێت. گه‌نجان به دروشمه‌وه رێپێوانیان ئه‌نجامدا و پۆلیسیان شه‌رمه‌زار كرد.
پۆلسه‌كان رێگه‌یان نه‌دا له گه‌ڕه‌كی گازكێ نه‌ورۆز پیرۆز بكرێت. گه‌نجان به دروشمه‌وه رێپێوانیان ئه‌نجامدا و پۆلیسیان شه‌رمه‌زار كرد.
له دێرسیم پۆلیسه‌كان رێگه‌یان نه‌دا كه گه‌نجان له گه‌ڕه‌كی گازكێ نه‌ورۆز پیرۆز بكه‌ن.
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په عه‌لیجان ئۆنلو، هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په فه‌رهاد یه‌ڵدز و نازلی چه‌لیك ئۆزیش پشتگیری ئه‌و گه‌نجانه‌یان كرد كه ویستیان ئاگری نه‌ورۆز هه‌ڵبكه‌ن.
به‌پاساوی ئه‌وه‌ی نایاساییه پۆلیس رێگه‌یان نه‌دا كه ئاگر بكرێته‌وه و به به‌ربه‌ست و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌پانه‌كه‌یان گرت.
گه‌نجان رێگری پۆلیسیان شه‌رمه‌زار كرد و به دروشم وتنه‌وه ده‌ستیان به رێپێوان كرد. گه‌لیش به چه‌پڵه پشتیوانیان له گه‌نجان كرد.
هـ . ب