ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌باره‌ی چالاكی گه‌ریلاكانه‌وه ئه‌م راگهیهنراوهیدا:
"گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به گیانی به‌رخودانی ١٤ی تهمموز شه‌ڕ ده‌كه‌ن و گورزی دژوار له سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌وه‌شێنن. تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له چالاكییه‌كاندا ٣٢ داگیركه‌ریان سزاداو، دوو داگیركه‌ریش برینداربوون، گورز له ٢ هه‌لیكۆپته‌ر و درۆنێك وه‌شێنراوه. سوپای توركی داگیركه‌ر كه تاوانی شه‌ڕ ده‌كات، ٣٤ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی ٦ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، به ده‌یان جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و كاتیوشا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كردووه.
زانیاری له باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كانه‌وه به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٧ی تهمموز كاتژمێر ١٠:٣٥ و ١١:١٠ كاتێك داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئومێد بوون، تیمه‌كانی یهژهئاستارمان به تاكتیكی نیشانشكێن ٢ جار له داگیركه‌رانیاندا و ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ٧ی تهمموز كاتژمێر له نێوان ١٢:٣٠ و ١٧:٠٠ داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا بكه‌ونه ناو تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كۆكه‌ڕێ. هێزه‌كانمان به نارنجۆك و چه‌ك له داگیركه‌رانیاندا. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان، داگیركه‌ران ناچار بوون بكشێنه‌وه.
له ٧ی تهمموز كاتژمێر ١٧:٠٠ هێزه‌كانمان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ له درۆنێكیاندا.
له ٨ی تهمموز كاتژمێر ٠٥:٥٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چالاكییه‌كی گه‌ریلایی هه‌ماهه‌نگ له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركهریان دا. هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس و كه‌سی له داگیركه‌رانیاندا، له‌و چالاكییه‌دا ٢ داگیركه‌ر سزادران و ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور:
له ٥ و ٦ی تهمموز له سێدار له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی هێزه‌كانمان ١٢ جار به سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا و له‌وێ لانیكه‌م ١٢ داگیركه‌ر سزادران.
له‌٧ی تهمموز كاتژمێر ٠٣:١٥ و ١٩:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی هێزه‌كانی یهژهئاستارمان دوو جار به تاكتیكی نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا و ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ٧ی تهمموز له نیوه‌ڕۆدا كاتێك داگیركه‌ران ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی شه‌هید پیردۆغانی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی بچن، هێزه‌كانمان سێ جار به سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا و ٧ داگیركه‌ر سزادران. داگیركه‌ران كه گورزیان به‌ركه‌وت ئێواره به هه‌لیكۆپته‌ر بریندار و مردووه‌كانی خۆیان له گۆڕه‌پانه‌كه برد.
له ٧ی تهمموز دوای ئه‌وه‌ی داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی كه‌وتنه ژێر چاودێری هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٠:٢٠ سێ جار به تاكتیكی سابوتاژ كرانه ئامانج و ٦ داگیركه‌ر سزادران. دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به هه‌لیكۆپته‌ر هێرشبه‌ر و كاتیوشا و ١٠ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ گۆڕه‌پانی چالاكییه‌كه‌یان بۆردومان كرد كه ته‌رمی سه‌ربازه‌كانی تێدابوو، سوپای توركی داگیركه‌ر ویستی به ته‌واوه‌تی ته‌رمی سه‌ربازه‌كانی خۆی له ناو ببات. ته‌رمه پارچهپارچهكراوهكان له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه له ناوچه‌كه هێڵرانه‌وه.
له ٧ی تهمووز كاتژمێر ١٦:٥٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كران و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ١٧ی تهمموز هه‌لیكۆپته‌ره سكۆرسكیهكان كه ویستیان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی سه‌رباز جێگیر بكه‌ن، رووبه‌ڕووی گولـله‌بارانی كاریگه‌ری هێزه‌كانمان بوونه‌وه. دوو هه‌لیكۆپته‌ر كه گورزیان لێدرا ناچاربوون له ناوچه‌كه دووربكه‌ونه‌وه.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
له ٧ و ٨ی تهمموز گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ، كاركه‌ر، كۆكه‌ڕێ، شه‌هید شاهین و شاخی جودی ٣٤ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ٧ی تهمموز له‌سه‌ر شاخی جودی، شاخی ئامێدی و گۆڕه‌پانه‌كانی بهرخودانیشاخی ئێف ئێف فڕۆكه‌ی سیخوڕی بێ پسانه‌وه سوڕانه‌وه.
له ٧ی تهمووز دۆڵی مه‌هرانی گاره و سیدا، ساجار و چه‌مچۆی زاپ ٦ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٧و ٨ی تهمموز شاخی هه‌كاری، شاخی شه‌هید پڵنگ، شاخی شه‌هید پیردۆغان، شاخی ئامێدی, شاخی ناڤین و هه‌رێكی شاخی جودی، هه‌رێمه‌كانی كوڕه‌ژارۆ، ساجا، شای مامڕه‌ش، شه‌هید دیدار، شه‌هید هارون، شه‌هید تۆڵهه‌ڵدانی زاپ و گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێی ئاڤاشین به ده‌یان جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و كاتییوشا بۆردومان كران".
هـ . ب