ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه به‌مجۆره‌یه:
له هه‌رێمی سه‌رحه‌د:
١٢ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک له گۆڕه‌پانی گوندی كاشن له ناوچه‌ی ئه‌به‌خی سه‌ر به وان دژی داگیرکەران، کە ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردبوو، به سابۆتاژ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی له جۆری ئامارۆك كرایه ئامانج. له‌و چالاكییه‌دا كه به‌شێوه‌ی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامدرا، دوو داگیركه‌ر سزا دران و داگیركه‌رێكیش بریندار بوو.
له هه‌رێمی مه‌تینا
١٠ی ته‌مووز کاتژمێر ١٣:١٣ خوله‌ك له گۆڕه‌پانی شاخی کۆردینه، بە چەکی قورس حه‌شارگه‌یه‌كی داگیركه‌ران كرایه ئامانج. لە ئەنجامدا حه‌شاره‌گه‌كه له‌ناوبرا و ٣ داگیركه‌ر سزا دران و داگیركه‌رێكیش به سه‌ختی بریندار بوو. داگیرکەران کاتژمێر ١٤:٤٠ بە هه‌لیکۆپتەر كوژراوه‌كانیان له گۆڕه‌پانه‌كه گواسته‌وه. ئەم چالاکییە بۆ سڵاوکردن لە ساڵیادی بەرخۆدانی ڕۆژی مردنی گه‌وه‌ره‌ی ١٤ی تەمووزدا ئه‌نجامدرا.
هێرشەکانی سوپای توركی داگیركه‌ر بە بۆمبی قەدەغەکراو
١٠ی تەمووز لە نێوان کاتژمێر ١٨:٢٠ بۆ ١٩:٣٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، سه‌نگه‌ره‌كانمان ٣ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای توركی داگیركه‌ر
١٠ی تەمووز کاتژمێر ١٠:٢٠ خوله‌ك گۆڕپانی شاخی زەنگلی گاره جارێک به فڕۆکەی شه‌ر بۆردومان کرا.
١٠ی ته‌مووز کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک له گۆڕه‌پانێكی نێوان گوندی شێخ و گوندی چەمرۆبۆتکی سەر بە گارە، ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی خەڵکی ناوچەکە به فڕۆکەی شه‌ڕ بۆردومان کرا. بۆمبەکە بەر ئۆتۆمبێلەکە نەکەوتووە، بەڵام لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا زه‌وییه‌كانی ناوچەکە ئاگری گرتووە و تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.
١٠ی تەمووز، لە نێوان کاتژمێر ٢١:٣٠ بۆ ٢٣:٠٠ لە مەتینا، هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکان ٧ جار گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی هەکارییان بۆردومان کرد.
١٠ی تەمووز، گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی سیدا لە زاپ، گۆڕه‌پانه‌كانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، شاخی جودی و شاخی ئامێدی لە هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٧٥ جار بە كاتیۆشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
سوپای توركی داگیركه‌ر ڕۆژی ١٠ی تەمووز له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا له زاپ و شاخی ئێف ئێم له هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی رۆژئاوای زاپ هێرشی کردە سەر سه‌نگه‌ره‌كانمان و هه‌وڵی دا به حه‌فاره تونێله‌كان بڕوخێنێت.
ژ.ن