گروپێك له گه‌ریلاكانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یه‌ره‌كه)نه‌ورۆزیان له چیاكانی كوردستان پیرۆز كرد. به‌ر له‌وه‌ی گه‌ریلاكان ده‌ست به پیرۆزبایی بكه‌ن، ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی یه‌ره‌كه شیار شه‌ڤگه‌ر له باره‌ی گرنگیی ئه‌و رۆژه په‌یامێكی راگه‌یاند.
فه‌رمانده شیار شه‌ڤگه‌ر باسی له‌وه‌كرد، "به بۆنه‌ی ٥٠ ساڵه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆیی، له‌سه‌ره‌تادا پیرۆزبایی له رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌ین، له شه‌هیدانی شۆڕش كه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه‌وه گیانی خۆیان به‌خشی، دایكانی شه‌هیدانی ئێمه گه‌له وڵاتپارێزه‌كه‌مان هه‌موو گه‌لانی ئاشتیخواز و هه‌ڤاڵان پیرۆز ده‌كه‌ین. نه‌ورۆزی مه‌ریوان، كرماشان، سنه، سه‌قز، دیوانده‌ڕه، بانه، سه‌رده‌شت، پیرانشار، بۆكان، نه‌غه‌ده، ئیلام، لۆرستان، مه‌هاباد، كامیاران، پاوه، ورمێ، ماكۆ، خۆی، كۆتۆل، خۆراسان، هه‌ورامان، لۆر-به‌ختیاری، گه‌لی یارسانمان، له‌یلاخ، قوڕوه، تیكاب، میاندواو پیرۆز ده‌كه‌ین. هه‌رچه‌نده دوژمنی گه‌لان، داگیركاری ئێران، نه‌ورۆزیشی قه‌ده‌غه كردبێت گه‌لانی ئازادیخواز به جۆش و خرۆشێكی گه‌وره‌وه پیشێوازی له نه‌ورۆزی ٢٧٢٢ ده‌كه‌ن. به هه‌ڵوێستی خۆڕاگرانه‌ی خۆیان ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساند. نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیان كرده، نه‌ورۆزی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ. مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆزی كاوه‌ی هاوچه‌رخ مه‌زڵووم دۆغانیان وه‌رگرت، له كه‌سایه‌تی شه‌هید سمكۆ سه‌رهه‌ڵدان، كاواندا ئاگری، به‌رچه‌م فرات، ئاخین ماكۆ، رێناس رۆژ، رێباز تیله‌كۆ، ئارمانج كوردۆ، هه‌ورام ئاویه‌ر، بروسك باز، دلڤین داڵاهو، رێڤان زاگرۆس، به هه‌موو لایه‌كی وڵات‌دا بڵاویان كرده‌وه. ئێمه هه‌ڵوێستی پیرۆزی گه‌له‌كه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین، وه‌ك گه‌ریلاكانی ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتنی ساڵی ٢٧٢٢ ده‌ده‌ین.
ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر وڵاتمان داگیركه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن له باكور، باشور، رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌موو شوێنێك بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد پاكتاو بكه‌ن و له هه‌مان كاتدا بۆ ئه‌وه‌ی كولتوره‌كه‌ی له‌ناو ببه‌ن به هه‌موو هێز و شه‌ڕی تایبه‌تی خۆیان هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌كه‌ن. به‌ڵام گه‌لی كورد به‌رامبه‌ر به‌و داگیركارییانه سه‌ری خۆی دانه‌نه‌واندووه، هه‌موو كات له ناو به‌رخوداندا بووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان بزانێت، كۆمه‌ڵگایه‌كی ٥٠ ملیۆن كه‌سی له‌سه‌ر خاكی میزۆپۆتامیا ده‌ژی، كه‌س ناتوانێت له‌ناوی ببات. گه‌له‌كه‌مان له مێژووشدا داگیركاری قه‌بوڵ نه‌كردبوو له به‌رزترین ئاستدا به‌رخودانی هه‌ڵبژارد، له مێژوودا قوربانی زۆر گه‌وره‌ش دران له چوار پارچه‌ی كوردستاندا گه‌له‌كه‌مان به كۆمه‌ڵكوژیدا تێپه‌ڕین، به‌ڵام رێبه‌ر ئاپۆ له ئه‌نجامی هه‌موو تێكۆشان و به‌رخودانه‌كان كه كرابوون، سه‌ره‌تایه‌كی نوێ و له پێناو كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێ دامه‌زراند. له ئه‌نجامی تێكۆشانی ناو مێژوودا ئه‌وه‌ی هێنایه ئاراوه كه گه‌ل كوردیش بتوانێت خۆی بكاته هێز له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ست به تێكۆشانێكی نوێ كرا. ئه‌وه‌ی ٥٠ ساڵه تێكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆ به‌رده‌وامه له ئه‌نجامی تێكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیدانی قاره‌مان له كوردستاندا تێكۆشان له به‌رزترین ئاستدایه. دوژمنی داگیركه‌ر به چ شێوازێكیش هێرش بكات له ئه‌نجامدا تێكۆشان و ئازادی گه‌لی كورد سه‌رده‌كه‌وێت.
به تێكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆ به پێشه‌نگایه‌تی زیندانی ئامه‌د، هه‌ڤاڵان مه‌زڵووم دۆغان و ره‌هشان ئاگری نه‌ورۆزیان گه‌شانده‌وه و ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری جیهان و به تایبه‌تیش له كوردستان به‌رزتر و به گوڕتر بووه، به‌وه‌ش به‌رخودانێك له به‌رزترین ئاستدا به‌رده‌وامه. ئێستا له هه‌موو شوێنێك بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه‌ته هیوا و باوه‌ڕێك. له رێگه‌یه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێ دامه‌زراوه و گه‌لی كورد بۆ ژیانێكی ئازاد ئاگریان له‌جه‌سته‌ی خۆیان به‌رداوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڤاڵمان مه‌زڵووم دۆغان له مێژووی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆییدا بۆ گه‌لی كورد له زیندانی ئامه‌د به‌رخودانی به‌ڕێوه‌برد، وه‌ك چۆن له مێژوودا زوحاكه‌كان ویستیان ئاگری نه‌ورۆز بكوژێننه‌وه، كاوه‌ی ئاسنگه‌ر سه‌ر له‌نوێ زیندوو بووه‌وه و ئێستاش به تێكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆ دامه‌زرابوو به پێشه‌نگایه‌تی مه‌زڵوم دۆغان به‌رده‌وام بوو تا رۆژی ئه‌مڕۆمان گه‌یشتووه. ئاگره‌كه تادێت گه‌شاوه‌تر ده‌بێت، له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا ده‌گه‌شێته‌وه شه‌هیدانمان رێبه‌ری ژیانێكی نوێ بۆ ئێمه دروست ده‌كه‌ن ئێمه‌ش به‌و ژیانه سه‌ربه‌رزین، ئێمه تێكۆشانی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن.
دوژمنی داگیركه‌ر له ساڵی ٢٠٢١دا به هه‌موو ته‌كنیكی خۆی له چوار پارچه‌ی كوردستاندا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆیی. له‌و هێرشانه‌دا ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هاتنه ئاراوه ئه‌وه‌بوو كه داگیركه‌رانی وڵاته‌كه‌مان شكستیان هێنا، دوژمن چه‌نده‌ش خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆژیای هه‌ره پێشكه‌وتووش بێت له هه‌مان كاتدا گه‌ریلاش خاوه‌نی بڕوا و ئیراده‌یه. رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا دروست ده‌كات مرۆڤه، ئه‌وه‌شی پوچه‌ڵی ده‌كاته‌وه دیسان مرۆڤه. په‌یوسه‌ت به‌وه باوه‌ڕ و ئیراده‌ی مرۆڤ گرنگه ئه‌وه‌ش له‌لای گه‌ریلا، له‌لای رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد هه‌یه و له ساڵی ٢٠٢١دا هێرشه‌كانی دوژمن پوچه‌ڵ كرانه‌وه.
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، له سه‌رده‌می ئه‌و بزوتنه‌وه كوردیانه‌ی دروستبوون به پێشه‌نگایه‌كی قازی محه‌مه‌د، كاك فوئاد، دكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی و قاسملو له پێناو گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا تێكۆشانێكی گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه و قوربانی زۆریان داوه. له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش شه‌هید له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دراون بۆ ئه‌وه‌ی هیواكانی گه‌له‌كه‌مان به ئازادی به‌هێزتر بن. ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یه‌ره‌كه) به‌و شه‌هیدانه‌ی به پێشه‌نگایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆیی له رۆژهه‌لاتی كوردستان پێشكه‌شمان كردوون وه‌ك شه‌هید فه‌رزاد، شیرین، سمكۆ فه‌رمانده‌ی ئه‌فسانه‌یی ئێمه كه له ساڵی ٢٠١١ له شه‌ڕی قه‌ندیلدا شه‌هید بوو، شه‌هید هه‌ورام ئاویه‌ر له باكوری كوردستان له ئه‌یاله‌تی مێردین شه‌هید بوو، شه‌هید رێناس له رۆژئاوای كوردستان شه‌هیدبوو به سه‌دان له رێگه‌ی ئه‌واندا له رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا، باكور و باشور شه‌هیدبوون. ئێمه هه‌موو كات له سه‌ر رێگای ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بین له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا هێز و بڕوای ئه‌وانه ده‌گه‌یه‌نینه به‌رزترین ئاست له هه‌مان كاتدا هیوا و بڕواكانیان به گه‌لی كوردسمان به گشتی و گه‌لی ئێران ئاشنا ده‌كه‌ین و ئازادی بونیاتده‌نێین و ده‌یگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن. دوژمنه‌كه‌مان پێویسته بزانێت، داگیركاری ئێرانیش ده‌بێت بزانێت ئێمه بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆیین، به هزر و ئایدۆلۆژیای رێبه‌ر ئاپۆ ئێمه خۆمان په‌روه‌رده ده‌كه‌ین، گه‌وره‌ی ده‌كه‌ین و به‌وه‌ش ئاستی تێكۆشانمان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه هێزێكی پاراستنین و گه‌له‌كه‌مان ده‌پارێزین و به گوێره‌ی ئه‌وه خۆمان ئاماده‌ده‌كه‌ین، دوژمنی داگیركه‌ر به ترس و له‌رزی خۆیه‌وه ده‌یه‌وێت گه‌لی كورد چاوترسێن بكات له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته داگیركه‌ر باش بناسین، گه‌ل گیانی به‌خشیوه، هه‌موو ماڵێك شه‌هیدی هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه دوژمن ناتوانێت به‌ر به تێكۆشان بگرێت، ناتوانێت رێگری له به‌رخودانی گه‌لی كورد بگرێت. گه‌له‌كه‌شمان پێویسته ئیتر نه‌ترسێت دوژمن چی ده‌كات با بیكات ئازادی باج و قوربانی ده‌وێت، ژیانی شكۆمه‌ندانه بۆ ئێمه ده‌مێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له هیچ شتێك نه‌ترسن، ئیتر شتێك كه ئێمه بترسێنێت بوونی نییه گیانێكمان هه‌یه ئه‌وه‌ش پێشكه‌ش به وڵات و گه‌ل و كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ك چۆن گه‌لی رۆژهه‌لاتی كوردستان له ساڵی ١٩٩٩ خاوه‌نداری له رێبه‌ر ئاپۆ كرد، پێویسته ٥٠ ساڵه‌ی خه‌باتی رێبه‌ر ئاپۆ و نه‌ورۆز به جه‌ماوه‌ری و به گه‌رمی پێشوازی لێبكات. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش په‌یمانمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه خاوه‌نداری له شه‌هیدانمان، له گه‌له‌كه‌مان و خاوه‌نداری له تێكۆشانی ٥٠ ساڵه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ بكه‌ین و به سه‌ركه‌وتووانه ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ مسۆگه‌ر بكه‌ین".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی یه‌ره‌كه شیار شه‌ڤگه‌ر وته‌كانی خۆی كۆتایی پێهێنا به دروشمی بێ سه‌رۆك ژیان نابێت‘ ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه.
گه‌ریلا به ده‌وری بازنه‌یه‌كی ئاگره‌وه به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ، به جۆش و خرۆشێكی گه‌وره‌وه نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
هـ . ب