گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌رانیاندا

گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار له‌ زاپ به‌ چه‌كی قورس له‌ دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدا. هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، به‌ته‌واوه‌تی گورز له‌ ئامانجه‌كه‌ وه‌شێنراوه‌.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ به‌ راگه‌یه‌نراوێكی نوسراو له‌ باره‌ی چالاكی گه‌ریلاكان و هێرشه‌كانی داگیركه‌ران ئه‌م زانیارییانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

"هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی بازه‌كانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی زاپ:

٨ی ئادار له‌ كاتژمێر ١٥:٤٠ و ١٠ی ئادار له‌ كاتژمێر ١٨:٤٠، له‌ شاخی كۆردینه‌ هێزه‌كانی داگیركه‌ریان به‌ چه‌كی قورس كرده‌ ئامانج. دوو ئامانج كه‌ ده‌ستنیشان كرابوون به‌ سه‌ركه‌وتوویی گورزیان لێوه‌شێنرا.

١١ ئادار له‌ كاتژمێر ١٦:٣٠ له‌ قه‌ڵای به‌ده‌و هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس له‌ بنكه‌ی داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیه‌دا گورز له‌ دوو بنكه‌ی داگیركه‌ران وه‌شێنرا، ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌ند داگیركه‌ر سزا دراون روون نه‌بووه‌ته‌وه‌.

هێرشه‌ به‌رفراوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامه‌. زانیاری به‌رفراوان له‌ باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

٩ی ئادار له‌ كاتژمێر ٩:١٠ گۆڕه‌پانی شاخی به‌ربزن له‌ هه‌رێمی خواكورك له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه‌ بۆردومان كراوه‌.

٩ی ئادار له‌ كاتژمێر ٩:٠٠ هه‌رێمی ئاپێ گۆڕه‌پانی ساجا و گوندی ره‌نجبه‌رئاغا به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كران".

هـ . ب