گەل بەشێوەیەکی جەماوەری بەشداریان لەپرسەی دەنیز بولبون کرد

لە گەڤەر جەماوەری گەل سەردانی پرسەی دەنیز بولبونیان کرد کە لە هەولێر کوژرا.

تەرمی دەنیز بولبون، کە لە هێرشەکەی دژی نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ١٨ی ئەیلول، لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستان، کوژرا، سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان لە گەڤەری جولەمێرگ شاری لە دایکبوونی بەخاک سپێردرا .

 هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) ساڵیحە ئایدەنیز، هاو وتەبێژی پارتی چەپی سەوز چیدەم کلچگون ئوچار، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (TJA)،لەگەڵ مەجلیسی دایکانی ئاشتی، ئەندامانی ڕێوەبەری پارتە سیاسییەکان،بە سەدان کەس بەشدارییان لە پرسەی بولبون کرد. جەماوەر کە بەرەو شوێنی پرسەکە ڕێپێوانیان کرد، پۆستەری بولبونیان هەڵگرتبوو و دروشمی "شەهید نامرن"، "ئەی شەهید ڕێگای تۆ ڕێگامانە"، "بەگیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی شەهید" و "بمرێ خیانەت بژی کوردستان" بەرزکرایەوە.

دوایی دوعا بۆ بولبونی کوژراو خوێندرایەوە و ڕێزی لێگیرا، سالیحە ئایدەنیز بە ناوی شاندی هاوسەرۆکی گشتی بەدەپە قسەی کرد.

 "ساڵانێک بۆ زمانی کوردی تێکۆشا"

 ئایدنیز ڕایگەیاند کە بولبون ساڵانێک بۆ زمانی کوردی تێکۆشانی کردووە و گوتی: "دەزانین دەوڵەت ساڵانێکە چۆن زڵمی لە هەبوونی کورد و زمانەکەی کردووە. باشترین شایەتحاڵی ئەمە هاوڕێ دەنیز بوو. هەروەها هەموو هەوڵ و تێکۆشانی خۆی لە پێناو ئازادی گەل و زمانی کورد بەکار هێناوە. لە هەموو بوارێکدا تێکۆشانی بەڕێوە بردووە. دەوڵەتی داگیرکەر کە هەوڵی لەناوبردنی تێکۆشانی کورد دەدات، لەبەر هیچ و بێ بنەما سزای بۆ هاوڕی دەنیز بڕیبوو، بۆیە هاوڕێ دەنیز ناچار بوو بچێتە باشوور. ئەم دەوڵەتە هەبوونی خۆی لەسەر نەبوونی گەلی کورد بنیات ناوە. کورد سزا دەدات ، دەربەدەر دەکات و دەکوژێت. گەلەکامان دەڵێن باشوور خاکی ئێمەیە و ڕوودەکەنە ئەوێ.  بەڵام لە دواییدا دەبینین کە کورد لە باشوور ناپارێزرێت".

"بێدەنگی پەدەکە ئاماژەیە بۆ هاوکاریی کردنی داگیرکەر"

 ئایدەنیز سەرنجی بۆ بێدەنگی پەدەکە لە دژی هێرشەکان ڕاکێشا و وەها بەردەوام بوو: "ئەگەر تا ئێستا بێدەنگ بوونە، بە ڕوونی دەتوانین بڵێن؛ هاوبەشن لەکۆمەڵکوژییەکان.ئەگەر ڕێکخستنێکی بەهێز بۆ یەکێتی و پێکەوەیی گەلی کورد دروست نەکرێ، ئەوا دوژمن بۆ هەمیشە دەستی  بە سەر ئێمەدا زاڵ دەبێت. کوشتنی هاوڕێ دەنیز بەڕێکەوت نەبووە. ئەم کۆمەڵکوژییە بە قەستی و بە شێوەیەکی پلان کراو ئەنجامدرا. نەک هەر هاوڕێ دەنیز، بەلکوو بەدەیان هاوڕێمان لە باشووری کوردستان کوژراون.بە دەیان هەڤاڵمان چوونە باشوور و لە هەموو بوارێکدا درێژەیان بە تێکۆشاندا،بەڵام بە هاوکاری پەدەکە کوژران. ئێمە ئەم هەڵوێستەی پەدەکە قبوڵ ناکەین. پێویستە بەرپرسانی پەدەکە ئەو کۆمەڵکوژییانە ئاشکرا بکەن و لەو بارەیەوە لێدوان بدەن. ئەگەر بێدەنگی بنوێنن، ئەوا بێگومان هاوکاری هەیە".

ئایدنیز ڕایگەیاند، لە دژی هێرشەکان بۆ ئازادی و ستاتۆی کوردان و تا زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمی تێکوشان دەکەن، گوتی: "تێکوشان  قەد ڕانەوەستاوە و ڕاناوەستێت. ئێستا ئێمە بەهێزتر، بە باوڕێکی گەورەترەوە تێدەکۆشین. پێویستە گەلی باشوور دەستبەجێ لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا بوەستنەوە. ئێمە ڕۆژهەڵات ، باشوور،باکور و ڕۆژئاوا  بە یەک پارچە دەبینین. هەروەها ئێمە لەپێناو یەک پارچە بوونی  کوردستان و یەکێتی گەلی کورد درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین".

 دایکی شەهید بولبون: سەرمان بەرزە

 دایکی دەنیز بولبون، شەهناز بولبون، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەردانی شاندەکە دەربڕی و ڕایگەیاند ئێمە سەربەرزین و تێکۆشانمان لەو شوێنەی کە ماوە درێژە پێدەدەین.

 شاندەکە دوایی دوعا خوێندن، پرسەکەیان بەجێهێشت.