گەل لە ئیتاڵیا بۆ هەڵبژاردنی تورکیا و باکوری کوردستان چووە سەر سندوقەکانی دەنگدان

خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کلچدارئۆغلۆ ٧٣.٣٥٪ی دەنگەکانی بەدەست هێنابوو. بۆ ئەوەی کەمال کلچدارئۆغلۆ لە خولی دووەمدا ٨٠٪ دەنگەکان بەدەست بهێنێت گەل چووە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

خەڵکی تورکیا و کوردستانیان لە ئیتاڵیا، بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگیاندا.

لە خولی یەکەمدا لە ئیتاڵیا، کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی سەرۆکایەتی ٧٣.٨٥٪ی دەنگەکانی بەدەست هێنابوو و ئەردۆغان ٢٣.٩٥٪ی دەنگەکانی بەدەست هێنابوو.

کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوزی ئیتاڵیا، ئامانجی کردووە کە کلچدارئۆغلۆ لە خولی دووەمدا ٨٠٪ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت. بە تۆتۆبۆس و تەکسی دەنگدەران لە تۆرنتۆ، ڤینیتۆ و فلۆرانس بۆ رۆما و میلانۆ گواسترانەوە.

ف.ق