گەلی کورد لە سلۆپی دژی هێرشی پەدەکە ڕێپێوانیان کرد

هێرشی پەدەکە لە ناوچەی سلۆپی بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا. پۆلیس و سەرباز هێرشیان کردە سەر جەماوەر.

بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە شارۆچکەی تەلقەبینی ناوچەی سلۆپی لە شەرناخ، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا بە ئامانجی ڕاکێشانی سەرنج بۆ هێرشەکانی پەدەکە لە هەرێمی کوردستان. هاوسەرۆکی کەجەدە، بەردان ئۆزتورک، هاوسەرۆکانی دەبەپە، کەسکین بایندەر و ساڵیحە ئایدەنیز، پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز، تەڤگەری ژنانی ئازاد، مەجلیسی دایکانی ئاشتی، (MED -TUHAD-FED) و (MEBYA-DER)، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی جڤاکی مەدەنی بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد.

ئەو هاووڵاتیانەی لە ناوچە و شارەکانی دەوروبەرەوە هاتبوون، لەو خاڵێکی دەروازەی شارەکە، ناسنامەکانیان پشکنرا، سەدان کەس پانکارتی "خیانەت قبوڵ ناکەین، دەسکەوتەکانمان دەپارێزین"یان بەرزکردەوە و بە دروشمی "بمرێ خیانەت" بەرەو دەروازەی سنووری خابور ڕێپێوانیان کرد. کۆمەڵەکە دەستیان بە ڕێپێوان کرد و لەلایەن سەرباز و پۆلیسەوە هێرشیان کرایە سەر. لە هێرشەکەدا بە ئاوی قورس کە لە تۆماکانەوە فڕێدرابوو، خەڵکێکی زۆر بریندار بوون. هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی حکومی سلۆپی.

پۆلیس و سەربازەکان هێرشیان کرد

دوای هێرشەکان جارێکی دیکە جەماوەرەکە لە کۆڵانەکان کۆبوونەوە. ئەمجارە، ئەوکاتەی هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، ساڵیحە ئایدەنیز قسەی دەکرد، پۆلیس و سەربازەکان بە بۆمبی گازی هێرشیان کردە سەر جەماوەرەکە.

سەربازەکان دەیانویست دەست بەسەر ئەو پانکارتانە بگرن کە خەڵکەکە بەرزیان کردبووەوە. پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی شرناخ، نەورۆز ئویساڵ، بۆ ئەوەی دەستی بەسەر لافیتەکەدا نەگیرێت، هەستا و ئاڵاکەی لە سەربازەکان سەندەوە.

سەربازەکانی تورک هەڕەشەیان کوشتنیان دەکرد

فەرماندەیەکی سەربازی هەڕەشەی کوشتنی لە هاوسەرۆکی دەبەپەی، ساڵیحە ئایدەنیز کرد و هەوڵیدا چەقۆ لە ئایدەنیز بدات. دەمەقاڵێ لە نێوان سەربازەکان و ئایدەنیز دروست بوو و ئەمجارە سەربازەکان هێرشیان کردە سەر ڕاوێژکارانی پەرلەمانتاران.

"ئەم هێرشانە تەنها لە بەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانی و هاوکارەکانیانە"

پاشان جەماوەرەکە ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، ساڵیحە ئایدەنیز، گوتی: " دەوڵەت بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردە سەر ئێمە. ئەم هێرشانە نیشانی دا کە چۆن ١٠٠ ساڵە گەلی کورد هێرشی کراوەتە سەر. هیچ دایک و هاوڵاتییەک لە بەرامبەر ئەم هێرشانە هەنگاوێکی بۆ دواوە نەناوە. لەگەڵ هەموو هێرشەکاندا ئەمەیان نیشان دا. ئەمڕۆ جارێکی تر مامەڵەی دەوڵەتمان لەگەڵ دەستکەوتەکانی کورد بینی. بەڵام ئێمە هەنگاوێکمان بۆ دواوە نەهاویشت. یەکێک لەو هۆکارانەی کە ئەمڕۆ دەوڵەت بەم شێوەیە هێرشی کرد، ڕێگریکردن بوو لە کاردانەوەمان بەرامبەر پەدەکە. لێرەوە جارێکی تر بانگەواز دەکەینەوە؛ ئەم هێرش و هاوکاریانە بۆ ئایندەی کوردستان نییە. ئەم هێرشانە تەنها لە بەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانی و هاوکارەکانیاندایە.

بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد، پێویستە بەرژەوەندی کوردستان بخرێتە پێشەوە و بپارێزرێت. کاتێک هاکان فیدان چووە باشوور، هەموومان بینیمان هێرشەکان چۆن دەستیان پێ کرد. جارێکی تر پەدەکە ئاگادار دەکەینەوە. هەڵوێستی دەوڵەتی تورک لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و هێرشەکانی عەفرین و سەرێکانی نابێ فەرامۆش بکرێت. هەروەک چۆن کورد لە پرۆسەی کەرکوک و کۆبانێ یەکڕیزیی خۆی بنیاتنا، پێویستە ئەمڕۆش هەمان شت بکات".

ئایدەنیز بانگەوازی لە بارزانی کرد: "لێرەوە، بانگەواز لە مەسعود بارزانی دەکەین، ڕۆڵ و ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. دەیگوت ئێمە براکوژیمان ناوێت. ئەم ڕەوشە مەسەلەی براکوژی نییە، بەڵکو هەڵوێستی تاک لایەنەی پەدەکەیە".

کاتێک ئایدەنیز قسەی دەکرد، سەربازەکان بە گازی فرمێسکڕێژ دووبارە هێرشیان کرد. پاش هێرشەکە جەماوەر دیسان لە گەڕەکەکان کۆبوونەوە. بە بەرزکردنەوەی درووشم هێرشەکانیان شەرمەزار کرد. پاشان جەماوەرەکە بڵاوەیان کرد.