گەلی مەخموور بەردەوامە لە نیشاندانی ئیرادە

چالاکی گەلی مەخموور دژی گەمارۆ، دەستگیرکردن و ڕێگرییەکانی حکومەتی عێراق لەبەردەم خاڵی پشکنینی هێزەکانی عێراق لە چوارەم ڕۆژدا بەردەوامە.

بەرخۆدانی گەلی مەخموور

گەلی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور)، دژی گەمارۆ و ئابڵوقەی سەر کامپەکە، هەروەها دەستگیرکردنی شاندێک، کە بە ناوی گەلەوە چووبوون بۆ کۆبوونەوە لە بەغداد و دواتر دەستگیركران، گەلی مەخموور بۆ بەردانی شاندەکەیان و دەستهێنانی مافەکانیان بەردەوامن لە دەربڕینی ناڕەزایەتی.

گەلی مەخموور بە ڕێپێوانێکی بەرفراوان چالاکییەکەیان دەستپێرکردبوو

دەسەڵاتدارانی عێراق ڕایانگەیاندبوو، ئەندامانی ئەو شاندەی، کە ١٥ـی مانگدا بۆ کۆبوونەوە چووبوون ئازاد دەکەن، بەڵام دەسەڵاتداران بەڵێنەکانیان نەبردە سەر، لەو چوارچێوەیەشدا، لەبەرئەوەی ئەندامانی شاندەکە ئازاد نەکران، لەبەردەم خاڵی پشکنینی هێزەکانی عێراق لەلایەن گەلەوە چادر هەڵدرا و بە ئیرادەوە دەستهێانی خواستەکانیان دووپاتەکەنەوە.

چالاکییەکەی گەلی مەخموور بە بەشداری هەموو تەمەنەکان و پێشەنگایەتی ژنان، ئەمڕۆ لە ڕۆژی چوارەمیدا بە بڕیارەوە بەردەوامە.

* لە ١٠ـی نیسانەوە حکومەتی عێراق گەمارۆیەکی توندی سەپاندووە بەسەر کامپی مەخمووردا و ڕێگە نادات کەرەستەی بیناسازی ببردرێت بۆ کامپەکە و هەروەها ڕێگە نادات کرێکاران بچن بۆ بەغداد بۆ کارکردن، بە هۆی ئەوەشەوە شاندێک بە ناوی خەڵکەوە ڕوویان کردبووە بەغداد و ڕۆژی ١٤ـی ئەم مانگە لە کاتی گەڕانەوەدا لە خاڵی دەرچوونی بەغدا ڕەشبگیرییان بەرامبەر ئەنجامدرا.