گەنجان دژی قەدەغەی سەر زمانی کوردی چالاکییان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید نورهاک بۆران، لەپێناو سەرنجڕاکێشان بۆ قەدەغەی سەر زمانی کوردی، درەنگانی شەو لە ئامەد بە مۆلۆتۆڤ هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەک.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید نورهاک بۆران، لەپێناو سەرنجڕاکێشان بۆ قەدەغەی سەر زمانی کوردی، درەنگانی شەو لە ئامەد بە مۆلۆتۆڤ هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەک.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید نورهاک بۆران، ڕایگەیاند، لە گەڕەکی ٥٠٠ ماڵ لە ناوچەی پیاس لە ئامەد، لە ٢٣ ی حوزەیران لە کاتژمێر 1:20 بە مۆلۆتۆڤ هێرشی کردۆتە سەرقوتابخانەی سەرەتایی "تورکییە ئۆدالار وە بورسالار" (ژور و بۆرساکانی تورکیا).
یەکینەکە، بەم چالاکییە، ئەم پەیامەی گەیاند: "بەرامبەر حکومەتی فاشیست کە هەوڵدەدات زمانی کوردی قەدەغە بکات، وەڵامی ئێمە ڕوونە. ئێمە ناهێڵین گەنجەکانمان لەنێو قوتابخانەکانتان ئەسیمیلە ببن، لە هەموو شوێنێک تێکۆشانمان گەشتر دەکەین".